ژوورێک بۆ خۆت

ژوورێک بۆ خۆت (بە ئینگلیزی: A Room of One's Own) یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینیا وولف (١٨٨٢–١٩٤١) کە لە ئەیلوولی ١٩٢٩ لە تەمەنی ٤٧ ساڵی ڤێرجینیادا بڵاو کرایەوە.[١] کتێبەکە جگە لەوەی بە شێوازێکی تایبەت نووسراوە، تایبەتمەندییەکانی پەخشانی مۆدێرنیسمی تێکەڵی وتارنووسین کردووە و شێوازێکی نوێی دروست کردووە. سەرەڕای ئەمانە، ژوورێک بۆ خۆت، بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی فێمینیزم و تیۆریی فێمینیزم دادەنرێت.

پەڕگە:ARoomOfOnesOwn.jpg
نووسەرڤێرجینیا وولف
وڵاتئینگلتەرا
بابەتفێمینیزم، ژن، وێژە
بڵاوکەرەوە, Harcourt Brace & Co., ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
ئەیلوولی ١٩٢٩
لاپەڕەکان١٧٢
OCLC٤٧٠٣١٤٠٥٧

بابەتدەستکاری

ولف لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٨ کتێبەکەی لە دوای وتاری «ژن و چیرۆک» لە کۆلێژی نیوھام و کۆلێژی گرێتن نووسی و لە گۆڤاری وێژەیی فوروم لە نیویۆرکدا، ھەر بەھەمان ناو وتارێکی بڵاو کردەوە.[٢] لە سەرەتای ھەمان ساڵدا ڤێرجێنیا نەخۆش کەوت و لە جێگای نەخۆشیدا بیری لە نووسینی کتێبەکە کردەوە، لە دەستنووسەکانیدا وا دەردەکەوێت کە بەنیاز بووە دەست بکات بە نووسینی شەپۆلەکان، بەڵام بیرۆکەی ژوورێک بۆ خۆت وازی لێ ناھێنێت و ھەوڵی ئەوە دەدات بە ستایلێکی نوێ، دەس بە نووسینی کتێبەکە بکات. ئەو لە ماوەی مانگێکدا و سێ مانگ دوای نووسینی وتارەکەی کتێبەکەی تەواو کرد، ھەر وەک بۆخۆی دەڵێت:

وەھا خێرا خێرا دەمنووسی کە کاتێ پێنووسم بە دەستەوە دەگرت لە بوتڵێکی ئاو دەچووم کە سەراوخوون کرابێتەوە، بەوپەڕی خێرایییەوە دەمنووسی، لە ڕادەبەدەر خێرا، چوون ئێستاکە دەبێت خۆم بۆ دەستکاریی ئەم نووسراوانە زەحمەت بدەم، بەڵام ئەمەشی ھەبوو کە ئەم شێوازە ئازادی دەدات بە مرۆڤ و ئیزنت دەدات لە بیرۆکەیەکەوە باز بدەیە سەر بیرۆکەیەکی تر

ئەمانەش ببینەدەستکاری

پەراوێزەکاندەستکاری

  1. ^ Woolf, Virginia (1935) [1929]. A Room of One's Own. London: Hogarth Press. p. 4.

    For a different date, see "FAQ: A Room of One's Own Publication History". Virginia Woolf Seminar. University of Alabama in Huntsville. 20 January 1998. p. 1. Archived from the original on 24 December 2012.

  2. ^ Forum

سەرچاوەکاندەستکاری


🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب