بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە کەسایەتی باتمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە باتمان (ڕوونکردنەوە).
باتمان
بڕوس وەین
کێشراوێک لەلایەن جیم لی
زانیاری بڵاوکردنەوە
بڵاوکەرەوەکۆمیکەکانی دی سی
یەکەم دەرکەوتندیتێکتیڤ کۆمیکس #٢٧
(ڕێکەوتی بەرگ ئایاری ١٩٣٩ /
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە ٢٠ی ئازاری ١٩٣٩)[١]
دروستکراوە لەلایەن
زانیاری ناو-چیرۆک
ناوەکانی دیکەبڕوس وەین
شوێنی بنەڕەتشاری گۆتام
ئەندامێتییەکانی تیم
  • دەستەی دادپەروەری
  • خێزانی باتمان
  • پیاوانی شەمشەمەکوێرەی ھەموو نەتەوەکان
  • یەکگرتووی باتمان
  • دەرچووەکان
ھاوبەشەکانی
نازناو(ەکان)
  • ماچس مەلۆن[٤]
  • نۆکسی چەپلەر[٥]
  • سوارچاکی تاریکی
  • گەورەترین لێکۆڵەری جیھان
  • تێکۆشەریبە عەبا
  • لێکۆڵەری سوارچاکی تاریکی
تواناکان
  • بیر زیرەک
  • لێکۆڵەرێکی لێزان
  • ھونەری بەرگری لێزان و شەڕکەری دەست-بۆ-دەست
  • لێھاتووی تاکتیک، ستراتیژی، و فەرماندەی مەیدان
  • بەکارھێنەری کەل و پەلی بەرز لە تەکنەلۆژیا

باتمان یان پیاوی شەمشەمەکوێرە (بە ئینگلیزی: Batmanکەسایەتییەکی خەیاڵی ناو کۆمیکە سووپەرھیرۆکانی دی سییە. کەسایەتییەکە لەلایەن وێنەکێش بۆب کەین و نووسەر بێڵ فینگەرەوە دروستکراوە.[٢][٣] یەکەم دەرکەوتنی کەسایەتییەکە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٣٩ دا بوو. کاتێک لە دەرچوونی ژمارەی ٢٧ لە گۆڤاری چیرۆکی نەخشێندراوی دێتێکتیڤ کۆمیکس لە ساڵی ١٩٣٩دا دەرکەوت و لەو کاتەوە ئەو و سوپەرمان و سپایدەرمان بوون بە بەناوباگترین سوپەرھیرۆی خەیاڵی، و ھەر یەکێکیان لە چەند فیلمێکی سینەمایی سەرکەوتوودا دەرکەوتوون.

کەسایەتی نھێنی باتمان بریتییە لە بڕوس وەین، ملیاردێری ئەمریکی، و کوڕە یاریکەرەکەی خاوەن کۆمپانیاکانی وەینی بازرگانی و چاکەکاری گەورە. دوای ئەوەی دایک و باوکی بینی کە بە دەستی یەکێک لە دزەکان دەکوژرێن لە منداڵیدا، سوێندی خوارد کە بەرھەڵەستی تاوان بکات لە ھەر شوێنک ھەبێت و تۆڵە لە ھەموو تاوانباران بکاتەوە بێ ئەوەی ببێتە یەکێک لەوان، و ھیچ یەکێک لەوان نەکوژێت بە ھیچ شێوەیەک. ھەر بۆیە ڕاھێنانی لەسەر ھونەرکانی شەڕ و لێکۆڵینەوە کردووە لە منداڵییەوە، و بۆ خۆی پۆشاکێکی لە شەمشەمەکوێرە وەرگرت و دروستی کرد، لەگەڵ نازناوێک کە ئەویشی لە شەمشەمەکوێرە وەرگرت.[٦] نیشتیمانی باتمان بریتییە لە شاری خەیاڵی گۆتام، و ئەو لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی سەرەکی چیرۆکەکانی ھاوپەیمانی بەستووە، وەک ئالفرێد بنیۆرس خزمەتکار و بەڕێوبەری ماڵەکەی، و جەیمس گۆردن سەرۆکی پۆلیسی شارەکە، و ھەندێک لە شەڕکەرانی تاوان وەک ھاوکارەکەی ڕۆبن. باتمان خاوەنی ھیچ ھێزێکی سەرو سروشتی نییە، و بەڵکو پشت بە توانا تەکنیکی و بەرزەکەی لە شەڕدا دەبەستێت، لەگەڵ زیرەکییەکەی کە دەگات بە ئاستی بلیمەتی، و توانا لێکدانەوەیییەکانی، و سامانە زەبەلاحەکەی، و ھێزی باوەڕی. بە درێژایی ساڵەکان چەند کەسایەتییەکی خراپەکاری دوژمنی باتمان درەوشانەتەوە و ھەندێکیان ناوبانگێکی گەورەی بەدەست ھێناوە لە ناو خۆشەویستان و ئاشقانی چیرۆکە نەخشێنردراوەکان، کە بەناوباگترینیان بێ ڕکابەری بریتییە لە جۆکەر.

کەسایەتی باتمان ناوبانگێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم چیرۆکەکانی، و خێرا کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی تایبەت تێیدا سەرکێشییەکانی کەسایەتییەکەی لەخۆ دەگرت لە نێوان دەیەی چلەکان لە سەدەی پێشوو، و لەگەڵ تێپەڕ بوونی ساڵەکان ناوبانگی کەسایەتی باتمان زیادیکرد و سەرسامبوونی گەورە بوون، ھەر بۆیە گواستییەوە بۆسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن لە شەستەکانی سەدەی بیستەم و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێنرا تێیدا سەرکێشییەکانی باتمان و ڕۆبن لەخۆ دەگرێت، و بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو لە پەخشکرا. ئەو زنجیرەیە ئامانجی ئەوە بوو ڕەوشت لە نێوان منداڵان بڵاو بکاتەوە لە پاڵ سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە خاوەنی بنکەی بڵاوکردنەوەکانی ناچار دەکرد لە دیمەن و وێنەکانی توندوتیژی و وێران کردن و کوشتن دوور بکەونەوە لە گۆڤار و ئەو پەرتووکانەی بۆ منداڵ ئاڕاستە دەکران، و کاریگەر بوو لەوەی وا لە کەسایەتی باتمان بکات زیاتر تیشکدار بێت لەوەی لە چیرۆکە یەکەمییەکانیدا بوو، و زۆرێک لە نووسەران ھەوڵی ئەوەیان داوە کەسایەتییەکە بگێڕنەوە بۆ ڕەگە توندوتیژەکانی وەک بوو، و شتێک سەرکەوتن لەوە لە نێوان حەفتاکانی سەدەی بیستەم، وەک ئەو سەرکەوتنەی چیرۆکەکەی فڕانک میڵەر لە ساڵی ١٩٨٦ کە ھەڵگری ناونیشانی «سوارچاکی تاریکی دەگەڕێتەوە» (بە ئینگلیزی: The Dark Knight Returns) بوو بە دەستی ھێنا، و فیلمی باتمان لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای وارنەر برۆس. ساڵی ١٩٨٩.[٧]

چیرۆکی باتمان

ئەو دەوڵەمەند «بروس وەینە» خاوەنی ملوێنەھا و خاوەنی کۆمپانیاکانی وەینە. دایک و باوکی لە منداڵیدا لە ڕووداوێکی دزیدا کە لەبەردەم چاویدا ڕوویداوە کوژراون. کە وای لێدەکات توانا جەستەیی و مێشکییەکانی پەرە پێ بدات و شەمشەمەکوێرە بە نیشانەی خۆی دابنێت بۆ ئەوەی شەڕ دژی تاوان بکات.[٦] بە پێچەوانەی ھەموو سووپەر پاڵەوانەکانی تر باتمان خاوەنی ھیچ ھێزێکی نا سروشتی نییە بەڵام ئەو تەکنەلۆجیا و زانست و زیرەکییەکەی و سامانەکەی و ھێزە جەستەیییەکەی لە شەڕەکەی دژی تاوان بەکاردێنیت.

باتمان شەڕ لە شاری گۆسەمی خەیاڵیدا دەکات؛ و زۆرێک لە کەسایەتییەکان یارمەتی دەدەن وەک ھاوبەشەکەی لە شەڕ کردن دژی تاوان ڕۆبن و خزمەکارەکەی ئەلفرێد و سەرۆکی پۆلیس جەیمس گۆردۆن و ژنی شەمشەمەکوێرە، ھەروەھا دوژمنەکانی بریتیین جۆکەر و پەنگوین و دوو ڕووخسار و ڕێدلەر و سەری گول، چیرۆکەکانی باتمان ھەر وەک چیرۆکە نەخشێندراوەکانی تر تری جێگای پێویست لە خەیاڵ دابین دەکات ئەمەش بە مەبەستی بڵاو بوونەوە لە حاڵەتەکانی و وەرگرتنی پاڵەوانێتی و ھەڵسوکەوتی و تواناکانی.

کەسایەتی باتمان زۆر بەناوبانگ بوو دوای پێشکەش کردن و ھەروەھا بوو بە خاوەنی پەرتووکێک بۆ خۆی بە ناونیشانی باتمان لە ساڵی ١٩٤٠. و دوای چەند دەیەیەک ھەندێک لێکدانەوەی جیاواز پەیدابوو بۆ کەسایەتییەکە. لە کۆتایییەکانی دەیەی ١٩٦٠ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی باتمان گۆڕانکاری سەرتاسەری بەکارھێنا کە بۆ چەندین ساڵ دوای تەواو بوونی زنجیرەکە لەگەڵ کەسایەتییەکەدا مایەوە. چەندین داھێنەر کاریان لەسەر گەڕانەوەی باتمان بۆ ڕەگە تاریکەکەی کردووە، لەگەڵ ئەنجامی ئەرێنییانە. پەرتووکە نەخسێندراوەکانی ئەم قۆناغە تاریکە گەیشتە لوتکە لە ساڵی ١٩٨٦ لە زنجیرەی گەڕانەوەی سوارچاکی ڕەشی فرانک میلەر، و گاڵتە بکوژەکەی ئالان مۆر، و دەروونخانەی ئەرکام: ماڵی مەترسیدار لەسەر زەوی مەترسیداری گرانت مۆریسۆن، ھیتر؛ و سەرکەوتنە تەواوەکانی وارنەر برەدرز لە کاری فیلمەکاندا لەسەر باتمان یارمەتیدەر بووە لە بەردەوام بوونی گرنگیدان بە کەسایەتییەکە.[٨]

چونکە ھێمایەکی شارستانی ئەمریکییە، لە زۆرێک لە ھۆکارەکانی ڕاگەیاندندا دەرکەوتووە، لە ڕادیۆوە بۆ تەلەڤیزیۆن و سینەما، ھەروەھا کەسایەتییەکەی لە یاری منداڵان و یاری ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە و فرۆشراوە بۆ سەرانسەری جیھان. لە ئایاری ٢٠١١، باتمان لە پلەی دووەم لە ١٠٠ باشترین پاڵەوانی سووپەر لە ھەموو سەدەکان دانراوە دوای سوپەرمان،[٩] و ھەروەھا لە پلەی دووەم لە گۆڤاری ئێمپایر بۆ ٥٠ باشترین کەسایەتی ھەموو سەدەکان دانراوە؛ و کەسایەتییەکە لە زنجیرە فیلمەکانی لویس وێڵسۆن، و ڕۆبێرت لۆری، و ئادەم وست، و مایکڵ کیتۆن، و کیڤن کۆنرۆی، و ڤاڵ کیلمەر، و جۆرج کلونی، و کریستیەن بەیڵ، و بێن ئەفلێک دەرکەوتووە.

مێژووی بڵاوکردنەوە

دەستپێک

شێوەی ڕاستەقینەی باتمانی بۆب کەین

ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە کەسایەتی سوپەرمان لە سەرەتایی ساڵی ١٩٣٩ بە دەستیھێنا، بووە ھۆی ھاندانی سەرنووسەرانی کۆمپانیای ناشوناڵ بابلیکاشینز (دواتر کۆمپانیای "دی سی کۆمیکس") بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی ھاوشێوە. بۆب کەین کەسایەتییەکی بە ناوی "زە بات مان" دروست کرد،[١٠] ھاوبەشەکەی بێڵ فینگەر وتی کە "کەین بیرۆکەیەکی دەربارەی کەسایەتییەک بە ناوی "باتمان" ھەبوو" و داوای لە من کرد وێنەکانی ببینم. بۆ لای کەین ڕۆشتم، و ئەو کەسایەتییەکەی کێشابوو کە بڕێکی زۆر لە سۆپەرمان دەچوو لەگەڵ جۆرێک لە گوێرەوی سوور، و لەگەڵ پێڵاو و بێ دەستکێش و لەگەڵ دەمامکێکی دۆمینۆی بچووک، کە لەسەر پەتێک بازی دەدا. خاوەنی دوو باڵ بوو، کە لە باڵی شەمشەمەکوێرە دەچوو ھەروەھا لە ژێریدا لە تەختەیەکی ڕوونکردنەوەی گەورەدا "باتمان" نووسرابوو،[١١] باڵی شەمشەمەکوێرەکە لەلایەن بۆب کەینەوە پێشنیار کرا، کە لە وێنەیەکی لیۆناردۆ دا ڤینچی بۆ ئامێری فڕینی ئۆرنیسۆپتەر وەرگیراوە کاتێک منداڵ بووە.[١٢]

فینگەر ھەندێک پێشنیاری خستە ڕوو وەک پێدان بە کەسایەتییەکە دەمامک لە باتی دەمامکی دۆمینۆی سادە، و عەبا لە باتی باڵ، و دەستکێش، و لابردنی بەشە سوورەکان لە جلە ڕاستەقینەکە.[١٣][١٤][١٥][١٦] فینگەر بۆ دروستکردنی ناوی یەکەمی بروس وەین لە دروستکردنی ناوی کەسایەتییەکە وتوویەتی "یەکەم ناوی بروس وەین لە ڕۆبێرت بروسەوە، نیشتیانی سکۆتلاندییەوە وەرگیراوە، بروس، چونکە لە ناو خۆیدا نووقم بوو، ئەو پیاوێک بوو لە چینە مارکیزەکان و من زۆر بۆ ناوێک گەڕام کە ئیمپریالیستی بگەیەنێت، ھەوڵم لەگەڵ ئادەمز، ھانکۆک دا… دواتر بیرم لە ماد ئەنتۆنی وەین کردەوە.[١٧] و لە کاتێکی تردا وتی کە پێشنیارەکانی بە کەسایەتی خێوی لی فۆلک گاریگەر بووە.[١٨]

کەین و فینگەر وێنەی کەسایەتییەکەیان ھاوشێوەی ڕۆژشنبیرییە بڵاوکەوەی دەیەی ١٩٣٠ کێشاوە لە ڕووی شێوە، و کەسایەتی، و شێواز، و چەکەکانی باتمان. پێشتر زانیارییەکانی کەسایەتییەکە لە ڕۆمانەکانی پوڵب دۆزراوەتەوە، کاسێتی تۆمارکراو، و ناونیشانی ڕۆژنامەکان، ھەروەھا ناوەڕۆکی ژیاننامەکەی کە بۆ خودی کەین نیشانەیە.[١٩] وەک پاڵەوانێکی ئەرستۆکراتی خاوەن دوو ناسنامەیە، ھەروەھا باو و باپیرانی باتمان برتیین لە ئاناگالس حقلی (کەسایەتییەکە لەلایەن بارۆنە ئێما ئۆرکزی لە ساڵی ١٩٠٣ دروستکراوە) و زۆرۆ (کەسایەتییەکە لەلایەن جۆنستۆن موکوڵی لە ساڵی ١٩١٩ دا دروستکراوە). و ھەر وەک ئەو کەسایەتییانە، باتمان ھەڵدەستا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکانی بە نھێنی، خۆی لە گوومان لادەدا بە ڕۆڵگێڕانی ڕۆڵی گەمژە لە لای خەڵک، و جیاکردنەوەی کارەکەی بە بوونی واژوویەک وەک ئەوان؛ و کەین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە فیلمەکانی نیشانەی زۆرۆ (١٩٢٠)، و چرپەکانی شەمشەمەکوێرە (١٩٣٠) کاریگەر بوون بۆ دروستکردنی ئایکۆنی کەسییەتییەکە. فینگەر لە پاڵەوانانی وەک دۆکتۆر سافاج، و سێبەر، و دێک ترەیسی و شێرلۆک ھۆڵمزەوە بیرۆکەی وەرگرتووە بۆ وێنەکێشان، کە وای کردووە کەسایەتییەکە بە نھێنی تایبەتمەندبێت.[٢٠][٢١]

کەین لە نووسنەوەی ژیاننامەکەی خۆیدا لە ساڵی ١٩٨٩ دا، ئاسانکارییەکانی فینگەری لە دروستکردنی کەسایەتی باتمان باسکردووە:

«ڕۆژێک بێڵم بانگکرد و پێم وت: کەسایەتییەکی نوێم ھەیە و ناوی باتمانە و ھەندێک بۆشایی، و وێنە سەرەتایییەکانم بۆ دروست کردووە دەمەوێت سەیرێکی بکەیت، ھات بۆ لام و وێنەکانم پیشاندا. لەو کاتەدا، بێجگە لە دەمامکی دۆمینۆی بچووک لەسەری باتمان، وەک ئەو دەمامکەی کە دواتر ڕۆبن لەبەری کرد ھیچ شتێکی ترم نەبوو. بێڵ وتی: بۆچی زیاتر وای لێناکەیت لە شەمشەمەکوێرە بچێت و دەمامکێکی بۆ دانانێت، و ئەو دەمامکەی چاوە لانابەیت و کونی تەسک دابنێت بۆ ئەوەی وای لێکەیت زیاتر لێڵ بێت؟ و لەم خاڵەدا، باتمان جلێکی سووری یەک پارچە، و باڵ و بیجامەیەکی کورت و دەمامکێک بە ڕەنگی ڕەشی کردەبەر؛ و پێم وابوو کە سوور و ڕەش پێکھاتەیەک باش دەبێت؛ و بێڵ وتی کە جلەکە کەمێک دیارە: ڕەنگی ڕەساسی کاڵ وای لێدەکات زیاتر شاراوە بێت. عەباکە وەک باڵی شەمشەمەکوێرە دەردەکەوت کە لەسەر باڵی ھەڵواسرابوو. من و بێڵ قسەمان کرد، و ھەستمان بەوە کرد کە ئەم باڵانە دەمێتە ھۆی ھێواش بوونەوە و ماندوو بوون ئەو کاتەی باتمان دەست بە کار دەکات، بۆیە گۆڕیمان بۆ عەبا، و وامان لێکرد لە باڵ بچێت کاتێک شەڕ دەکات یان لەسەر پەت باز دەدات. ھەروەھا، دەستکێی لە دەست نەبوو، و بۆ ئەوەی ھیچ شوێن پەنجەیەک جێنەھێڵێت دەستکێشمان بۆ زیاد کرد.»

زانیارییەکان و ناوەڕۆکی دروستکردنی کەسایەتییەکە

کەین لە وازی مافە بیرۆکەیییەکانی لە کەسایەتییەکەدا ھێنا لە بەرامبەر (لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی تر) نووسنی زانیارییەکانی بە ناچاری لەسەر ھەموو کۆمیکسەکانی باتمان. ئەم زانیارییانە ناڵێت کە «باتمان لە دروستکردنی بۆب کەینە». بەڵکو ناوی لەسەر ناونیشانی ھەموو چیرۆکێک نووسرا. ناوی لە کتێبە نەخشێندراوەکان لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٦٠ دیار نەما، و لە باتی ناوی نووسەر و ھونەرمەندە ڕاستەقینەیییەکانی ھەر چیرۆکێک نووسرا. لە کۆتایییەکانی دەیەی ١٩٧٠، دوای ئەوەی جێری سیگڵ و جۆ شۆستەر مافی نووسینی زانیارییەکانیان بە دەربڕینی «لە دروستکردنی» لەسەر ناونیشانەکانی سوپەرمان دەستکەوت، و ویلیەم مۆڵتۆن مارسۆن مافی دروستکردنی کەسایەتی ژنی سەرسووڕھێنەری دەستکەوت، چیرۆکەکانی باتمان بە دەربڕینی «لە دروستکردنی بۆب کەین» لەگەڵ زانیاری تر دەستیپێکرد.

فینگەر ھەمان دانپێنانی وەرنەگرت. ئەمەش لەکاتێکدا زانیارییەکانی لە کارەکانی تری دی سیدا لە دەیەی ١٩٤٠ نووسرا، و لە دەیەی ١٩٦٠ دا، دەستی کرد بە وەرگرتنی دانپێنانێکی دیاریکراو لە نووسینی باتماندا. بۆ نموونە لە لاپەڕەکانی باتمان ژمارە ١٦٩ (شوباتی ١٩٦٥)، سەرنووسەر یولیۆس شوارتز ناسانی وەک دروستکەری کەسایەتی پیاوی کاتژمێر، کە یەکێکە لە دوژمنەکانی باتمان؛ و لەگەڵ ئەوەشدا، فینگەر تەنھا لەگەڵ زانیارییەکانی بۆ پەڕەکان بێ نووسینی زانیارییەکانی ڕێکەوت. کەین نووسیویەتی: «بێڵ ھەستی بە بێھیوایی دەکرد لەبەر نەبوونی دەستکەوتی گەورە لە ژیاننامەکەیدا؛ و ھەستی بەوە کرد کە ئەو ھەموو تواناکانی بەکارنەھێناوە و شەمەندەفەری سەرکەوتنیش ئەوی جێھێشت.»[١٧] ھەروەھا کاتێک فینگەر لە ساڵی ١٩٧٤ مرد دی سی بە فەرمی بۆ فینگەر ھاوبەشی نەکرد بۆ دروستکردنی باتمان.

جێری ڕۆبینسۆن کە لەگەڵ فینگەر و کەیندا کاری لەسەر زنجیرەکە کردووە ئەو کات، ڕەخنەی لە کەین گرت لەبەر دابەش نەکردنی زانیارییەکان؛ و ئەوەی باسکردووە کە فینگەر ھەستی بە بێھیوایی لەبەر ھەڵوێستەکەی کردووە، ئەمەشی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری زە کۆمیکس جۆرناڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ دا:

«بۆب وای لێکرد ھەست بە نائاسایشی بکات، لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی ئەو بە بەڕاستی کاری لەسەر باتمان دەکرد، ھاوبەشی نەدەکرد لەو شانازی و پارەی بۆب خەریکبوو بە دەستی دەھێنا، و ئەمە ئەو ھۆکارە بوو کە وای کرد واز لەکار بھێنێت لەگەڵ کەین. … پێویست بوو لەسەر کەین ئەوە باس بکات کە بێڵ بەشدارە لە دروستکردنی کەسایەتییەکە، من دەزانم. لەبەر ئەوەی لەوێ بووم. … تەنھا بۆ یەک شت لە بۆب خۆشنابم، ئەویش ئاگەدار نەبوونی بۆب یان دان نەنان بە ڕۆڵە چالاکەکەی بۆب لە دروستکردنی باتمان دا. ھەر وەک لەگەڵ سیگڵ و شۆستەر ڕوویدا، ھەمان زانیارییەکانی بەشداربووی دروستکردنی زنجیرەکە، نووسەر و ھونەرمەند.[٢٢]»

لەگەڵ ئەوەی کەین لە سەرەتادا داواکارییەکانی فینگەری لە بەدەستھێنانی مافی دروستکردنی کەسایەتییەکە بەدرۆخستەوە، نامەیەکی کراوەی بۆ سەرسامبووان نارد لە ۱۹٦٥ تێیدا وتی "

کەلوپەلەکانی

ئۆتۆمبێلی شەمشەمەکوێرەیی (باتمۆبیل)، کە لە ساڵی ١٩٦٦ لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنەکەدا بەکاردەبات.

باتمان چەندەھا چەکی تایبەتی، بەرزی لە تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاردێنێت بۆ شەرەکانی؛ و ھەروەھا باتمان زۆربەی کەلوپەلە پێویستەکانی لە قایشەکەیدا دادەنێت بۆ ئەوە بەزووی بەردەستی بێت لەکاتی پێویستدا.

ئەشکەوتی شەمشمەکوێرە (باتکەیڤ)

باتکەیڤ (ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە) بنکەی سەرەکی باتمانە، کە دەکەوێتە ژێر خانووەکەی، تێیدا کامێرای چاودێری جیھانی و ناوخۆیی تیاتە و شوێنێکی بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لێی.

لە نێو فیلمەکاندا

لەنێو فیلمەکاندا باتمان چەندینجار بەشێوازی جیا جیا دەرکەوتووە، و ئەمەش لیستی ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی پاڵەاوانەکەیان بینیوە:

  • لە فیلمی (باتمان) ی ساڵی ١٩٨٩ کە لە دەرھێنانی تیم بێرتبنە، ئەکتەر مایکڵ کیتن، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی.
  • لە فیلمی (باتمان: دەگەڕێتەوە) ساڵی ١٩٩٢ کە لە دەرھێنانی تیم بێرتبنە، ئەکتەر مایکڵ کیتن، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی.
  • لە فیلمی (باتمان: بۆ ھەمیشە) ی ساڵی ١٩٩٥ کە لە دەرھێنانی جۆوێل شوماخەرە، ئەکتەر ڤاڵ کیلمەر، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمی (باتمان و ڕۆبن) ساڵی ١٩٩٧ کە لە دەرھێنانی جۆوێل شوماخەرە، ئەکتەر جیۆرج کلوونی، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمییەکان (باتمان دەست پێ دەکات) و (سوارچاکی ڕەش) و (سوارچەکە ڕەشەکە ھەڵدەستێتەوە) لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥–٢٠١٢ کە لە کریستۆفەر نۆلانە، ئەکتەر کریستیان بەیل، ڕۆڵی باتمان دەگێڕی
  • لە فیلمی دەستەی خۆکوژی کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەردەچێت ئەکتەر بێن ئەفلێک ڕۆڵی باتمان دەگێڕێ.
  • لە فیلمی باتمان دژی سوپەرمان:کازیوەی دادپەروەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەردەچێت ئەکتەر بێن ئەفلێک ڕۆڵی باتمان دەگێڕێ.

سەرچاوەکان

  1. ^ Zalben, Alex (March 28, 2014). "When Is Batman's Birthday, Actually?". MTV News. New York City: Viacom. Archived from the original on July 26, 2014. Retrieved August 9, 2014.
  2. ^ ئ ا "DC Entertainment To Give Classic Batman Writer Credit in 'Gotham' and 'Batman v Superman' (Exclusive)". Hollywood Reporter. Archived from the original on October 22, 2015. Retrieved September 21, 2015. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «FingerSep2015» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ ئ ا Sims, Chris (October 21, 2015). "Bill Finger Has A Creator Credit On This Week's Batman Comics". Comics Alliance. Archived from the original on March 4, 2016. Retrieved October 21, 2015. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «FingerOct2015» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. ^ باتمان #٢٤٢ (حوزەیرانی ١٩٧٢)
  5. ^ دیتێکتیڤ کۆمیکس #٨٤٦ (ئەیلوولی ٢٠٠٨)
  6. ^ ئ ا بێتی, سکۆت (2008). "باتمان". In دۆگال, ئەلیستەر (ed.). ئینسایکڵۆپیدیای دی سی کۆمیکس. لەندەن: دۆرلینگ کیندرسلی. pp. ٤٠–٤٤. ISBN 978-0-7566-4119-1.
  7. ^ «The Big Question: What is the history of Batman, and why does he still appeal?». London. تەممووز ٢٢, ٢٠٠٨. پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)
  8. ^ «The Big Question: What is the history of Batman, and why does he still appeal?». لەندەن. ٢٢یولیو، ٢٠٠٨. پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەریشف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  9. ^ باتمان – ١٠٠ باشترین پاڵەوانی سووپەر لە ھەموو سەدەکاندا. ئەی جی ئێن ئینتەرتەینمەینت. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
  10. ^ لیز دانیڵز. باتمان: چیرۆکی تەواو. کرۆنیکۆڵ بۆکس، ١٩٩٩. ISBN 978-0-8118-4232-7
  11. ^ جەیم ستیرانکۆ. "مێژووی ستیراکۆ لەسەر کۆمیکسی ١". ڕێدینگ بنسیلفنیا:سوپەرجرافیکس، ١٩٧٠. (ISBN 978-0-517-50188-7)
  12. ^ باتمان: چیرۆکی تەواو: ژیان و کاتەکانی سوورچاکی ڕەش. pp. 18–20.
  13. ^ دانیڵز (١٩٩٩), pg. 21, 23
  14. ^ ساندیڤەر, فیلیپ (بەھاری ٢٠٠٣). "نووسینی کۆمپانیاکانی: ڕد لیجیریۆم کریستنسن". کریتیکاڵ ئینکوایری. ٣٠ (١): ١٩٢. doi:10.1086/380810. ISSN 0093-1896. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  15. ^ ژیاننامەی کەسی لە ڕێگەی جۆدیسریس، لە "ئەرشیڤی باتمان"، پەرتووکی ٣ (دی سی کۆمیکس)، ١٩٩٤، لا. 223 ISBN 978-1-56389-099-4
  16. ^ دانیڵز, لیز (1999). باتمان: مێژووی تەواو. کرۆنیکۆڵ بۆکس. pp. ٢١, ٢٣. ISBN 978-0-8118-4232-7.
  17. ^ ئ ا کەین، ئەندرێ, لا. ٤٤
  18. ^ کەین، ئەندرێ, لا. ٤١
  19. ^ لیز دانیڵز. دی سی کۆمیکس: ئاھەنگی خۆشەویسترین کتێبە کۆمیکەکانی جیھان. لیز دانیلز. نیویۆرک:بیلبۆرد بۆکس/بڵاوکردنەوەی واتسۆن-گبتیڵ, ٢٠٠٣, ISBN 978-0-8230-7919-3
  20. ^ بێڵ بیوچیڵ. "باتمان: کەلوپەل وەک ئەفسانە." زۆر شت لەسەر ژیانی باتمان: حاڵەتە شەرمەزارەکانی سوپەرھیرۆ و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن.. ڕۆتلیدج: لەندەن، ۱۹۹۱. ISBN 978-0-85170-276-6
  21. ^ باتمان - مێژووی تەواو: ژیان و کاتەکانی سوارچاکی ڕەش. p. 31.
  22. ^ گروس, گاری (ئەکتۆبەری 2005). "جێری ڕۆبینسۆن". ڕۆژنامەی کۆمیکس. 1 (271): 80–81. ISSN 0194-7869. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help); Cite has empty unknown parameter: |atherlink1= (help); Unknown parameter |accestdate= ignored (help); Unknown parameter |archiveur1= ignored (help); Unknown parameter |ن= ignored (help)
🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب