یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا

یانەیەکی تۆپی پێ لە بارسێلۆنا، ئیسپانیا

یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا (بە کەتەلۆنی: Futbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. ئەم یانەیە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بە یانەی پڵنگەکان ناسراوە. یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونەتە پلە دووی خولی ئیسپانی. یانەکە لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتیی خوان گامبەر بە درووشمی "زیاتر لە یانەیەک، Més que un club" دامەزرا. تاکە ڕکابەری بە درێژایی مێژووی یانەکە، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدە، ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.

بارسێلۆنا
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا[ئ]
نازناوبارسا[ا] یان بلاوگرانا[ب] (یانە)
کولێس[پ] یان بارسێلۆنیستاس[ت] (ھاندەران)
بلاوگرانس[ج] یان ئازولگرانێس[چ] (ھاندەران)
ناوی کورتکراوەئێف سی بی
دامەزراندن٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩؛ ١٢٤ ساڵ لەمەوبەر (١٨٩٩-١١-٢٩)
زەویکامپ نۆ
یاریگەی ئۆڵمپیکی لویس کۆمپانیس (٢٠٢٣–٢٠٢٤)
پانتایی(٩٩٫٣٥٤)[١]
سەرۆکئیسپانیا خوان لاپۆرتا
ڕاھێنەرئیسپانیا چاڤی
خوللا لیگا
٢٠٢٤_ ٢٠٢٣سێیەم
گەورەترین بردنەوەبارسیلۆنا ١٥–١ ڕیال مەدرید، لا لیگای ١٩٥٠
گەورەترین دۆڕاندنبارسێلۆنا ١–١٢ ئەتلەتیک بیلباو، لا لیگای ١٩٣١
زۆرترین ئامادەبوونئەرژەنتین لیۆنێل مێسی (٧٧٨)
گۆڵکەرئەرژەنتین لیۆنێل مێسی (٦٧٢)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
وەرزی ئەمساڵ

یانەی بارسێلۆنا چوارەمین بەنرخترین یانەی وەرزشییە لە جیھاندا؛ بەھاکەی ٤٬٠٦ ملیار دۆلارە و دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی جیھانە لەڕووی داھاتەوە، کە سەرمایەی ساڵانەی ٨٤٠٬٤ ملیۆن یۆرۆیە.[٢][٣] سروودی فەرمیی بارسێلۆنا «کانت دێل بارسا»یە کە لەلایەن خاومی پیکاس و جۆزێپ ماریا ئێسپیناسەوە نووسراوە.[٤] بارسێلۆنا بە شێوەیەکی نەریتی یاری دەکات لە سێبەری ڕەشی شین و سوور، کە بەھۆیەوە نازناوی «بلاوگرانا»ی وەرگرتووە.

لە ناوخۆدا بەرشەلۆنە ٧٥ جامی بەدەست ھێناوە: ٢٦ لا لیگا، ٣١ کۆپا دێل ڕی، ١٤ جامی سووپەری ئیسپانیا و ٣ کۆپا ئیڤا دوارتێ و ٢ نازناوی کۆپا دی لالیگا و، ھەروەھا ھەڵگری تۆماری چوار پێشبڕکێی دوایییە. لە تۆپی پێی یانەی نێودەوڵەتیدا، یانەکە بیست نازناوی ئەورووپی و جیھانی بەدەست ھێنا: پێنج نازناویخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چوار جامی براوەکانی جامی ئەورووپا، تۆمارێکی ھاوبەشی پێنج جامی سوپەری ئەورووپا، تۆماری سێ جامی پێشانگای نێوشارەکان و، سێ جامی جیھانیی یانەی فیفا.[٥] بارسێلۆنا پلەی یەکەمی لە فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مێژووی تۆپی پێ و ڕیزبەندیی جیھانیی یانەی ئامار بۆ ساڵانی ١٩٩٧، ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٢ بەدەست ھێنا.[٦][٧]

مێژووی دروستبوونی یانەکەدەستکاری

سەرەتای دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی، کاتێک «خوان گامبەرز» لەگەڵ ھاورێکانی لە شاری بارسێلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا یاریی تۆپی پێیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٩، خوان گامبەرز بڕیاری دا یانەی بارسێلۆنا دروست بکات. پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسریی بەناوبانگ ھانس گامبەرز بوو کەوا توانیی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە.

یاریگای کامپ نۆدەستکاری

کامپ نۆ یاریگای یانەی بارسێلۆنایە. ساڵانی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیاد نرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس و جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆرۆ بوو. ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کەسی تێدا دەبێتەوە کە بە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریگاکان دادەنرێت. ئەم یارگایە لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە.

گرنگترین ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆدەستکاری

  • یەکەم یاری لە جامی جیھانیی ساڵی ١٩٨٢ کە لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت
  • یاریی کۆتاییی پاڵەوانییەتیی ئەورووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لە ساڵی ١٩٦٤
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢

لاماسیادەستکاری

قوتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بارسێلۆنا دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا

  • یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
  • لیۆ مێسی لە ئەرجەتین
  • تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
  • جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک

بەرھەمی یاریزانە ئیسپانییەکان لە لاماسیا ئەمانەن:

  • ئەمور
  • مێکێڵ ئەرتینا
  • خۆسیا ڕینا
  • سێرگیۆ بۆستکێس
  • دێگۆ کاپێل
  • ماڕک کروساس
  • سێسک فابریگاس
  • لویس گارسیا
  • تیاگۆ ئەلکانترا
  • سێرگیۆ گارسیا
  • جۆسێف گواردیۆلا
  • خافی ھێرناندز
  • ئەندەریاس ئەنێستا
  • جۆردێ ئەلبا
  • بۆیان کرێکچ

ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستی بەرزیان بەدەست ھێناوەدەستکاری

لیۆنێل مێسی
ڕۆناڵدینھۆ
  • ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لە ساڵی ١٩٩٩
  • ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لە ساڵی ٢٠٠٥
  • لیۆ مێسی لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٩

گۆڵکاری یانە لەمێژوودادەستکاری

ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بارسێلۆنادا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسیە بە ٦٧٢ گۆل

سەردەمی یۆھان کرۆیفدەستکاری

کرۆیف لە یاریگای کامپ نو لەکاتی سەیرکردنی یاری بارسێلۆنا ساڵی ٢٠٠٩

یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم، ناوبراو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و داھێنەری یاری تیکی تاکا و بیرۆکەی مێشکی پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی ھێڵی سزا ھەر ئەوەش وای لە پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ ھەژماری بکات.دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.

پرسەی کۆچی دوایی یۆھان و ماڵاوایی کردنی لە یاریگای کامپ نو ٢٠١٦.

یاریکردن لە بارسێلۆنادەستکاری

یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت .

دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنادەستکاری

  • یەکەمیین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەک ڕاھێنەر بۆ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە.
  • خولی یانەکانی ئیسپانیا ١٩٧٤.
  • جامی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٧٨.
  • بەدەسھێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی ئەورووپا ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
  • لەگەڵ بارسێلۆنادا توانی لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی یانەکانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت و ھەروەھا توانی بارسێلۆنا لە ساڵی ١٩٩٤ بگەینێتە یاری کۆتایی ھەمان جام.
  • لە ساڵی ١٩٨٩ جامی سوپەری ئەورووپی.
  • ڕابەرێتی بارسێلۆنای کردووە بۆ بەدەستھێنانی چوار جار خولی ئیسپانی لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
  • بەدەستھێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢.

سەردەمی گواردیۆلادەستکاری

سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ و بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ

ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانەدەستکاری

  • خولی ئیسپانیا (٢٦جار)
  • شای ئیسپانیا (٣١ جار)
  • سووپەری ئیسپانیا (١٤ جار)
  • جامی جیھانی یانەکان (٣) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٥)جار ئەوانیش لەساڵانی (١٩٩٢, ٢٠٠٦, ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥)
  • یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەورووپا) (٤) جار لەساڵانی (١٩٥٨، ١٩٦٠، ١٩٦٦)
  • سووپەری ئەورووپا (٥)جار
  • ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر

کلاسیکۆی ئیسپانیادەستکاری

(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەکە لە یانەی یانەی بارسێلۆنا و یانەی ریال مەدرید دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بارسێلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێت ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی

یارییەکانی کلاسیکۆ لەیاریگای کامپ نۆدەستکاری

لیۆنێل مێسی لە کلاسیکۆی ٢٠١٠

لەیاریگای یانەی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە یە:

  • کۆی یارییەکان: ٨٣
  • بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
  • بردنەوەی ڕیال مەدرید: ١٩
  • بەرامبەر بوون: ١٦
  • کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە: ١٦٥
  • کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧
  • زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ:
  1. لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ گۆڵکاری مێژووی یارییەکانی کلاسیکۆیە

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بارسێلۆنا کردووەدەستکاری

چاڤی ھێرناندیز
کارلێس پۆیۆل

ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لە مێژووی بارسێلۆنا، لەگەڵ ژمارەی یارییەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی ھێرناندێز ی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی ھەیە *چاڤی ھێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە ٧٦٧ یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥.[٨][٩]

ئەو یاریزانانەی زۆرترین بەشداریان ھەیە لە میژووی بارسێلۆنا
ژمارەیاریزانکاتی یاریلا لیگاجامی شائەورووپایارییەکانی ترکۆی گشتی
١چاڤی ھێرناندێز١٩٩٨–٢٠١٥٥٠٥٧٠١٧٣١٩٧٦٧
٢کارلێس پۆیۆڵ١٩٩٩–٢٠١٤٣٩٢٥٨١٣١١٢٥٩٣
٣ئەندریاس ئینێستا٢٠٠٢–٢٠١٨٣٨٠٦٢١١٩١٩٥٨٠
٤میگۆلی١٩٧٣–١٩٨٩٣٩١٦٠٨٥١٣٥٤٩
٥ڤیکتۆر ڤاڵدێز٢٠٠٢–٢٠١٤٣٨٧١٢١١٨١٨٥٣٥
٦لیۆنێل مێسی٢٠٠٤–٢٠٢١٣٣٨٥٤١٠٧١٨٥١٧
٧کارلۆس ڕیکساش١٩٦٥–١٩٨١٣٢٨٥٨٦٣٠٤٤٩
٨گویلێرمۆ ئامۆر١٩٨٨–١٩٩٨٣١١٣٥٦٠١٥٤٢١
٩زوبیزارێتا١٩٨٦–١٩٩٤٣٠١٣٢٦٨٩٤١٠
١٠خوان سیگارا١٩٤٩–١٩٦٤٢٩٩٦٩٣٤٠٤٠٢

ئەم خشتەیە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ ڕاستکراوەتەوە

یاریزاناندەستکاری

پێکھاتەی سەرەکیدەستکاری

ھەتا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣[١٠]
ژ.نەتەوەھێڵیاریزان
١ گۆڵپارێزمارک-ئاندرێ تێر شتێگن
٢ بەرگریکارئێکتۆر بێیێرین
٢ بەرگریکارڕۆناڵد ئاراوخۆ
٥ ناوەڕاستسێرجیۆ بوسکێتس (کاپتن)
٧ ھێرشبەرعوسمان دێمبێلێ
٨ ناوەڕاستپێدری
٩ ھێرشبەرڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی
١٠ ھێرشبەرئانسو فاتی
١١ ھێرشبەرفێران تۆرێس
١٥ بەرگریکارئەندریاس کریستێنسن
ژمارەنەتەوەهێڵیاریزان
١٧ بەرگریکارمارکۆس ئالۆنسۆ
١٨ بەرگریکارجۆردی ئالبا (کاپتنی سێیەم)
١٩ ناوەڕاستفرانک کێسیێ
٢٠ ناوەڕاستسێرجی ڕۆبێرتۆ (جێگری کاپتن)
٢١ ناوەڕاستفرێنکی دی یۆنگ
٢٢ ھێرشبەرڕافینیا
٢٣ بەرگریکارژول کوندێ
٢٤ بەرگریکارئێریک گارسیا
٢٦ گۆڵپارێزئینیاکی پێنیا
٣٠ ناوەڕاستگاڤی


یانەی یەدەک و ئەکادیمیای لاواندەستکاری

ژ.نەتەوەھێڵیاریزان
٢٧ ھێرشبەرئیلیاس ئاخۆماش
٢٨ بەرگریکارئەلێخاندرۆ بالدێ
٢٩ ناوەڕاستمارک کاسادۆ
٣٢ ناوەڕاستپابلۆ تۆڕێ
ژمارەنەتەوەهێڵیاریزان
٣٣ بەرگریکارئالێکس ڤایێ
٣٤ ناوەڕاستئالڤارۆ سانز
٣٥ بەرگریکارشادی ڕیاد
٣٦ گۆڵپارێزئارناو تێناس


بە خواستن دەرچوودەستکاری

ژ.نەتەوەھێڵیاریزان
بەرگریکارسێرجینیۆ دێست (لە ئەی سی میلان ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)
بەرگریکارکلێمۆن لۆنگلێ (لە تۆتنھام ھۆتسپێر ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
بەرگریکارساموێل ئۆمتیتی (لە لێچێ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ناوەڕاستئالێکس کۆیادۆ (لە ئێلچێ ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ژمارەنەتەوەهێڵیاریزان
ناوەڕاستنیکۆ گۆنزالێس (لە ڤالێنسیا ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ھێرشبەرعەبدولسەمەد زەلزوولی (لە ئۆساسونا ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)
ھێرشبەرفرانسیسکۆ ترینکاو (لە سپۆرتینگ لیسبۆن ھەتا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢)


دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکەدەستکاری

١٨٩٩
١٩١٠
١٩١٣
١٩٣٥
١٩٥٠
١٩٥٥ (تەنیا لەجامی یەکێتی ئەورووپا بەکارھات)
١٩٨٤
١٩٩٢
١٩٩٥
١٩٩٧
١٩٩٨
٢٠٠١
٢٠٠٤
٢٠٠٥
٢٠٠٦
٢٠٠٧
٢٠٠٨
٢٠٠٩
٢٠١٠
٢٠١١
٢٠١٢
٢٠١٢–١٣
٢٠١٣–١٤
٢٠١٤–١٥
٢٠١٥–١٦

پێشانگادەستکاری

سروودی یانەدەستکاری

بە کەتەلۆنیبەکوردی

Tot el camp
és un clam
som la gent Blaugrana
Tant se val d'on venim
Si del sud o del nord
ara estem d'acord
estem d'acord
una bandera ens agermana
Blaugrana al vent
un crit valent
tenim un nom
el sap tothom
Barça, Barça, Baaaaaarrrrççaa

ھەموو یاریگا ھاوار کەن
بەیەک دەنگ
ئێمە گەلی کەتەلۆنیاین
گرنگ نییە ئێستا لەکوێین
لە باکوور یان لە باشوور!
ئێمە پاڵەوانین
بەڵێ پاڵەوان
ئەوەی کە ھەمووانی کۆکردیتەوە
مووشەکەکانی کەتەلۆنیا یە وەک باڵندە بۆ ئاسمان
مووشەکە بەھێزەکان
ئێمە ئێستا ناوێکمان ھەیە
ئەوەیش ھەموو جیھان دەزانن
بارسا بارسا بااااااارسا

یانە پەیوەندیدارەکان بە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنادەستکاری

  1. بارسێلۆنا بی: یانەی بارسێلۆنای بی
  2. تۆپی باسکە: یانەی باسکەی بارسێلۆنا
  3. تۆپی دەست: یانەی تۆپی دەستی بارسێلۆنا
  4. فووتساڵ: یانەی فووتساڵی بارسێلۆنا
  5. ھۆکی سەرسەھۆڵ: یانەی ھۆکی سەرسەھۆڵی بارسێلۆنا
  6. یانەی تۆپی پێی خانمان: یانەی خانمانی بارسێلۆنا

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Camp Nou". FC Barcelona. Archived from the original on 9 June 2016. Retrieved 26 December 2020.
  2. ^ Ozanian, Mike (12 June 2018). "The World's Most Valuable Soccer Teams 2018". Forbes. Archived from the original on 12 June 2018. Retrieved 26 December 2020.
  3. ^ "Deloitte Football Money League 2020". Deloitte. 30 January 2020. Archived from the original on 15 October 2014. Retrieved 26 December 2020.
  4. ^ "The history of the Barça anthems". FC Barcelona. Archived from the original on 3 October 2017. Retrieved 24 September 2017.
  5. ^ "Football Europe: FC Barcelona". UEFA. Archived from the original on 3 June 2010. Retrieved 4 May 2009. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ [[cite web | url=http://www.iffhs.de/former-results/ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. | title=Former Results | publisher-International Federation of Football History & Statistics | access-date=16 December 2014 | archive-date=15 June 2018 |archive-url=https://web.archive.org/web/201806152 14702/https://iffhs.de/former-results/ ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. | url-status-live }}
  7. ^ "Club World Ranking 2015". Retrieved 7 January 2015. {{cite web}}: |archive-url= is malformed: path (help); Text "publisher-International Federation of FootballHistory & Statistics" ignored (help); Text "url-status-live" ignored (help); line feed character in |archive-url= at position 28 (help) ١١ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "کۆتا یاری چاڤی ھێرناندێز بە درێسی بارسێلۆنا". Archived from the original on 3ی Februaryی 2016. Retrieved 8ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "ئەو پێنج یاریزانەی کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لەگەڵ بارسێلۆنا". Archived from the original on 4ی Octoberی 2015. Retrieved 8ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "First Team". FC Barcelona. Retrieved 6 September 2022.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب