ڕۆژژمێری کوردی

ڕۆژژمێری فەرمیی کوردەکان

ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:

  1. ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
  2. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
نەخشەی ئیمپڕاتۆریەتیی مادی مەزن

مانگەکاندەستکاری

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکانژمارەی ڕۆژەکانناوەکەی بە کوردیناوەکەی بە فارسیمێژووکانی زایینی
١٣١خاکەلێوەفەرڤەردین (فروردین)٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢٣١گوڵانئۆردیبێھێشت (اردیبھشت)٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣٣١جۆزەردانخۆرداد (خرداد)٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤٣١پوشپەڕتیر (تیر)٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەممووز
٥٣١خەرمانانمۆرداد (مرداد)٢٣ی تەممووز٢٢ی ئاب
٦٣١گەلاوێژشەھریڤەر (شھریور)٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧٣٠ڕەزبەرمێھر (مھر)٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨٣٠خەزەڵوەرئابان (آبان)٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩٣٠سەرماوەزئازەر (آذر)٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠٣٠بەفرانباردێی (دی)٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١٣٠ڕێبەندانبەھمەن (بھمن)٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢٣٠/٢٩ڕەشەمێئێسفەند (اسفند)٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ساڵی کوردیدەستکاری

٢٧٢٤ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی١٬٤٠٣
کۆچی هەیڤی١٬٤٤٥ – ١٬٤٤٦
زایینی٢٬٠٢٤ – ٢٬٠٢٥

ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٤ (کوردی)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدادەستکاری

ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٣)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٤ = ١٣٢١ + ١٤٠٣)

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین (١٤٠١ = ١٣٢١ - ٢٧٢٤)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدادەستکاری

یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

  1. ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)

  1. ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)

سەرچاوەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب