ھانیباڵ

جەنەراڵ و دوژمنی کۆماری ڕۆم

ھانیباڵ (٢٤٧ پ.ز - ١٨١ پ.ز) ، دەوڵەتمەدار و ژەنەڕاڵی کارسجی بوو و گەورەترین دوژمنی کۆماری ڕۆم بوو. ھانیباڵ زیاتر لە ھەر شتێک بەناوبانگە بۆ ئەو توانایەی پیشانی دا لە دووەم جەنگی پونیکدا. ھانیباڵ پێشەوایی سوپایەکی کرد لە ئیبریاوە و بەسەر چیاکانی پیرینێس و چیاکانی ئەڵپدا سەرکەوت بەرەو باکووری ئیتالیا و لە زنجیرە جەنگێکدا ڕۆمانییەکانی بەزاند. لە جەنگی کانی ھانیباڵ توانی گەورەترین سوپای ڕۆم ببەزێنێت کە ڕۆما توانیبێتی پێکەوەی بنێت. سوپای ڕۆم بە ١٦ فەیلەق و بە گشتی ٨٦ ھەزار پیاو مەزەندە دەکرا، لە جەنگەکەدا زیاتر لە ٨٠٪ی سوپای ڕۆم کوژران یان بەدیل گیردران، لەنێوانیاندا فەرماندەکەیان.

ھانیباڵ
پەیکەرێک، کە باوەڕ وایە ھی ھانیباڵ بێت، دۆزراوەتەوە لە ئیتالیا
لەدایکبوون٢٤٧ پ.ز
کارسج
مردن١٨٣-١٨١ پ.ز
لیبیشا
دڵسۆزی
پلەفەرماندەی باڵای سوپای کارسج
ھاوسەر(ەکان)ئیمیلس

ھانیباڵ چەندین ساڵ سوپاکەی لە ئیتالیا ھێشتەوە تاوەکو لە کۆتاییدا داگیرکارییەکی ڕۆمەکان لە باکووری ئەفریقا ناچاری کرد بگەڕێتەوە بۆ کارسج. ھانیباڵ جەنگەکەی دۆڕاند و رۆمانەکان ناچاریان کرد کە کارسج جێبھێڵێت و بچێت بۆ وڵاتی ئێران. لەوێ ئیمپراتۆریەتیی سلووکیی قایل کرد کە شەڕی دژ بە ڕۆم بکەن، ھانیباڵ ھەڵات دوای ئەوەی لە جەنگێکی دەریایی دۆڕا، کاتێک ڕۆمەکان داوایان لێ کرد کۆڵ بدات، ھانیباڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

ھانیباڵ بە یەکێک لە گەورەترین فەرماندە سەربازییەکانی مێژوو دادەنرێت. مێژوونووسی سەربازی تیۆدۆر ئەیرۆلت دۆج جارێک ھانیباڵی بە «باوکی ستراتیجی» ناوزەند کرد چونکە تەنانەت گەورەترین دوژمنیشی کە ڕۆمەکان بوون بیرۆکە سەربازییەکانی ئەویان بەکاردەھێنا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Hannibal". Britannica.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Plutarch, Life of Titus Flamininus 21.3–4. Plutarch adds that "when asked what his choices would be if he had beaten Scipio, he replied that he would be the best of them all". However, Plutarch gives another version in his Life of Pyrrhus, 8.2: "Pyrrhus, Scipio, then himself".
  3. ^ Dodge, Theodore Ayrault (1995). Hannibal: A History of the Art of War Among the Carthaginians and Romans Down to the Battle of Pydna, 168 BC. Da Capo Press.
🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب