ویکیپیدیا:چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی

چاودێریی بەڕێوەبەرایەتی

ئەم بەشە بۆ کردنەوەی وتووێژە لەسەر ئەو شتانەی تەنیا بەرێوەبەران دەتوانن بیکەن.

ئایا تۆ لە شوێنێکی دروستیت؟

جگە لەمانە گەر بۆ شتێک لێرەیت کە تەنیا بە بەڕێوەبەران دەکرێت تکایە پەیامێک جێبھێلە.

بەشی پەڕگە بەکارنەھاتووەکان پێویستی بە لێکۆلینەوە ھەیەدەستکاری

سڵاو بەشی تایبەت:پەڕگە_بەکارنەھێنراوەکان،_وێنە_بەکارنەھێنراوەکان کە تێیدا ئەو پەڕگانە کۆدەکاتەوە کە بەکارنەھاتوون، بەڵام دوای وردبینەیەکی سەرەتایی بۆم دەرکەوت ھەنێک لە پەڕەکانی ئەوێ تەنانەت لەناو وتارەکانیش بەکارھاتوون، بەڵام بەھۆی ئەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانەکان ھەڵەیان تێکەوتووە و چارەسەر نەکراون بەبەکارنەھاتوو ھەژمارکراون ئەمە کێشەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Twinkle - توینکڵدەستکاری

سڵاو بەرێوەبەران @Aza, @Kushared, @Serchia, @Épine، @Calak, @Aram و ئەندامە شارەزا کانی تریش کە توانای دەستکاری چەن پەڕەیەکی تایبەتیان ھەیەتکایە گرنگی بە توینکڵ بدەن یان بیگەڕێنەوە وەشانە کۆنەکەی ساڵی پێشوو، پێویستییەکی گرنگمان لەسەری وەستاوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیاتر کاک ئارام کاری لەسەر ئەوە کردووە. ئێستاش لەبەر خوێندن زۆر دەرفەتی نییە، ھیوادارم دواتر وەڵامتان بداتەوە. سەرچیا‏١٨:٢٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Calak و @Épine: ھەمان مافی بەڕێز ئارامیان ھەیە ھیوادارم ئەوان بتوانن ھاوکاریمان بکەن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: دوو مانگ پێش ئێستا لەگەڵ کاک Épine بەرنامەمان ھەبوو کە بەیەکەوە کاری لەسەر بکەین، بەڵام بەداخەوە من لەبەر دەوام کاتم نەک ھەر بۆ توینکڵ بەڵکوو، بۆ ویکیپیدیاش نەما. گەر لەبیرت بێت، جاری پێشوو وەشانەکەم گەڕاندەوە و بۆ ماوەیەکیش کارمان پێی کرد، بەڵام دوای ماوەیەک شتێک ڕووی دا (کە خۆشتان لێرە باستان کردووە) کە تەواوی توینکڵ لەسەر چەند پڕۆژەیەک لەکار کەوتووە و کاریش لەوەدا نەمابوو بە چەند دێڕە کۆدێک چارەی بکەین بەڵکوو دەبایە لەسەرەتاوە ھەمووی نوێ بکەینەوە. بڕوانە وتووێژەکەی من و کاک Épine، بەڵام بەداخەوە من لەبەر دەوام پێم نەکرا و بۆ کاک Épineیش ئاگاداری نیم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٠، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram شتێک زۆر گرنگە بیزانم ئێوە ئێستا کاتتان ھەیە بۆ ویکیپیدیا و کارەکانی؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەشدارییەکانم وەڵامت دەدەنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٥، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بەخێربێیتەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس @Sakura emad:، بەڵام نا، من مەبەستم ئەوە بوو وەک ئەوسا چالاک نیم. ئەم دوو سێ ڕۆژەش کە گەڕاومەتەوە بۆ ڕاییکردنی چەند کارێکە، بەڵام ھەر وەک ئەوسا چالاک نیم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥١، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام چەن کارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسانتر بەڕێوە دەچن زۆر سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ناوی توینکڵ لەگەڵ نوێکردنەوەدەستکاری

سڵاو @Sakura emad، من دەستم کردووە بە کار لەسەری. کاک @Aram و ھەر کەسێکی تر بەخێربێن کە ویستتان. پێشنیاریش دەکەم ناوی توینکڵ بکەینە کوردی: بریقە، بڵێسە، تیشک، کۆمەڵێکن لەوانەی پێشنیاری دەکەم. مەرج نییە وەرگێڕانی دەقاودەق بێت و دەتوانین لەخۆمانەوە شتێک دابنێین، لەو ناوە ناقۆڵایەی ئێستا باشترە. ڕاتان چییە؟ ◂  ئێپین  ‏٠٣:٥٩، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Épine:، بەخێربێیتەوە! بە ھۆکارێک تا ١٠ی کانوونی دووەم بە فەرمی لە ویکیپیدیا کار ناکەم، بەڵام ھەر کاتێک کارت بە من ھەبوو، تەنیا بانگم بکە. بۆ ناوەکەش، وەڵا خۆ بیرۆکەیەکی زۆر باشە، و خۆشمان زۆر ناوی خۆشمان ھەن بۆ ئەمە. ناوێکی کورت و جوان بە لای منەوە «بڵێسە»یە، بەڵام وا بزانم توینکڵ زیاتر بە مانای بریقە و بریسکە و درەوشانەوە دێت نەک بڵێسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١١، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس @Épine تکایە گەر ھەر شتێک بەمن کرا بانگم بکەن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆماپۆلدەستکاری

سڵاو بەڕێوەبەران کۆماپۆل لەکارکەوتووە و کارناکات، ماوەیەکی زۆریشە وایە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @aram و @Épine تکایە سەرەنجێک بدەنە سەر کۆماپۆل کاریگەرییەکی زۆری بۆ ویکیپیدیا ھەیە، ھەر بۆ نموونە من پێویستە چەن بەشێک لە پڕۆژەکەم پاک بکەمەوە و پێویستم بەم سکرێپتە ھەیە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٠٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لەبیرمە پێشتریش لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم ھەمان داوات کرد، و ڕاستی کەمێک کاتم بۆی تەرخان کرد، بەڵام پێم چارە نەکرا، بەس دەمبووسێکم لێ دا تا ئەرشیڤ نەکرێت. ئیشەڵڵا لە ١٠ یان ١١ی مانگەوە کاتێکی بۆ تەرخان دەکەمەوە. گەر کاک ئێپینیش کارێکی لە دەست ھات، چی لەوە باشترە؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوایین وتارەکانی ویکیپیدیای کوردیدەستکاری

ئەم وتارانەی لەم دوایانە دروستکراون بەبێ ئەوەی پێداچوونەوەیییەکی زانستی و پێشکەوتووی بۆ بکرێت؛ کوالێتی نووسین یان ڕاستی و دروستی زانیارییەکان دەخرێنە ژێر پرسیارەوەلێرە پێرستی ئەو وتارانەیە کە دروست دەکرێن (نوێ دەکرێتەوە):

  1. Outline of web design and web development
  2. Web_threat
  3. Social_robot
  4. RIPS
  5. ئاسایشی_ئینتەرنێت
  6. مێتاڤێرس
  7. وێب٣
  8. لۆگ_فۆر_جەی
  9. زیندەڕووناکی
  10. کیمیاڕووناکی
  11. فلەتەر (سۆفتوێر)
  12. ڕادۆج_دۆمانوویچ
  13. ماسکی_گای_فۆکس
  14. لاراڤێڵ
  15. ئجاکس
  16. خزمەتگووزاریی وێب
  17. تەکەنەلۆژیای نەوەی پێنچەم
  18. یەکەی پرۆسەی ناوەندی
  19. Logical security
  20. کیبۆردی کۆمپیوتەر
  21. کاتی گڕگرتن
  22. قەڵای مریەم
  23. شێخ موراد
  24. بلوان (سەرپێڵی زەھاو)
  25. سید بارنز
  26. ویلیام بارلی
  27. عوسمان ڕەحیمی
  28. تۆماس فرانسیس بایارد‏
  29. فیلیچ بیتۆ
  30. شازادە بئاتریس لە شانشینی یەکگرتوو
  31. ئۆتۆ بێچەر
  32. ژان بێلێت
  33. ئیلام کوری سام
  34. ماری بێڵ
  35. جەی سی دەبلیو بێکام
  36. ئەمپۆل
  37. پەیمانگا نەتەوەییەکانی تەندروستی ولایەتە یەکگرتووەکان
  38. بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان ویلایەتە یەکگرتووەکان
  39. وەزارەتی تەندروستی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  40. وەزارەتی پەروەردە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  41. وەزارەتی دارایی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  42. داڕێژە:وەزارەتەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

پانگھێشتنامەدەستکاری

بەڕێوەبەران: @Aram, @Pirehelokan, @Calak, @Aza, @Kushared بۆ پێداچوونەوە و مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتی.
پاسدەران: @Ahrir, @Épine بۆ پێداچوونەوەی وتارەکان.

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:١٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی RIPSم سەیر کرد. بە وەرگێڕی مایکرۆسافت کراوە بە کوردی و تێگەیشتن لێی ئاسان نییە. بسڕێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من ئێستا سەیرم کردن، ھەر ئەو جۆرەی کاک پیرەھەڵۆ گوتی کێشەیان زۆرە و چاکسازیکردنییان کارێکی زۆری دەوێت؛ بەڵام کێشە نییە و دەتوانین بە ھاوکاری یەکتر چاکسازییان بۆ بکەین. کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە کە ئەو بەکارھێنەرانە لەو ماوەیەدا لەسەر یەک ژمارەیەکی زۆر وتاری ئەم شێوە ساز دەکەن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٢١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: کەوایە چاوەڕی دەبین تا وتارەکان زیاتر و زیاتر دەبن دواتر بڕیارێکیان لەسەر دەدەین —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەوەندەی سەیری ئەمانەم کرد (زیندەڕووناکی، کیمیاڕووناکی، فلەتەر (سۆفتوێر)، ڕادۆج_دۆمانوویچ، ماسکی_گای_فۆکس، لاراڤێڵ) کێشەیەکی بچووکم تێدا بینین و چارەسەرم کردن. ئێستا با خەتییان پێدا بێنین ئەوانەی چارەسەر بوون، بەتایبەت زیندەڕووناکی و کیمیاڕووناکی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٥٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ کۆکردنەوەی وتارەکان! ئاشکرایە کە سەرجەم وتارە ئایتییەکان کاری وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفتە و گەر بەم شێوەیەی ئێستایان بمێننەوە، ئەوا دەبێت بسڕدرێنەوە. وتارەکانی زیندەڕووناکی، کیمیاڕووناکی و ڕادۆج دۆمانوویچ کێشەیان نییە و گەر بکرێت، ھێڵیان بە نێودا بێنن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەگەڵ مامۆستاکەیان قسەم کرد، ئەوە پڕۆژەیەکی زانکۆیە. وتی لە پڕێکدا ئەو بڕیارەماندا کە بەشداربین، بەس بۆ وەرزی دووەمیان ئەوا بەیەکەوە ھەماھەنگ دەبین؛ بۆیە ٧–١٠ ڕۆژێک دەوەستین بزانین ئەگەر خۆیان ئەم وتارەیان چارەنەکرد ئەوا لێرە خۆمان چارەیان دەکەین. دەستتان خۆش بۆ کۆکردنەوەی ئەم وتارانە Kushared (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێی لێدوانی بەڕێزتان بەڕێز @Kushared من ھۆشدارییەک لەسەرەوە جێگیر دەکەم بۆ ئەوەی بەھەڵە پێداچوونەوە ڕوونەدات؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەن وتارێک پێداوچونەوەیان بۆکراو تەواو بوون و سڕانەوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Ahrir پێم باشە وتارەکانی بەکارھێنەرە ھەمیشەیییەکانی خۆمان لێرە دانەنێێ، چونکە لە ویکیپیدیا:تەختەی بەڕێوەبەران بەشی وتارە پاسنەدراوەکان ھەیە، ھەموو وتارانەی کە پاس نەدراون کۆدەکرێنەوە، ھەڵە نەبم ئێرە تەنھا بۆ ئەو وتارانەیە کە کەسانێک دروستی دەکەن لێرە بەکارھێنەری ھەمیشەیی نین و نایان ناسین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر باشە گەر ھەڵەم کردووە تکایە دەستکارییەکانم پووچەڵ بکەوە، سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەیەک نابن ئەوانەی ئێستا بمێنن، تەنھا بۆ ئاییندە بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێوەبەران: وابکە ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا ھەردوو شێوازەکەی دەستکاریکردنیان ھەبێتدەستکاری

سڵاو بەڕێوەبەران: @Kushared, @Aram، لەکاتی ڕۆلگێرانم وەک مامۆستا لەگەڵ ھەنێک لە تازەکارەکان و پەیداکردنی شارەزایی لەگەڵێان لەسەر ئەوەی ئەوان چۆن ویکییەکەمان دەبینن و چۆن دەتوانن ویکیپیدیا بەکارببەن، ئەوە دەرکەوت کە بەکارھێنەران بەتایبەتی تازەکارەکان تەنھا یەک جۆری دەستکاریکردنیان بۆ چالاکە و ھەنێکیان نازانن ("دەستکاری دیداری") بوونی ھەیە، ئەمەش وای کردووە کاریگەری دروست بکات و کێشە بۆ کوالێتی وتارەکانیان دروست بکات. (" خۆشم کە تازەکار بووم ئەم کێشانەم تووش بووە")

ئەگەر بڕوانیتە ویکیپیدیای Simple English و ئەوەنەی من شارەزاییم ھەیە لەوێ ھەردوو جۆری شێوازی دەستکاردنی سەرچاوە و دیداری چالاک کراوە بۆ بەکارھێنەر،

داواکاری: بۆ ئاسانکردنەوەی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بۆ بەکارھێنەران بە تایبەتی تازەکارەکان تکایە وا لە ئامرازی بەکارھێنەران بکە بە شێوەیییەکی خۆگەر ھەردوو جۆری دەستکارییەکەی بۆ بەردەست بێت

 زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: تازەکارەکان بە دەستکاریکەری دیداری دەستکاری دەکەن مەگەر ئەوەی کە دەستکاریی ھەڵبژاردەکانیان کردبێ. بڕوانە ئەرکی تازەکار کە ھەر دوای دروستکردنی ھەژمار لەڕێگەی ئامرازەکانی گەشەوە بە دەستکاریکەری دیداری دەستکارییان کردووە. بڕوانە تاگەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە، ناکرێت ھەردووکیان بۆ چالاک بکەین؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بە ڕای من ئەم شێوەی ئێستامان بێکێشەترە. با لەسەر دیداری خۆیان فێر بکەن. ئەوەشی ویستی دەتوانێت لە ھەڵبژاردەکان چۆنی ویست، وای لێ بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستکاریی سەرچاوە بنچینەیی چالاک نییە لە ھەموو ویکییەک؟ بەڕای من نابێت ئەو ھەڵبژاردە تەقلیدییە شاردراوە بێت بۆ بەکارھێنەران و ھەر ھەڵبژاردەی دەستکاریی دیدارییان ھەبێت. ◂  ئێپین  ‏٢٣:٠٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: من بە پێچەوانەوە بیر دەکەمەوە چونکە ئاوا باشترە و ئێستا سەردەم سەردەمی ڕووکارە و داھاتووش ھەر بۆ ڕووکارە. با لەسەر ڕووکارەکە خۆیان فێر بکەن و دەستیان لێی ڕابێت. ئێستا بۆ من وەک نەخۆشیی لێ ھاتووە و حەزم لەو ڕووکارە نییە (مەگەر ناچاری بم)، بەڵام با ئەوان خۆیان ئاوا فێر بکەن و دواتر بێنە سەر ویکیکۆد و زیاتر خۆیان بەرەو پێش بەرن. گەر ویستیان لەڕێگەی ھەڵبژاردەکانیانەوە دەتوانن چۆنیان بوێت، وای لێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١١، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram کێشەکە لەوەدا دەبینم کە لەجیاتی ئەوان بڕیار بدرێ. دەبێ ئازادی ئەوەیان پێ بدرێ خۆیان ھەڵی بژێرن وەک ویکیی ئینگلیزی؛ بۆیە پێم باشە ھەردووکی چالاک بێت. ◂  ئێپین  ‏٠٠:١١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: تێبینی لە ویکیی ئینگلیزی سادە ئەو ھەڵبژاردەیەم بیرە چالاک کراوە، بۆ ویکیی ئینگلیزی ئاسایی ھیچ دڵنیایییەکم نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٣٨، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: ئێستا گەر لێشیان بپرسین، کار لەسەر ویکیکۆد ناکەن و ڕووکارەکە ھەڵدەبژێرن. گەر منیش ئێستا تازەکارێک بایەم، ئەوا ھەر کارم بە دیدارییەکە دەکرد. بەھەرحاڵ، بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم بە دیفاڵت ھەردووکیان چالاک بکرێت. گەر زۆرینەی کۆمەڵگەش پێچەوانەی ڕای من بوون، ئەوا دەتوانن وای لێ بکەن. @Sakura emad: لە ویکیی ئینگلیزیی ساکار بە دیفاڵت ھەردووکیان چالاک کردووە، بەس لە ویکیی ئینگلیزی نا؛ وەک ئێمەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە ڕاستە من مەبەستم ویکیی ئینگلیزی سادەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم ھەڵبژاردەی نەرمامێر چییە. خۆتان ناچالاکتان کردووە یان خۆی وایە؟ ◂  ئێپین  ‏١٩:٣١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: ئێمە دەستکاریی ھیچمان نەکردووە و ھەڵە نەبم خۆی بە دیفاڵت بژاردەی «کۆتا شێوەی دەستکاریکردنمت بە بیر بێتەوە» ھەڵبژێردراوە. بڕۆ بۆ ئێرە و لە بەشی «شێوازی دەستکاریکردن» بژاردەی «ھەردووک ھەڵبژاردەکەم بدەرێ» ھەڵبژێرە؛ ھەردوو بەستەری «دەستکاری» بۆ دیداری و «دەستکاریی سەرچاوە» ت دەداتێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: تەمام بەڕێز ئارام ئەمە بیرورای تۆیە و پێت وایە ئەوەی ئێستا بۆ بەکارھێنەران باشە، و کێشەمان لەسەر بیرورایەکە نییە، ڕەنگە ئەم باسە ببەینە دیوەخان و لەوێ یەکدەنگی لەسەر کۆ بکرێتەوە بزانین بەکارھێنەران بە گشتی پێیان چۆنە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەو حاڵەتە بە قسەکەی کاک ئاکام بێت، سەرەتا دەبێ ھەردوو ھەڵبژاردەکە چالاک بکا نەرمامێر، دواتر ئەوەیان لادەبا کە بەکارھێنەر سوودی لێ نەبینیوە. کەواتە دەبێ ھەردووکی سەرەتا کارا بێ. باشترین شت ئەوەیە بە ھەژمارێکی نوێ تاقی بکرێتەوە. ◂  ئێپین  ‏٢١:٢٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک @Épine: منیش سەرەتا ڕێک وەک تۆ بیرم کردەوە. کەواتە ھەردووکمان بیرمان بۆ ھەمان شت چووە، بەڵام مەبەستی کۆتا بژاردەم بیر بێنەوە، ئەوە نییە کە بیرت لێی کردووەتەوە. لە سەرەتادا دەستکاریکەری دیداریت دەداتێ چونکە ئەوە ئیتر دەستکاریکەری سەردەمە و نکوڵیی لێ ناکرێ، بەڵام گەر لەڕێگەی دوگمەی قەڵەمەکەوە بیگۆڕی بۆ دەستکاریکەری سەرچاوە و دواتر بچیتە سەر وتارێکی تر، دەبینی بەستەری دەستکاریکەری سەرچاوەت دەداتێ نەک دیداری چونکە کۆتا جار کردتە سەرچاوە. واتە مەبەستی کۆتا بژاردەم بدەرێ ئەوەیە کە لەکاتی گۆڕینی دەستکاریکەرەکە ڕوو دەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٣، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو تێگەیشتم، کەوابێ پێویست ناکا ھیچ کەین بەڕای من. ◂  ئێپین  ‏٢١:٤٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەڕۆکە کێشە لەسەرەکاندەستکاری

ھەموو یان زۆربەی وتارە کێشە لەسەرەکان وەک: ئەلقاعیدە، پارێزراون لە بڵاووبووبنەوەی دەستکاری نوێی بەکارھێنەرە نوێیەکان و تازەکارەکان، تا ئەوکاتەی کەسێک پێداچوونەوە بۆ دەستکارییەکانیان دەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆتا دەستکاری بۆتێک لە ٢٠٢١ کردوویەتی. پەڕەی ئەلقاعیدە نە شەڕەدەستکاری تیا کراوە نە ناکۆکیش ھەیە لەسەری تا بە وەشانی جێگرتوو بپارێزرێت. ئەگەر کێشەیەک ھەیە لە ناوەڕۆکی، دەتوانی چاکی بکەیت، بەڵام پێویست بە پاراستن ناکا. وەشانی جێگرتوو بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکانیش شیاوە بەس نەک ھەرەمەکی لە پەڕەکان بدرێن. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٠٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine ھەڕەمەکی لە پەڕەکان نەدراون، ھۆکارەکە ئەوەیە ناوەڕۆکی ئەم پەڕانە ناکۆکی لەسەرە من ئەم پەرانەم لە دەستکاریکردن نەپاراستووە گەر سەیری بکەیت، تەنھا پێویستم کردووە دەستکارییەکان لەو پەڕانە پێویستی بە پەسەندکردن بێت ئینجا بڵاو ببنەوە، لە ویکیی عەرەبی پەڕەی زۆر سادەم بینیوە ئاوایان لێکردووە ئیتر بۆچی ئەم پەڕانە ئاوا لێنەکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ساکورا گیان ویکی عەرەبی شوێنێکە و ئێرە شوێنێکە. سیاسەتی ئەوان بەسەر ئێمە فەرز نییە. ئەوان بۆ ھەموو پەڕەکان ئەو ھەڵبژاردەیەیان چالاک کردووە و زەرەرێکی زۆری لێ داون. ناکۆکی لەسەر چی ھەیە؟ کوا کەس شەڕە دەستکاری کردووە، یان دەستکاریی کێشەداری دووپاتکراوە و خراپکاری بەردەوامی تێدا ئەنجام داوە؟ تکایە پاراستنەکە ھەڵبگرن لە پەڕەکە. ھیچ ناکۆکییەک لە ئارادا نییە. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٠٧، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: گەر ڕوونتر ببینەوە من ئەم پەڕانەم لە دەستکاری نەپاراستووە، ئایپییەکانیش دەتوانن دەستکاری بکەن و بۆ ھەمووانە، و بێگوومان ھیچیی ویکیی عەرەبیی یان ھەر پڕۆژەیەکی ترم بەسەر ئێرە فەرز نەکردووە و بیرم لێنەکردووەتەوە بیکەم، تەنھا ئەو شتانەی سوودی ھەبووە بۆ ئێمە و بیرۆکەم لێ وەرگرتووە، کە دەڵێم ناکۆکی لێرە مەبەستەکە تەنھا شەڕە دەستکاری نییە، بێگوومان گەر شەڕە دەستکاری ھەبوایە ئاستی پاراستنی دەستکاریمان بەرز دەکردەوە ئەوکات، لێرە کێشەکە لە بڵاوکردنەوە بۆچوون و بیرورایە ئێرە زانستنامەیەکی جیھانییە ناکرێ ھەرکەسێک بەپێی بیروباوەڕی خۆی شت بڵاو بکاتەوە، بۆیە ھەر شتێک کە لەم پەڕانە دەنووسرێت، تەنھا پێویستە جارێک پێداچوونەوەیەکی بۆ بکرێت لەلایەن شارەزایییەک چی زیانێک ھەیە لێرە؟، دڵنیام کەوا ھەڵەم نەکردووە لە پاراستنی بڵاوکردنەوە لەم پەڕانە و لە سوودی زانستنامەکە وام کردووە تکایە لێم تێبگەن سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC) (ڕێکخرایەوە)[وەڵامدانەوە]
دەزانم چاکەی ئێرەت دەوێ بەڵام ئەو پاراستنە دژی سیاسەتی پاراستنە و نابێت شتی وا بکرێت، بۆیە داواکارم بە زووترین کات پاراستن ھەڵبگیرێ یاخود ئەوەتا داوا لە بەڕێوەبەرێکی تر دەکەین پاراستنەکەی ھەڵبگرێ. دەزانم دەتەوێ ئامرازەکانی بەڕێوەبەرایەتی تاقی بکەیتەوە، بەڵام تکایە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بیکە. بە وردی ئەمەش بخوێنەوە، بە تایبەت بەشی ڕێنوێنی بۆ بەڕێوەبەران. ◂  ئێپین  ‏٠٧:١٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەشانی جێگرتووش ھەر پاراستنە. ناکرێیت بڵێین پەڕەکە نەپارێزراوە. ◂  ئێپین  ‏٠٧:١٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine ھەڵەیەت ھەرگیز من تووڵەکانی بەڕێوەبەرایییەتی وەک یاری لە پەڕەکانی پڕۆژە تاقی ناکەمەوە و پێویستم پێ نییە ئاوا بکەم: کە لە دوو پڕۆژە پلەی بیروکرات و بەڕێوەبەرم ھەیە (publictestwiki, Test Wiki) و لەوێ ئەم یارییانە دەکەم تکایە لێکدانەوەتان باش بێت بەرامبەرم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:١٩، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێکدانەوەمان باشە، بەڵام ئەم کارە خراپ بەکارھێنانی ئامرازەکانی بەڕێوەبەرایەتییە، پەڕەکەت پاراستووە لەسەر بنەمای چی؟ ھەڕەشەیەک کە بوونی نییە؟ پەڕەکە ناکۆکی لەسەر نییە و ھیچ کامیش لەو شتانەشی باست کردن ھۆکار نین بۆ پاراستنی ئەو پەڕەیە، بۆیە تکایە پاراستنەکە ھەڵبگرە. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی نامەوێت بکەوینە دەمەقاڵێ و ناکۆکی و تاقەتی ئەوەم نییە لەگەڵ ھیچ بەکارھێنەرێک. من دەکشێمەوە لەم باسە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە نە ناکۆکییە نە دەمەقاڵێ، وتووێژە. ناکرێیت کارێکی وەھا بکەیت و دوایی بڵێی «من تەواو». ھەڵوێستی بەڕێوەبەر نابێت وابێت. دەبێ بەردەوامی بە وتووێژ بدەی. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: نەخێر بەڕێوەبەران ناچار نین لەھەموو ژینگەیییەک کار بکەن و خۆیان بخەنە بارودۆخی نائارام بڕوانە (Category:Wikipedia administrators willing to make difficult blocks)یان (Baike: Administrators_willing_to_make_difficult_blocks) بزانە ئەوانەی دەتوانن لە بارودۆخی سەخت و نائارام بەشداربن چەن بەڕێوەبەرن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ بۆ بار و دۆخی سەخت و نائارامە خۆ نەھاتووین گەلەکۆمەکێت لێ بکەین! ئێستا پاراستنەکە ھەڵەگریت یاخود داوا لە کەسێکی تر بکەم؟ ◂  ئێپین  ‏٠٧:٣٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
 کرا پێویست ناکات داوا لە کەسێکی تر بکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٣٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس! بزانە چارەسەرەکەی چەن ئاسان بوو. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٣٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: بەڕاستی زۆر پەلەت کرد چونکە بەڕێزتان بەتەواوی گوێتان بۆ ھۆکاری من نەگرت و ھەر بەردەوام بوون لەسەر داواکردن و جەختکردنەوە لەسەر لاچوونی پاراستنەکە گەرنا بە بەڕێوەبەرێکی تر دەڵێن لایببات من لێرە ھەستم بە فشارێکی زۆر کرد و شڵەژام کە بۆمن ئەم ژینگەیە تازەیە، و تاقەتی دەمەقاڵێ یان دڵشکانی بەکارھێنەران بەتایبەتی ئەوانەی خۆمانم نییە، بۆیە لەژێر ئەم شتانە کشامەوە و لام برد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٤٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر توانای وتووێژ و مەنەجمێنتی سترێست نەبێت ناتوانی بەڕێوەبەرێکی باش بیت یان لە ویکیپیدیا بە باشی دەستکاری بکەی. من مەبەستم نەبووە گرژی دروست بکەم، تەنیا ئاماژەم بەو ڕاستییە دا کە ھیچ ھۆکارێکی مەنتقی لە پشت پاراستنەکەوە نەبوو. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٤٦، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێوە شایەتی ئەوەن من تازەم و ژینگەی بەڕێوەبەری نوێیە بۆمن "i must take things more slowly" و "Reckless" نەبم. ئەگەرنا خۆ دەمتوانی بوەستابام تا بەرێوەبەرانی تر دەھاتن و بەردەوامی بە گفتووگۆکە بدەین و منیش ئەو ھۆکارانە بە وردی و درشتی باسبکەم دارشتنێکی گەورەی لەسەر دابڕێژم بەڵام کە سەرەتام نامەوێت و نەمویستووە ھیچ شتێک زیاد لە پێویستی خۆی بکەم، تا باشتر شارەزا دەبم لە شێوازی مامەڵە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٥٤، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دواتر تۆ بەڕێوەبەرێکی پێشووی من دام نابوو لە بەرێوەبەرانەوە فێربمم و بیانکەم بە مامۆستام لەجیاتی ئەوەی مناقەشەی ڕاست و دروستیان لەگەڵ بکەم، بەھەرحاڵ سپاس بۆ گفتووگۆکە ببورن بۆ ھەر ھەڵەیەک. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەگەر خەڵک لە وتووێژ و گفتوگۆوە فێر نابێت؟ ساکورا گیان ئێرە شوێنێکە وتووێژ و موناقەشەی تیا ڕوو ئەیا ناکرێ یەکسەر خۆمان زویر بکەین و بەو شێوەیە وەڵامی یەکدی بدەینەوە. من جۆرێک لە پێداگیری لە قسەکانت دەبینم. دڵنیابە ھەر کەسی تر بێت ھەمان ڕای ھەیە. گرنگ نییە من پێشوو چی بووم و ئێستا چیم، ھێندە دەزانم پاراستنی پەڕەکان بەبێ خراپکاری ڕوون (کە نەکراوە لەم کەیسە) بەجێ نییە، گرنگ نییە چ ھۆکاریشت بۆی ھەیە. یاساکان دەڵێن پاراستن بەو شێوەیە بەکاردێ. دەتوانی وەشانی جێگرتوو لەسەر وتارە ھەڵبژێردراوەکان دابنێی بزانە کەس دەڵێ بۆوات کرد؟ ◂  ئێپین  ‏٠٨:٠٥، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەمام سپاس، دڵنیابە زیاتر شارەزا دەبم و باشتر ئەرکەکانم دەکەم :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شائەمراز مانای وشەکان دەگۆڕێتدەستکاری

سڵاو بەرێوەبەران لە کاتی پێداچوونەوەم بۆ وتارێک بینیم شائەمراز بەھەڵە مانای وشەکان دەگۆڕێت

نموونە بڵاو نەبوونەوە ببێتە بڵاو دەبوونەوە مانای تەواوی ڕستەیەک دەگۆڕێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: سڵاو لە ھەموو لایەک، بڵاوئەبێتەوە دەیکاتە بڵاودەبێتەوە، ئەوەیش ئاسایییە. -- «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٦:٠٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: ببورن من پیتێکم بەھەڵە لێکداوەتەوە؛ و وام زانیوە نەبوەتەوە ی کردووە بە دەبوەتەوە سپاس بۆ بەشداری 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاراستنی پەڕەدەستکاری

ھەڵە ڕوویدا لە کاتی پاراستنی (بەنداوی شەھید کازمی) بۆ ماوەیەکی کاتی، ھەرچۆنێک بێت، ھیچ ھەڵەیەک ڕوونادات کاتێک پەڕەکە بۆ ماوەیەکی بێ سنوور دەپارێزین.

ھەڵە: ھەڵەی زمانی لوا: invalid expiry date: 11ی شوباتی 2022T07:٢٣:٥٢.
بانگھێشتکراوان: @Muhammed taha:، @Aram:, @Épine:

سپاس بۆ ھاوکاریتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێت ڕێکەوتەکە بە ژمارەی عەرەبی بنووسرێن. ◂  ئێپین  ‏٠٩:٤٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: کەمێک ڕوونتر؟ من وا ھەستدەکەم کێشەکە لە مۆدیوولە نەک شێوازی پاراستنەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 چارەسەر کرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٨، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی ڕووکار: وابکە توینکل ھۆشدارییەکانی خۆی لەناو یەک مانگ کۆبکاتەوەدەستکاری

سڵاو لەکاتی ئاگاداکردنەوەی بەکارھێنەرێک بۆم دەرکەوت توینکڵ بۆ ھەر ھۆشدارییەک ڕێکەوتێکی نوێ دروست دەکات و لەناو ھەمان ڕێکەوت ھۆشدارییەکان دانانێ و چاوەڕێ نابێت تا مانگێکی نوێتر دێت ئینجا ھۆشدارییەکی تازەتر دروست بکات (نموونە) ھەر ئەمەش لەوانەیە وایکردبێت Auto Select-Level کارنەکات کە بەرپرسە لە دیاریکردنی پلەبەندی ھۆشداری گونجاو بەپێی ڕەچاو کردنی ئەو ئاگادارییانەی لە کاتێک بۆی چووە.

 زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشووتر کە ژمارەکان و ناوی مانگەکان ئینگلیزی بوون وانەبوو، ڕەنگە لەگەڵ دەستکارییەکانی کاک @Aram وای لێ ھاتبێت. پێشووتر ھەمان کێشەمان ھەبوو. ◂  ئێپین  ‏٠٢:١٣، ٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی ڕووکار: وابکە توینکڵ خۆگەرانە ئاگاداری بۆ دروستکەری وتار بنێرێت لەکاتی دانانی تاگی پسخ، ھەروەھا بھێڵە لۆگی پسخ و پس دروست ببێت لەژێر پەڕەی بەکارھێنەری.دەستکاری

سڵاو بەڕێوەبەران لەکاتی تاگلێدان توینکل خۆگەرانە بەکارھێنەر ئاگادارناکاتەوە لەوەی تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیەی دراوە کە دروستی کردووە وەک پێشووتر دەیکرد، و پێشووتریش لۆگێکی دروست دەکرد بۆ پسخ و (پس) و ئێستا وابزانم نەماوە؟.  زۆر سوپاس! بۆ بەشدارییەکانتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad تکایە کێشەکانی توینکڵ لێرە باس مەکە، پەڕەی خۆی ھەیە. وپ:توینکڵ/ڕاگرتن. ◂  ئێپین  ‏٠٣:٠٩، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمزانی بەڵام، وام بیرکردەوە لەوێ زۆر کەس نایبینێت :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھێنانەوەی پەڕە سڕدراوەکاندەستکاری

سڵاو بەرێوەبەران ھەموو ئەو پەڕانەی بەبێ ھۆکار سڕدراونەتەوە یان ھۆکارێکی دروست نەنوسراوە بۆ سڕینەوەیان ئەوە پێشێلی سیاسەتی سڕینەوە دەکات و دەیگەڕێنمەوە سپاس بۆ تێبینییەکانتان و پشتگیرییەکانتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: خۆی تەنیا بەڕێوەبەر دەتوانێت پەڕەکان بسڕێتەوە. ئەویش نابێت بەبێ ھۆکار بیکات و ھەمیشە ھۆکارێک یان زیاتری ھەیە. جا ئێستا تۆ چۆن کاتت ھەیە بچیتە خەزێنەی پەڕە سڕدراوەکان و بەدوای ئەو پەڕانە بگەڕێی کە بەبێ ھۆکار سڕدراونەتەوە؟! بە بڕوای من کات بۆ شتی باشتر تەرخان بکەیت، باشترە. خۆشت دەزانی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دڵنیا نیم گەر پێشووتر لە ویکیی گفتووگۆی لەسەر کرا بێت لەلایەن بەرێوەبەران و بەکارھێنەرانی پێشوو بەڵام بۆتێک بەناوی: Calakbot بە مافی بەڕێوەبەر ئەو ڕەوانەکەرانەی سڕیوەتەوە کە خۆی دروستی کردون منیش دەمویست ئەوانە بگەڕێنمەوە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەو بووەتە لەلایەن کاک چالاک بەڕێوە براوە و ئەویش حەتمەن بەبێ ھۆکار وای نەکردووە. قسە لەگەڵ خۆی بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرخۆی بەپێی پێوەری ژمارە ٧ی گشتی دەتوانێت ڕەوانەکەرەکانی خۆی بسڕێتەوە بەبێ پرسکردن بەکەس، ھەرچۆنێک بێت ڕەوانەکەرەکان بەسوود بوون، بۆیە ویستم بیانگەڕێنمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تکایە بەبێ وتووێژی ورد و ڕەزامەندیی کۆمەڵگە ھیچ کارێک مەکە. کاک چالاک خۆی دەزانێ بۆچی وای کردووە. وتووێژی لەگەڵ بکە و بە وتووێژەوە کارەکان بکە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Y زۆر باشە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی ڕووکار: تکایە گرنگی بە شێوەی تیونکڵدەستکاری

چارەسەر کرا

سڵاو بەڕێوەبەران ماوەیەک لەمەو پێش بە نزیکەییی کێشەیەک لە سەرجەم ویکیپدیاکان دروست بوو ئەویش تێکچوونی بەشێکی گرنگی ڕووکاری ویکیپیدیا بوو، لە ئێستادا زۆربەی کێشەکان چارەسەر کراوە، بەڵام ئەوەی من دەیزانم ئەوەی لەسەر ئێمە ئەوە گرنگی بە توینکڵ بدەین و چارەسەری بکەین  زۆر سوپاس!

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad:  چارەسەر کرا ساکوورا ئەوە لە پشتی سیستمەکە خەریکی دەستکاریکردنی پێستە نوێیەکەی ڤێکتۆر-٢٠٢٢ دەبن بۆیە جارجار کاریگەری دەخەنە سەر پێستەی ڤێکتۆرە کۆنەکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانی ئەرکەکە بەرێز @Aram ماندوو نەبیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاسدانی پەڕە نوێیەکاندەستکاری

پێویستمان بە پاسدەری زیاترە بۆ ئەوەی چاودێری پەڕە نوێیەکان بکەن و بەپێی پێویست پاسیان بدەن، لە ئێستادا پەڕەیەکی زۆر لەبەشی چاودێری پەڕە نوێیەکان ماوەتەوە پاس نەدراون  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەران: چاودێری گشت پەڕگە نائازادەکان بکە و پشکنینان بۆ بکەدەستکاری

سڵاو بەڕێوەبەران تکایە چاودێری گشت پەڕگە نائازادەکان بکە و پشکنیان بۆ بکە لە ھەر یاسا بەزاندنێک بەوەی بزانە ھیچ جێگرەوەیەک ھەیە بۆ ئەوەی جێگۆڕکێ بە ھەر پەڕگەیەکی نائازاد بکەین کە لە بەرامبەر پەڕگەیەکی ئازاد بەردەستە بۆی،
چۆنییەتی
بۆ ئەمەش پشکنینی Google Images دەتوانی بەکاربھێنی و سوودی لێ وەرگری لەدوای سێرج کردن ئامرازی Tools بەکاربھێنە و لە بەشی Usage Rights ھەردوو بەشە یاسایەکەی وێنە ھەڵبژێرە کە ئەوانیش

Creative commons license
commercial & other licenses

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٣٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

=== ئەو پەڕگانەی لەژێر کاریگەرین ====
پەڕگە: پەڕگە:Aziz Shavershian in 2011.jpg
جێگرەوەی ئازاد: File:Трансформація.jpg

پەڕگە: پەڕگە:The Kurdistan Democratic Solution Party, PÇDK.jpg
جێگرەوەی ئازاد: File:Flag of Kurdistan Democratic Solution Party.svg

پەڕگە: پەڕگە:لۆگۆی شارەوانیی سلێمانی.jpg
جێگرەوەی شیاوتر: ڤێرشنی یەکەم و دووەم.

پەڕگە: پەڕگە:ڕێواز فایەق٢.jpg
جێگرەوەی شیاوتر: ڤێرژنی 234x240

پەڕگە: پەڕگە:ئەرسەلان باییز.jpg
جێگرەوەی شیاوتر: ڤێرژنی 234x240

پەڕگە: پەڕگە:خۆری تار (کۆچی سوور).jpg
جێگرەوەی شیاوتر: ١٧٢ لە ٢٤٠ پیکسەڵ ، ٣٤٤ لە ٤٨٠ پیکسەڵ

پەڕگە: پەڕگە:پاتریک مێلرەوز.jpg
جێگرەوەی شیاوتر: ١٦٠ لە ٢٤٠ پیکسەڵ

پەڕگە: پەڕگە:Yeksaniweb.png
جێگرەوەی شیاوتر: ٨٠٠ لە ٣٧٢ پیکسەڵ
جارێ ئەوەندە دادەنێم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێکۆڵینەوە: ھەژماری بووکەڵەکاریدەستکاری

سڵاو بەڕێز @Zhenar77 وا بڕوا دەکەم ئەم ھەژمارانەی خوارەوە ھەمووی ھی ئێوەن و لەلایەن ئێوە خاوەندارییەتی دەکرێت:

  1. @Zhenar osman
  2. @Jesse0pinkman77
  3. @Marcelen09
  4. @Zerotwo07
  5. @00000"$ZERO$"
  6. @Luffy0077

و پێم وایە @Zhenar osman یان @Zhenar77 یەکێک لەوانە ھەژماری سەرەکی بەڕێزتانە ئایا ھیچ قسەیەکتان ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەربەستن Sakura emad (لێدوان)دەستکاری

بەربەستن Sakura emadدەستکاری

زنجیرە ئەرکەکانی منی خرابراکی لە دروستکردنی بابەت لەسەر ناوەکەم، ٢ ھەوڵی ھەبوو و ئاگادارکرایەوە و وەڵامی نەدایەوە ٨ ڕۆژ پێش ئێستا و پێداچوونەوەکە وەرگیرایەوە ١٠٠٥٨٢٣ قەدەغەکردنی ٣ ڕۆژ لە لێدوان بەکارھێنەر و بەکارھێنەر و ئەگەر ئەمە دووبارەکرایەوە بۆ ھەمیشە قەدەغە دەکرێت منیش مۆڵەتی ئەدمینم خراپ بەکارھێناوە — ئەم لێدوانە لەلایەن Mhab Zdan1 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٢١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

لەوانەیە پێویستت بەوە بێت @Kushared: و @Aram:یش تاگ بکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز Mhab Zdan1، تکایە دەست ھەڵگرن لە خراپەکاری ھەروەھا بابەتەکانیشت بە وەرگێڕیی گووگڵ کراوە دەبێت پێداچوونەوەیان بۆ بکەیت، ئەگەر لەم کارانەت بەردەوام بێت ئەوا ناچار دەبین کە بلۆک بکرێیت. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mhab Zdan1: ڕاستی لێدوانەکەت زۆر ناڕوونە و بە زەحمەت کەمێکی لێ تێگەشتم. گەر ئەمە سکاڵایە لە @Sakura emad:، ئەوا دەبێت بەڵگە بۆ سکاڵاکەت دانێیت. واتە چەند بەستەرێک دانێ کە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە Sakura emad ئەو کارانەی کردووە یان نەکردووە. ئاوا ناکرێ سکاڵای لێ بکەیت. تەنیا دەتوانم ئەوەندە بڵێم کە Sakura emad زۆر زوو وەڵامی پەیامەکان دەداتەوە و دوایان ناخات چ بگا بەوەی ٨ ڕۆژ وەڵام نەداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوان تەنھا ٥ نەک ٨ و ئەوە ڕاستە @Aram و ھاگلەکەش گرنگە و ئێمەش ئاگادارکراینەوە ‏ — ئەم لێدوانە لەلایەن Mhab Zdan1 بەتەواوی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٣٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەخوا @Mhab Zdan1: تێناگەم چیت نووسیوە. ببوورە، ئاوا ناتوانم ھاوکاریت بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٤، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بۆ ماوەی ھەفتەیەک قەدەغە کرام و Sakura emad بۆ ماوەی دوو ھەفتە قەدەغە کرا Mhab Zdan1 (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mhab Zdan1 ماوەی ھەفتەیەک ناتوانی دەستکاری پەڕەی بەکارھێنەریم بکەیت، کەسیش منی قەدەغە نەکردووە بۆ زانیاریت، و تکایە واز لەم ھەڵسوکەوتە ناشارستانیانە بێنە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣١، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروست نییە نیشانەکانی قەدەغەکردن و ئەم بەستەرە بۆ بەربەستنکردنت — ئەم لێدوانە لەلایەن Mhab Zdan1 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٤٢، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@Mhab Zdan1:، بەکارھێنەر:Sakura emad لەلایەن ھیچ کەسێکەوە بەربەست نەکراوە. ئەم قسانە لەکوێ دەھێنیت؟! من لە ھەڵسوکەوتەکانی تۆ تێناگەم. ڕەنگە گەر ئاوا بەردەوام بیت و سەرمان لێ بشێوێنیت، بەیەکجاری بەربەست بکرێیت. تکایە چاوێکیش لە ویکیپیدیا:واژوو بکە و لێدوانەکانت واژوو بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram بەربەستن Sakura emad، ھەوڵدەدات تەوەرەکەم تێکبدات و لە لینکی کۆمێنتی پێشوو لەکاربخات Mhab Zdan1 (لێدوان) ‏٠٨:٤٨، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mhab Zdan1: باوەڕت ھەبێت من لە تۆ تێناگەم بۆیە ببوورە و من ناتوانم ھاوکار بم لە چارەسەرکردنی کێشەکەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٣، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mhab Zdan1 why don't you explain it in English? i think it's a good way to make us understand what you need, Please explain everything from the start in English, all of us administrators are fluent in English here.

┐─────────────────────────────────────────────────└
ببورە بۆ ئەم قسەیە، بەڵام ھیچ یەکێک لە ئێمە ناتوانین لە قسەکانت تێبگەین، گەر بە ئینگلیزی قسە بکەیت لەوانەیە بزانیت چیت دەوێت و سکاڵات لەسەر چییە، تکایە، بۆیە بە ئینگلیزی ڕوونی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٣، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمانی ئۆڤکدام یان چی ڕوویدا؟ Mhab Zdan1 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە نازانم باسی چیدەکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٣، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زمانی کوردیت بەکارھێنا، بۆیە ھیچ ڕووی نەدا، ئەم کۆمێنتەش ھیچ ھۆکارێکی نییە Mhab Zdan1 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتی گشتی بۆ گفتوگۆدەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان: @Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا، @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی، @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرھاد، @ھیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Tessla@Sakura emad.@ئارۆ سالار محمود

بەشداری ئێوە لەم باسەدا پێویستە بۆ ئەوەی داھاتووی ویکیپیدیای کوردی دیاری بکەین، تکایە بە تەواوی باسەکە بخوێننەوە و چاوەڕێی بۆچوونەکانتان بن، سوپاس. Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٥٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەتی ویکیپیدیای کوردی زۆر نیگەران دەبێت، گەشەکردنی زۆر خاو دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ باقی ئینسایکلۆپیدیاکان و عەیبەکەی لێرەدا لە ئێمەدایە، چەند مانگێکە تەلەفۆنم کردووە و داوا دەکەم دانیشتنێکی دیالۆگ ئەنجام بدرێت بۆ پەرەپێدانی ئینسایکلۆپیدیای کوردی لە ویکیپیدیا پەیوەندیم بە بەڕێوەبەرانەوە کرد و یەکێکیان بەڵێنی پێدام کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دانیشتنێکی دیالۆگ یان کۆنفرانسی تایبەت لەگەڵ ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی تاوتوێ بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی ئینسایکلۆپیدیاکە، بەڵام جێبەجێکردنی نییە، و ھیچ بەرژەوەندییەک بۆ پەرەپێدانی ئینسایکلۆپیدیای کوردی نییە و کەسیش نییە گرنگی بەم بابەتە بدات، بەشداری زۆر نییە و ھەمووان حەزیان لە گەشەپێدان نییەبۆ من گرنگ نییە دوای قسەکانم چی لەبارەی منەوە دەگوترێ، و گرنگ نییە لێرەدا لە کارکردن لە نووسینی بابەتدا ڕابگیرێم، چونکە ڕاشکاوانە بڵێم، بەو جۆرە بیرکردنەوە، ئێمە ناگەینە، و ھەرگیز سەرکەوتوو نابین، و لەگەڵ باقی زمانەکانی گەشەکردندا ھاوسەنگ نابین

ویکیپیدیای کوردی ئومێدە بۆ ھەموو مرۆڤەکان و ھیوای ھەموو ڕۆشنبیران و گەنجان و گەنجان و بەساڵاچووان و منداڵەکانە، ئینسایکلۆپیدیایەکی پەروەردەیی و ناساندنە، و لێرەدا دەبێت گرنگترین بڕیار بدەین، یان نووسەری ئاماتۆر بین لەگەڵیدا ھیچ ئامانج و تەماحێک، یان بۆ ئەوەی بچێتە ئاستێکی پیشەیی شایستەی ئێمە.

بەڕێوەبەر زۆرن و ھیچ چالاکییەکیان لە ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیادا نییە، پرسیارێکم لێ دێت کە دێتە مێشکم، بۆچی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە ناچالاکەکان لە ئینسایکلۆپیدیادا ناکشێنەوە، جیاوازە لە ئینسایکلۆپیدیاکانی تری زمانەکانی تر

قسەکانم ئاراستەی ھەموو کارگێڕان نییە، بەڵکو ئاراستەی ھەندێکیان دەکەن

ئەمەش ھۆکاری بێباکییە لەلایەن بەشێک لەو کەسانەی کە دەسەڵاتی ئیدارییان ھەیە

لەم پلاتفۆرمەوە داوا دەکەم بڕیارێکی خێرا بدرێت، ویکیپیدیای کوردی ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، گەشە ناکات و فراوان نابێت، دەیان جار لەسەر ئەم بابەتە نووسیومە و ھەمووان بەڵێنی پووچ و نادروست دەدەن. خۆزگە بایەخی زیاتر بۆ بابەتەکە ھەبوایە سوپاس. Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamaredha: سڵاو، ھەرچەندە من ئاگاداری ئەم کارانە نییم، بەڵام لە ئێستایا ویکیپیدیا ھیچ ئەندامێکی چالاکی وای نییە تا بتوانێت گفتوگۆ بکات، یان ئامادەبێت لە شوێنێکی دیاریکراو بۆ قسەکردن؛ بەڵام بۆ شتێکی تر لەگەڵ قسەکانتم، ئەویش نەبوونی یاسایەکی گونجاوە بۆ لێسەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرە ناچالاکەکان، و نەبوونی دەرفەت بۆ بەکارھێنەرە نوێیییەکان. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla. بەخێربێن، و سوپاس بۆ سەرنجەکەت، بەبێ ئەوەی چاکسازی لە ویکیپیدیای کوردیدا بکرێت، ئەم ئینسایکلۆپیدیایە بەتەواوی گەشە ناکات و ھیچ ھەنگاوێک بۆ پێشەوە نانێت، پێویستمان بە کەسێکە کە پاڵپشتی سەرنوسەر و نووسەرانی ناو ویکیپیدیای کوردی بکات، و پێویستمان بە دەستگرتنە کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی یان سیمپۆزیۆمێک بۆ پێناسەکردنی گرنگی بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردیدا، ھەندێک کارگێڕ ھەن کە ھیچ چالاکییەک و کارلێکێکیان نییە و ھێشتا دەسەڵاتی کارگێڕی خۆیان دەپارێزن بەبێ ھیچ ھۆکارێکی دیار، ژمارەی بەشداربووانی… ویکیپیدیای کوردی زۆر بچووکە بەبەراورد لەگەڵ زمانەکانی دیکەی ناو ویکیپیدیا، پێویستە پلانی کار و ئامانجێکی ڕوون و ستراتیژییەک دابڕێژین کە ھەنگاو بە ھەنگاو کار لەسەر دەکەین ھەنگاو بە ھەنگاو بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٨:١١، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: لێت تێدەگەم من؛ بەڵام بۆ گفتوگۆ و قسەکردنی زیاتر دەتوانیت بەڕێوەبەران بەکارھێنەرانی تریش تاگ بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٥١، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla
چاوەڕێی ئێوەم لەم گفتوگۆیەدا ھاوکاریم بکەن، ئێوەش وەک کارگێڕان دەتوانن بانگھێشتی ھەموو لایەک بکەن بۆ بەشداریکردن لەم باسە گشتییەدا، و بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی جددیتر بێت لە گفتوگۆکانی پێشوو، چونکە بەداخەوە چەند مانگێک لەمەوبەر، گفتوگۆیەک بەم شێوەیە ڕوویدا، بەڵام ھیچی لێ جێبەجێ نەکرا، واتە تەنھا بەڵێن و قسەی پووچ بوو کەس کاری لەسەر نەکرد، ھەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکەم بە تێپەڕبوونی ڕۆژەکان، و بیر لە جێھێشتنی ویکیپیدیای کوردی دەکەمەوە چونکە کارەکە وایە بێ ئەنجام، و ئەگەر دۆخەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت، خۆمان درەنگ دەبینینەوە، چاوەڕێی ھاوکاری ئێوەین لەم کارەدا، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: تۆ مادام لێرەدا باسەکەت کردووەتەوە، پێویستە کەسانی تر تاگ بکەیت و ڕایان وەربگریت، من و تۆ بەتەنھا ناتوانین قسە بکەین لەسەری، بۆیە تکایە تاگیان بکە با ئاگاداربن. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ھەموو ئەندامان بانگھێشت کران بۆ گفتوگۆکە، و ڕێژەی کارلێککردن و ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لەم گفتوگۆیە گشتییەدا دەبینین Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران سیاسەتێکی فەرمییە بۆ لێسەندنەوەی مافی بەرێوەبەرایەتی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەزانم، بەڵام کەس بەلایەوە ناچێ. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٠٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredhaسوپاس لە قسەکانت بەڕێز حەمەڕەزا؛ پێشنیاری خۆت چییە بۆ باشتر کردنە ئەم دۆخە، بە ڕاشکاوی پێم بڵێ سەندنی دەسەڵات لە بەڕێوەبەران چە سوودێکی ھەیە بۆ باشترکردنی ویکیپیدیای سۆرانی و ھەرەزێدەکردنی وتارەکانی؟ بە ڕای جنابت باشتر نییە بەڕێوەبەران لە ھاوکاری تەک ماڵپەڕەکان و میدیای کوردی ئەم پرۆژەیە بە ڕای گشتیی کورد بناسێنن و چۆنێتی و شێوەی کارکردن لەگەڵ ئەم سایتە بۆ ڕای گشتی شییەو بکەن؟ ئەمە ناکرێت ھەر لەلایەن بەڕێوەبەرانی ھەنووکەیی جێبەجێ بکرێت؟ پەڕاو (لێدوان) ‏١٣:٥٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw :بەخێرھاتن و سوپاس بۆ بەشداریکردنتان لە گفتوگۆکەدا، ھەرچییەکم ھەبوو لەم گفتوگۆیەدا نووسیومە، پێشتر زۆر پێشنیار و پرسیارم سەبارەت بەم بابەتە پێشکەش کردووە، و ھیچ کارگێڕێک بابەتەکەی بە جددی وەرنەگرتووە، ویکیپیدیای کوردی ئێستا مردوو و ناپێگەیشتووە پێویستە بۆ دامەزراوەیەکی حکومی یان ڕێکخراوێکی خێرخوازی کە پشتگیری چالاکییەکە بکات لێرە و پشتگیری لە ئەندامە چالاکەکان بکات لێرە ھەر پشتگیرییەک ڕاست بوو کە ویکیپیدیا لەسەر بنەمای ھاوبەشکردنە بەخۆڕایی، بەڵام لەبیرت نەچێت کە باقی زمانەکانی تر لە ویکیپیدیادا لەلایەن دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن کە پرۆسەی گەشەپێدان و پشتیوانی ئەنجام دەدەن، ھیوادارم لێرەدا پاڵپشتی ھەبێت ھاوتەریب و ھاوشێوەی زمانەکانی تر، بۆ نموونە لە ویکیپیدیای عەرەبیدا وۆرک شۆپ ھەیە کە بەڕێوەدەچێت جار جار، زۆر شت کە دەتوانین لە ویکیپیدیای کوردیدا بیکەین چاوەڕێی پشتیوانی دەکەین Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ بانگکردنەکە. قسەکەی پەڕاو ڕاستە. بوون و نەبوونی بەڕێوەبەر پەیوەندیی بە زیادبوونی وتارەوە نییە. بەڕێوەبەر کاری سیاسەتدانان یان خاوێنکردنەوە (وەک سڕینەوەی وتار و داخستنی ئای پی) دەکات. پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ زیادکردنی وتارەکاندا نییە. ویکیپیدیا پرۆژەیەکی کراودسۆرسینگە (یانی سەرچاوەکەی جەماوەرە). ئەگەر جەماوەر وتاری تێدا نەنووسێت بە یەک کەس و دوو و سێ و سەد کەس دروست نابێت. ئەمە مەعنای ئەوە نییە چالاکیی تاکەکەسی بە کەم بگرم، بەڵام بە گوڵێک نابێ بە بەھار. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan، @Paraw، @Sakura emad، @Tessla@
سوپاس بۆ تێبینییە بەنرخەکانت، بەڵام لە گفتوگۆکەدا چەند شتێکم باسکرد، ئێستا دەمانەوێت ویکیپیدیای کوردی بەرەو قۆناغێکی باڵاتر ھەڵبکشێت، و ویکیپیدیای کوردیش لەم دۆخەی ئێستایدا ئینسایکلۆپیدیایەکی نزیکە لە مردن، ئێستا باسەکەی ئێستامان پێویستە لەسەری بێت گەڕاندنەوەی باری نەگبەتی ئینسایکلۆپیدیاکە، قسەکانم پشتڕاست دەکەمەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەران دەبینم بە بەراورد بە ژمارەی ئەندامانی چالاک و بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی بابەتەکان، ژمارەی بەڕێوەبەران لە ویکیپیدیای کوردیدا زۆر زۆرە ئەگەر ئێمە… بەراوردکردنی ڕێژەکە لەگەڵ باقی زمانەکان، چونکە چالاکییەکە لە بنەڕەتدا لە ویکیپیدیای کوردیدا زۆر زۆر لاوازە، و من لێرەم لەگەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی بەڕێوەبەران لە ویکیپیدیای کوردیدا، چونکە ئەو پۆستە دیاریکراوە ھیچ شەرەفێک، ئەوا چییە خاڵی ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کارگێڕان ئەگەر ئینسایکلۆپیدیای کوردی لە حاڵەتی مردنی کلینیکیدا بێت؟ ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر چۆنییەتی پەرەپێدانی ناوەڕۆک لێرە لە ویکیپیدیای کوردیدا، پێویستە کۆبوونەوەیەک یان کۆنفڕانسێک ئەنجام بدەین، بەداخەوە یەکێک لە… کارگێڕان کە چەند مانگێک لەمەوبەر ناویانم لەبیر نییە، درۆیان کرد و گوتیان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆنفرانسێک ساز دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن و… ویکیپیدیای کوردی دابنێین، چ سوودێکی ھەیە کە درۆزنەکان ھەبن کە ھیچ ئیعتبارێکیان نییە و پەرە بە ناوەڕۆکی کوردی لە ویکیپیدیادا نادەن؟ کۆمەڵگەی مەدەنی، ھەموو زمانەکان بەرەو ئەم ئاراستەیە دەڕۆن، لێرەدا دەمانەوێت لە جیاتی ھەر زمانێک چارەسەرێک بدۆزینەوە دەستخۆشی. سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: سەبارەت بە کۆنفڕانس و پاڵپشتی یەکێک لە دەزگا ڕێکخراوەکان یان شتێکی وەھا، من ھیچ قسەیەکم نییە؛ بەڵام سەبارەت بە بەڕێوەبەران، من لەسەریشەوە وتم، پێویستە کەسانی تر جێگەی ئەو بەڕێوەبەرانە بگرنەوە کە تاقەتی ویکیپیدیایان نماوە و چەند ڕۆژێک جارێک سەردانی دەکەن و شتێکی واش ناکەن. ھەموومان بەکارھێنەر بین یان بەڕێوەبەر، سەرەنجام کاری باشمان پێشکەشکردووە و ڕۆژێک دێت کە پێویستە کەسانی تر وەک ئێمە بێن و جێگەمان بگرنەوە، ھەرچەندە کەسێکی واش نییە لە ئێستایا چالاک بێت و کارە تەکنیکەکانی بەڕێوەبەران بزانێت، بەڵام ھێشتا باشترە لە بەڕێوەبەرێک کە ھیچ کردارێکی نەبێت. سەیری پاڵاوتنی وتارە باشەکان بکەن، سەیری پاڵاوتنی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکەن، کارەکە بەزۆری لەسەر بەڕێوەبەرە بەڵام ئەوا چەندین مانگە کەس بەلایان ناچێت، منیش بەتەنیا ناتوانم کارەکان بکەم، ھەروەھا چەندین مانگە یەک وتارێک لە پەڕەی دەستپێک ھەیە، بەمە بڵێین ویکیپیدیای کوردی ناوەندی چالاکە!!، تاکە ویکیپیدیاین ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە و کارە تەکنیکییەکانمان لە ویکیپیدیایەکی ١٠٠٠ وتاری خاوتر ئەروات، لەگەڵ ڕێزم بۆتان، ئەنجا سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٤٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla@MFTG@Paraw@Pirehelokan@Sakura emad
سوپاس بۆ لێدوانەکانتان، ئێوەش لێرەدا ئەو ڕاستیانەتان وت کە دەبێت بگوترێ سەبارەت بە کاری کارگێڕی، چونکە بابەتگەلێک ھەن کە چەند مانگێکە چاوەڕێی دەنگدان دەکەن، و ھیچ کارگێڕێک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناویان. سەبارەت بەم بابەتە، چەند مانگێک پێش ئێستا بۆ ژمارەیەک کارگێڕم نووسی، بەداخەوە ھەندێکیان ئیدعای ئەوەیان دەکرد کە کاتیان بۆ ویکیپیدیا نییە واتە ئەم بەڕێوەبەرە بەڕاشکاوی پێی وتم کە ماوەیەکی زۆرە نەیتوانیوە بچێتە ناو ویکیپیدیا چونکە وایە ھەمیشە سەرقاڵییە، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش تەنانەت ھیچ خولەکێکیشی نییە بۆ ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیا تەرخان بکات، کێشەی ئێوە لە ناو ویکیپیدیادایە
و ئەمە کارەساتێکی گەورەیە بۆ ئیستغلالکردنی ئەو پۆستە تەنھا بۆ شانازیکردن لەبەردەم خەڵک و باقی بەکارھێنەراندا سەیری من بکەن من بەڕێوەبەرم لە ویکیپیدیا
ئەمەش دژی ئینسایکلۆپیدیایە و دژی ئەو پرۆسەی گەشەپێدانە کە پێویستە لە ئینسایکلۆپیدیادا ڕووبدات
ئێستاش داوای بەستنی کۆنفرانسی تەکنیکی و گشتی بۆ ئەندامانی چالاکی ویکیپیدیا دەکەم و دەبێت پشتیوانی لە لایەنێکەوە ھەبێت، جا پشتیوانی حکوومەت بێت، چ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، یان ھەر ڕێکخراوێکی خێرخوازی، و دەبێت پشتیوانی بکرێت بۆ ئەندامە چالاکەکانی ئینسایکلۆپیدیا بەبێ وەرگرتنی ھیچ پشتگیرییەک، ئەم ئینسایکلۆپیدیایە گەشە ناکات و دەبێتە ئینسایکلۆپیدیایەکی مردوو. سوپاس
Hamaredha (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ بانگێشتکردنەکەت، ھاوڕێیان بۆ بەرەوپێش بردن و زیادکردنی وتار لەم ویکیپیدیایەدا، تەنھا چارەسەر ناساندنییەتی بە کۆمەڵگا، و داوا بکرێت لە کەسانی ئەکادیمی و نووسەران کە بەرھەمەکانی خۆیان لە ویکیپیدیادا بڵاوبکەنەوە، کێشەی ویکیپیدیای کوردی ئەوەیە کەمترین کەس دەیناسێت. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٤٤، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: سوپاس بۆ بەشداریکردنتان لە گفتوگۆکەدا، پێویستە ئینسایکلۆپیدیاکە لە نێو خەڵکدا بڵاوبکەینەوە، و ئەمەش ڕوونادات تا پشتیوانی دەزگایەکی حکومی یان دەزگایەکی سەر بە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی نەبێت کە خەمی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ڕۆشنبیری لەناو کۆمەڵگادا بێت، من دەمەوێت لەم باسەدا بە ھەنگاوی ڕاستەقینە دەست پێبکەم چونکە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت باسێکی تەنھا، بەڵام بەبێ کردار، ئەمە مانای مردنی فەرمی ویکیپیدیای کوردییە، و ڕاشکاوانە من ھیچ ئامادەیییەکم نییە بۆ نووسین یان بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردیدا.. بۆ بڵاوبوونەوە بیرۆکەی ئینسایکلۆپیدیا لە کۆمەڵگادا و سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٠٧:٠٥، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بەڕاشکاوی دەڵێم بە ھەر جوور لە دەستکاریکردن و دەستەژێکردنی حکوومەت و ڕێکخراوە حکوومییەکان زێزم. ئەمە ھەم دژ بە یاسای ویکی یە و ھەم باوەڕم ھەیە کە ئەو حکوومەتە ئەگەر بە ڕاستی حکوومەتێکی خەڵکی کورد بووبا، ئاخۆ ئەمە باردۆخی زمانەکەمان و دەزگای پەروەردە و چاندەکەمان نەبوو؛ بەڵام لەگەڵ ناساندنی پرۆژەکە بە ڕێکخراوە مەدەنییە سەربەخۆیەکان ھاوڕێم و ھەروەھا کە گۆتم ھەرچی زۆرتر ویکیپیدیای سۆرانی بە بیری گشتیی کورد لە باشووڕ و ڕۆژھەڵاتی وڵات بیناسێنین بە بەرژەوەندیی زمانی کوردی و پرۆژەکەوەیە. کێشەی کیبۆردی ستانداردیش دەبێت لە بەر چاو بگرین کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە گووگلدا ویکیپیدیای سۆرانی نەھێتە ناو ئاکامە یەکەمینەکانی سرچکردنی گووگل؛ بەڵام ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکی سۆرانی و گۆڕاندنیان بە ڕای من پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو مەبەستە نییە کە جنابتان پێشنیار دەکەین. لە ھەموو ھەڤالەکان و ھاوڕێیانی خۆشەویست سوپاس دەکەم کە سەرنجی ئەم کێشانە دەدەن و وەختی خۆیان بۆ ئەم کارانە تەرخان دەکەن. پەڕاو (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw: من لەگەڵ تۆم، ھاوکارم لە ئینسایکلۆپیدیادا، ئینسایکلۆپیدیای کوردی پێویستی بە زیندووکردنەوەیە، و ئەم بوژانەوەیە دەبێت دەستبەجێ وەربگێڕدرێتە سەر ئۆپەراسیۆنی پشتیوانی ئەخلاقی و تەکنیکی و ماددی، ھەموو زمانە خوشکەکانی ناو ویکیپیدیا ھەمان سیاسەت و میتۆد پەیڕەو دەکەن، و زۆربەیان بە جۆرێک یان جۆرێکی تر و بە شێوازی تر پشتگیری وەردەگرن. جیاواز، گرنگ ئەوەیە کە پشتگیری ھەیە، و لەگەڵ ئەم پاڵپشتییەشدا ئینسایکلۆپیدیا گەشە دەکات و ژمارەی بابەتەکان زیاد دەکات. بە زمانە خوشکەکانی ناو ویکیپیدیا، کۆنفڕانس ھەیە لە کۆریدۆرەکانی زانکۆکان سەبارەت بە ویکیپیدیا و ئاشناکردنی خوێندکارانی زانکۆ پێی و چۆنییەتی دەستکاریکردن و دروستکردنی بابەت لەناو ئینسایکلۆپیدیادا، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: سڵاو، لەگەڵ ئەوەی تۆ ئازادی کە چەند دەنووسی و چۆنیش، بەڵام ببوورە لەم قسانەم؛ ئەوە نزیکەی نیو سەعاتە خەریکی خوێندنەوەی ئەم بەشەم و تکایە بۆ جاری داھاتوو بەکورتی و بەپێی پێویست بنووسە و وتەکانت دووپات مەکەوە چونکە دڵنیا بە کەس تاقەتی خوێندنەوەی بەشە درێژەکانی نییە و بەشداریی تێدا ناکەن. مەرج نییە ھەر کەسێک لێدوانێکی دا و خاڵێکی وا جیاوازی تێدا نەبوو، تۆ لەسەر خۆتی فەرز بکەیت وەڵامی بدەیتەوە یان قسەکانی پێشترت دووپات بکەیتەوە. بەھەرحاڵ، لەسەر بابەتەکە (کە دەزانم لە دڵسۆزیی خووەتە ئاوا ھاتووی ئەم قسانە دەکەیت گەر نا نایکەیت)، دەمەوێت بڵێم کە بەڕاستی ئامانجەکەت لە لێدوانی یەکەمت ڕوون نەبوو کە خۆی دەبێ بە ڕوونی ئامانج و بەرنامەکەت لە یەکەم لێدوان بەجوانی ڕوون کردبایەتەوە، بەڵام تا کۆتایی خوێندمەوە و بۆم دەرکەوت کە دوو شتت دەوێت (کە ھەڵەبەتە پێشتریش ھەمان ئەم قسانەت کردووە و من وەک خۆم وەڵامم داویتەتەوە و) ئەوانیش یەکەم لابردنی بەڕێوەبەرانە و دووەمیش وەرگرتنی ھاوکاری و شتە لەلایەن ڕێکخراوە حکوومی و ناحکوومییەکان. یەکەم، گەر بە لابردنی بەڕێوەبەری کەم چالاک کێشەکە چارەسەر دەبێ، ئەوا من ھەر ئێستا دەستبەرداری دەسەڵاتەکەم دەبم. ھەموومان لە سەردەمی خۆماندا، سەردەمێک کە نە گووگڵ تڕانزلەیت ھەبوو نە ئامڕازگەلێکی وا چاک کە ئێستا بۆ ئێوەمانان بەردەستە بە ئەوپەڕی توانامانەوە بەشداریمان لەم پڕۆژەیە کردووە. ئێستا شکوور ئامڕازی وا بۆ ویکییەکەی ئێمە چالاک کراوە، زۆرێک لە ویکییە ھاوشانەکانی ئێمە نیانە؛ کە دەڵێی بۆ ناوبانگ و شت خۆیان کردووە بە بەڕێوەبەر، بەڕاستی پێت بڵێم شایەتی ئەوەم کە من تا Sakura emadیش باش ئاگام لە ویکیپیدیا بووە و تاقە بەڕێوەبەرێکیش بە شان و باڵی خۆی ھەڵنەداوە و خۆی فش نەکردووەتەوە. گەر وایان کردووە، بەڵگەمان پیشان بدە. دواتر سەبارەت بە ناساندنی ویکیپیدیا تۆ وا دەزانی بە تەنیا ئەرکی بەڕێوەبەرە؟ ھەمووان دەبێ ئەوە بکەن. مەگەر ئەو ئاگادارییەی سەرەوە نابینی کە بەستەری پڕۆژەکەی بۆ چوار پێگەی سەر ئینتەرنێت تێدایە؟ ئاخر کام ویکیپیدیا ئەو شتانەی ھەیە؟ من خۆم لە دیسکۆردم و ھەر کەسێک شتێکی بوێت، لەوێ ھاوکاریم کردووە، بەس بەخوا تاقەتی تۆڕەکانی ترم نییە. چوومە دیسکۆردی ویکیی فارسی و ھەر کەس وەڵامی سڵاوەکەشمی نەدایەوە! دە بڕۆ ئەوەی ئێمە و بزانە بایی خۆی گەرموگوڕ نییە؟! گەر تۆش توانای بەڕێوەبەریت ھەیە و لە خۆت ڕادەبینی، پێمان خۆشە خۆت بپاڵێویت. سەبارەت بە دووەم خاڵیش، بەڕاستی من بە ھیچ جۆرێ لەگەڵ وەرگرتنی ھاوکاری لە ھیچ شوێنێکی حکوومی نیم چونکە دواتر دەبێ بە دڵی ئەم و ئەو پڕۆژەکە ھەڵسوڕێ. لە ڕێکخراوە ناحکوومییەکانیش، بێجگە لە ویکیپیدیا:پرۆژەی بەیت ئەلحیکمە ٢٫٠ کە کۆمەڵێک وتاریان دروست کرد و پەرەیان پێ دا، من تا ئێستا نەمزانیوە کە شوێنێک ھەبێت و نیازی ئەوەی ھەبێت کە شتێک بۆ ویکیپیدیا بکات. گەر ھەیە، بۆچی باسی ناکەیت؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بەخێربێن برای ئازیز سوپاس بۆ سەبر و خۆڕاگریت، بەکورتی بەردەوامبوونی دۆخەکە وەک خۆی مانای ئەوەیە ھیچ ھەنگاوێک بۆ پێشەوە نانێین، بەکورتی پاڵپشتی وەرگرتنی پشتیوانی حکوومەت یان وەرگرتنی پشتیوانی لە ھەر ڕێکخراوێکی خێرخوازی یان کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکەم ڕێکخستن. بە بێ وەرگرتنی پشتیوانی واتە ئێمە تەنھا بە بەفیڕۆدانی کاتەکانمان بە نووسین لێرەدا دەکەین. ئەگەر قسەکانم توندییان تێدابێت، ئەوا دڵتەنگم کە ئینسایکلۆپیدیای کوردی دابنێم. سوپاس. Hamaredha (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێزان، بەڕێز Hamaredha سوپاس بۆ خەمخۆریت، ڕەنگە بەجۆرێک ئاگادار نەبن کە ئێمە نزیکەی ٣ مانگە لەگەڵ ویکیمیدیا خەریکین بۆ وەرگرتنی ھاوکاری دارایی، ئەو ھاوکارییە ڕەنگە بەشی ئەوە نەکات کە کۆنفرانسی پێ بکرێت بەڵام دەکرێت بۆ چالاکی و پێشبڕکێی نووسینی وتار بەکاری بھێنین، لەگەڵ چالاکی زیادکردنی وێنەی تایبەت بە کوردستان. لە ئێستادا ئەمە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، ئەم ٣ مانگەشی خایاندووە چونکە پڕۆسەکە درێژ بووە لەگەڵ ڕۆتینی ویکیمیدیا و داواکارییەکانیان ئەمەش جگە لە ئاڵۆزیی و دواکەوتویی سیستمی بانکی لە باشووری کوردستان بەڵام ھەر کە بڕە پارەکە گەیشتە دەستمان دەتوانین چالاکی پێ بکەین. پێشتر زۆر بیر لەوە کراوەتەوە کە کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت بەشێوەی فیزیکی و یەکتربینین، بەڵام ھەمووجار شکستی ھێناوە بەھۆی پێگەی جواگرافیی بەشداربووان کە زۆربەیان لە شاری جیاوازن، بۆیە چەند کۆبوونەوەیەکمان بردووەتە ئۆنلاین بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن ئامادەبن بەڵام ھێشتاکە بەشی زۆریان ئامادەەنەبوون. ئەگەر بیرۆکە و پێشنیاری باشت ئامادەیە، ئەوا من لە ھەولێرم و پێموایە تۆش ھەر لێرەیت، دەتوانیت کات و شوێنێک دیاری بکەیت و وەک خۆم ئامادەدەبم، بزانین چەند کەسی دیکەش دێت، من دڵنیام ژمارەیەکی کەم ئامادە دەبن، بۆیە ئەنجامدانی کۆنفرانس و شتی گەورە بەبێ سەرچاوەی مرۆیی ئینجا دارایی ناکرێت، ئێمە سەرەتا پێویستە سەرچاوە مرۆیییەکان زیادبکەین لەڕێگای پڕۆژەی بچووک و وۆرکشۆپەوە، ئەوکاتە خەڵکی زیاتر کۆدەبنەوە، ڕاستەوخۆ ناکرێت بچینە سەر پڕۆژەی گەورەوە و بەو جۆرەش دژوارە ڕێکخراوێکی نا-حکوومی پشتگیریشت بکات؛ بۆیە چاوەڕێم بۆنەیەکی ئاسایی و دۆستانە ڕێکبخەیت لە ھەولێر یان ھەر شارێکی باشوور ئەوا وەک خۆم ئامادەم بەشداربم، سپاس. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت بەڵێ من پشتگیری لە بەستنی کۆنفرانسی تایبەت بۆ ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی لە ھەولێر دەکەم، بەڵام پێویستە بزانین چەند ئەندام لێرە لە ھەولێرن، سوپاس. Hamaredha (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڕیاری کۆتاییدەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،
@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا، @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی، @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرھاد، @ھیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Tessla@Sakura emad. @ئارۆ سالار محمود
ئەندامانی بەڕێزی ویکیپیدیا، سوپاسی سەبرتان دەکەم، ھەروەھا سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریان لەم گفتوگۆ کراوەدا کرد.

لێرەدا دەمەوێت یەکێک لە دوو چارەسەرەکەتان پیشان بدەم

  • یەکەم چارەسەر: کۆبوونەوە لەگەڵ کۆنفرانسێک بۆ سەرجەم ئەندامانی چالاکی ویکیپیدیای کوردی، ئەم کۆنفرانسە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا دەبێت، لەم کۆنفرانسەدا باس لە ڕێگاکانی بەدەستھێنانی بوودجە بۆ چالاکی ویکیپیدیای کوردی دەکەین. ئامانج لەم پارەیە دەرەکییە بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردییە. سەرچاوەی بوودجە گرنگ نییە ئەگەر بوودجەی حکوومەت بێت، یان پارەدان لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، یان پارەدان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، و دەبێت بە خێرایییەکی خێراتر کاربکەین
  • چارەسەری دووەم: کە دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، ئینجا ویکیپیدیای کوردی بەڕاستی ئینسایکلۆپیدیایەکی مردوو دەبێت، و بوونی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە یان نەبوونی ھیچ جیاوازییەک دروست ناکات و لەم حاڵەتەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە کوردییەکە پێشکەش دەکەم ویکیپیدیا چونکە ئەو کار و ماندووبوونەی کە لێرەدا دەیکەم مانادار و ئامانجدار نابێت ئەوە ڕوونە، و لەبەر ئەم ھۆکارەش پێم باشە دەست لەکار بکێشمەوە و دووربکەمەوە لە ھەر چالاکییەکی پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای کوردی ئەگەر پێشنیاری بەدەستھێنانی پشتیوانی دەرەکی بۆ ئەو… پەرەپێدانی ئینسایکلۆپیدیای کوردی لە ویکیپیدیا ڕەتدەکرێتەوە
سوپاس بۆ ھەموو لایەک و ڕەمەزان کەریم بۆ ھەمووتان Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیوادارم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوودا بە بڕیارێک لە بەرژەوەندی ھەموو لایەک کۆتایی پێ بێنین، دواتر ئەم باسە دابخرێت چونکە نامەوێت زیاتر درێژی بکەمەوە. Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕای قسەکانی کاک ئارامم کە لە سەرەوە نووسی. تەواو مەبەستی ئەم وتووێژە ڕوون نییە و باشتر دەبوو لەسەر یەک دوو خاڵی دیاریکراو قسە کرابا نەک ھەر گلەیی بکرێت. زۆربەمان گلەییمان ھەبووە و ئێستاش ھەیە ئەگەر بمانەوێت باسی بکەین، بەڵام بەم شێوەیە بە شوێنێک ناگەین. سەبارەت بە ناچالاکیی بەڕێوەبەران، بەڕێوەبەر لە ویکیپیدیا پۆستێک نییە کە وای لێ بکا لەدوای بوونە بەڕێوەبەری ھەر ڕۆژ چالاکی ھەبێت، ئەویش بەرکارھێنەرێکی ئاسایییە و دوای چەند ساڵێک بەشداری و وەرگرتنی شارەزایی چەند مافێکی زیاتر وەردەگرێت، کە بەگشتی وای لێ ناکات لەسەرووی بەرکارھێنەرانی ترەوە بێت یان وەک باسی دەکەی شتێک بێت بۆ شانازی. لابردنی بڕێوەبەریش خاڵێک نییە کە ھیچ مەسەلەیەک باشتر بکات، ژمارەی بەڕێوەبەران دیاریکراو نییە تا بڵێی ھەندێک لابچن و ھەندێک شوێنیان بگرنەوە، پرۆسەیەک ھەیە بۆ بوونە بەڕێوەبەر و کێ ئەزموونی پەیدا کرد و شایەنی بوو دەتوانێت داوای بکات. بۆ مەسەلەی پارە و ھاوکاریش، ئەوە دەبێت لە ڕۆژی یەکەمەوە ڕوون بووبێت کە ویکیپیدیا پرۆژەیەکی خۆبەخشییە، نە کەس پارە وەردەگرێت و نە بە جۆرێکیشە بچین لە شوێنێک داوا بکەین کە بوودجەیەکی بەردەوام بۆ بەشداربووانی دابین بکرێت. ئەوەی ھەیە ئەوەیە کە دەکرێت لە کاتی ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و کۆنفرانسەکان داوای یارمەتی لە ڕێکخراوی ویکیمیدیا بکرێت کە خەرجییەکان بخاتە ئەستۆی خۆی نەک ڕێکخەران خۆیان مەسرەفی بکەن. سەبارەت بەو دوو پێشنیارەشت، یەکەم کۆنفرانس شتێکی وا ئاسان نییە بە ھەفتەیەک ڕێک بخرێت، و مەسەلەی ھاوکاری و بوودجەش وەڵامم دایەوە، تەواویش ڕوونت نەکردووەتەوە ئەو بوودجەیە بۆ چییە. بۆ خاڵی دووەمیشت، چەند جارێک لە سەرەوەش نووسیوتە ویکیپیدیا مردووە! ئەمە بە چ پێوەرێک؟ ناکرێت لەخۆوە ھەر قسەیەک بکرێت یان بەشداربووانی دیکەش سارد بکرێنەوە. چالاکیی ویکیپیدیاکان ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەی ئاخێوەرانی ئەو زمانانەن، کە دۆخی پەروەردە، ئابووری، و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەمان لە زۆر ڕووەوە کێشەی ھەبوو، بێگومان کاریگەری لەم پرۆژانەش دەبێت. دەزانین زۆر ویکیپیدیای چالاکتر ھەن، لەو لاوەش زۆر ویکیپیدیای ناچالاکتر ھەن. قەت ھەبوون و نەبوونیش وەک یەک نییە، کە ئێستا ئەم ویکیپیدیایە نزیک ٥٠ ھەزار وتاری ھەیە، بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ تەنانەت گەر بەھێواشیش بچێتە پێشەوە. ھیوادارم ئێستا باسەکە ڕوون بێت و ئەگەر دەمانەوێت شتێکیش بۆ ویکیپیدیا بکەین با بەدیاریکراوی کار لەسەر چالاکی یان پرۆژەیەک بکەین، ئەگەرنا ئەنجامی گفتوگۆکان بە شوێنێک ناگا. پێویستیش بە نووسینی ھیچ لێدوانێکی نەرێنی ناکات، ویکیپیدیا یاسایەکی نییە کە بەشداربووان داوای ئەندامبوون و دەستلەکارکێشانەوە بکەن. سەرچیا‏١٢:٣٣، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia من بە ڕوونی ئەوەم خستەڕوو کە دەمەوێت چی بگەیەنم بە ھەموو بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردی، دۆخی ئێستای ئینسایکلۆپیدیاکە بەسەرچووە و نزیکە لە مردنی کلینیکی، قسەکانم دووبارە دەکەمەوە، ئینسایکلۆپیدیاکە پێویستی بە پاڵپشتی دارایی ھەیە، چەند جارێک باسی ئەم خاڵەم کردووە و نازانم ئایا بە دروستی بیخوێنیتەوە یان نا خۆزگە ئەوەی لە سەرەوەی لاپەڕەی گفتوگۆکەدا نووسیومە دووبارە و بە وردی بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت دەمەوێت چی بگەیەنم بە ھەموو ئەندامانی بەڕێزی ویکیپیدیا زۆربەی زمانە خوشکەکانی ناوەوە ویکیپیدیا پاڵپشتی دەرەکییان ھەیە، کەواتە بۆچی ئەزموونەکە لە ویکیپیدیای کوردیدا دووبارە ناکەینەوە، پرسیارەکە ئەوەیە تا کەی پێویستە بگەینە ١٠٠ ھەزار وتار لە ویکیپیدیای کوردیدا؟ خۆزگە وەڵامێکی ڕوونم بۆ ئەم پرسیارە دەزانی Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکان دووبارەن بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتریان تێدا نییە. مردنی کلینیکی چییە؟ گەر ھەر مەبەست لە ناچاکییە پێویست ناکات بەم چەمکانە وەسفی بکەن، ویکیپیدیا زۆرن چالاکییان کەم بێت. دووەمیش ئەو پاڵپشیتییە دارایییە بەدیاریکراوی بۆ چییە؟ زۆر باش دەبێت بە کورتی وەڵامی ئەمانە بدەیتەوە و ئەگەر باسی ویکی دیکەش یان شتی دیکەش دەکەن، باشترە لەگەڵی نموونە و بەستەر دابنێن. بە نموونە من نەمزانیوە ویکی تر سەرچاوەی دارایی ھەبێت. سەرچیا‏١٣:٢٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia پێم خۆشە وەڵامی پرسیارەکەم بدەیتەوە، کەی دەگەینە ١٠٠ ھەزار بابەت؟تەنھا ئێوە وەڵامی ئەم پرسیارەتان لایە!!! ئەگەر تۆ کارگێڕیت لە ویکیپیدیای کوردیدا و ھیچ تەماحێکت نییە بۆ فراوانکردنی بنکەی جەماوەری ئینسایکلۆپیدیای کوردی، دۆخەکە لەگەڵ باقی بەشداربووان و ئەندامان چۆنە، پرسیارەکە ئەوەیە، تەماحەکانت سەبارەت بە کورد چییە؟ ویکیپیدیا؟ ئایا پلانت ھەیە یان بیر لە شتێک دەکەیتەوە بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی؟ ویکیپیدیای کوردی دەبێتە ئینسایکلۆپیدیایەکی مردوو، من لەگەڵتان سەرقاڵی گفتوگۆیەکی نەزۆک نابم کە کات بەفیڕۆ بدات، ھەموو ئەو شتانەم نووسیوە کە ویستم پەیوەندییان پێوە بکەم، و منیش ھیوادارم ببینم کەسانی خاوەن ئیرادە و تەماحی بەرز بەرپرسیارێتی ویکیپیدیای کوردی بگرنە ئەستۆ، بۆ من ئەمە دوا پەیام و پۆستە، سوپاس بۆ ھەموو ئەندامان Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسەکە نەزۆک بووە، کێشەکە ئەوەیە من ڕووبەڕووی ئەو ئەندامانە بوومەوە کە خۆیان لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە بەدوور دەگرن: کەی ویکیپیدیای کوردی دەگاتە ١٠٠ هەزار وتار؟ ئایا بەڕێوەبەر وەڵامی ئەم پرسیارەی هەیە، یان بەهۆی کورتبینییەکەی و نەبوونی هیچ تەماح و خواستێک بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی ناتوانێت وەڵام بداتەوە؟سوپاس بۆ هەمووان Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی سایتی ویکیپیدیای کوردی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ویکیپیدیای کوردی ڕادەگەیەنم Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha پرسیار بە پرسیار وەڵام نادرێتەوە. داوای شتێک دەکەن دەبێت ڕوونکردنەوەش بدرێت، ئێمە هێشتا نەزانین هاوکاری دارایی بۆچی داوا دەکرێت، چۆن پشتگیری بکەین. ئەو پرسیارەشت زۆر سەیرە کە دەڵێی "کەی ویکیپیدیای کوردی دەگاتە ١٠٠ هەزار وتار؟"، کەس ئەمە نازانێت، بەڕێوەبەر بێت یان هەر کەسێکی تر. دەتوانیت زانیاری زیاتر و هەوڵی زیاتر لەسەر پێشنیارەکەت بدەی بەوەی هۆکار و پلانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بخەیتەڕوو، نەک بەم شێوەیە قسە بە وانی تر بڵێیت و بە دووبارەکردنەوەی وازهێنان بەکارهێنەران لە پشتگیری سارد بکەیتەوە. سەرچیا‏١٤:٤٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Global ban proposal for Piermark/House of Yahweh/HoYدەستکاری

Apologies for writing in English. If this is not the proper place to post, please move it somewhere more appropriate. Please help translate to your languageThere is an on-going discussion about a proposal that Piermark/House of Yahweh/HoY be globally banned from editing all Wikimedia projects. You are invited to participate at Requests for comment/Global ban for Piermark on Meta-Wiki. سپاس! U.T. (لێدوان) ‏١٢:٣٥، ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب