پارێزگای سلێمانی

یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان

پارێزگای سلێمانی یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق، و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە. ناوەندی پارێزگای سلێمانی، شاری سلێمانیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١٬٩٣٦٬٨٩١ کەس مەزەندە کراوە.

پارێزگای سلێمانی
بە عەرەبی: محافظة السلیمانیة
بە ئینگلیزی: Sulaymaniyah Governorate
سەرەوە- خوارەوە, ڕاست-چەپ:
دیمەنی سلێمانی
مۆزەخانەی سلێمانیقەڵای شێروانە
شانۆی ڕۆمانی • پەیکەری شەرەفخانی بەدلیسی
سلێمانی لە شەودا
ئاڵای پارێزگای سلێمانی
مۆری فەرمیی پارێزگای سلێمانی
Map
پارێزگای سلێمانی
نەخشەی سەرەوە:
ھەڵکەوتەی  پارێزگای سلێمانی  (سوور)

– لە عێراق  (سوور, بێجی و ڕەساسی کاڵ)
– لە ھەرێمی کوردستان  (سوور و بێجی)


نەخشەی خوارەوە:
پارێزگاری سلێمانی لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستاندا
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەندسلێمانی
ژمارەی قەزاکان١٤
ژمارەی ناحیەکان٤٦
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان١٥
بوون بە پارێزگا١٩٢٠
دامەزرێنەرئیبراھیم پاشای بابان
ھاوناوسڵێمان پاشای بابان
دەسەڵات
حکومەتی خۆجییی
 • جۆرئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
 • پارێزگارھەڤاڵ ئەبووبەکر
 • ژ. ئەندامانی ئەنجومەن٣٠
ڕووبەر
 • پارێزگا٢٠٬١٤٣٫٩١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٬٧٧٧٫٦١ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە)  ٢%
 • شاری
٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • پارێزگا٢٬٢٥٠٬٠٠٠
سەرناوی دانیشتووسلێمانێیی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی و ھەورامی) و سوریانی، عه‌ره‌بی و تورکی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

جوگرافیادەستکاری

پارێزگای سلێمانی بەشی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژھەڵاتی دەوڵەتی عێراق پێکدەھێنێت. لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا(پارێزگای کوردستان، پارێزگای کرماشان و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا)، لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لە گەڵ پارێزگای ھەولێردا، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای کەرکووکدا، لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای سەلاحەددین و لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای دیالەدا.

مێژوودەستکاری

مێژووی کۆنی ناوچەی سلێمانیدەستکاری

ناوچەی سلێمانی، بەھۆیە ناوچەیەکی چیایی و جەنگەڵ و دارستان و ھەوراز و نشێو بووەو دەیان ئەشکەوتی تێدا بووە، ھەر لە کۆنەوە جێگەی مانەوەی مرۆڤ بووە و یەکێک بووە لەو ناوچانەی جیھانە کە سەرەتایی شارستانییەتی تێدا دەرکەوتووە، لە چاخی بلایستۆسینەوە ئەشکەوت و دۆڵەکانی ئەم ناوچەیە مرۆڤی لەخۆی گرتووە. نزیکەی ھەموو ئەشکەوتەکانی ئەم ناوچەیە جێ پێی مرۆڤی چاخە کۆنەکانی پێوە دیارە و تەنانەت لە ھەندێک ناوچە بێ ھەڵکۆڵین ماددەی ئارکیۆلۆژی وەک پارچە گۆزە و دیزە و ئامرازی بەردین ..ھتد دەدۆزینەوە. بەگشتی ناوچەی کوردستان و بەتایبەتیش ئەوەی ئەمرۆ پێی دەڵین پارێزگای سلێمانی وەک خاڵێکی سەرەتا بۆ مێژووی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەگشتی و ناوچەی مێزۆپۆتامیا.

ھەر لەچاخی بەردینی کۆنەوە واتە پێش(١٢٠٠٠٠) ساڵ پێش ئێستا لەھەندێک لە ئەشکەوتەکانی ئەم ناوچەیەدا پاشماوە و جێی پێی مرۆڤی چاخی بەردینی تێدا دۆزراوەتەوە، کە تەمەنی ھەندێک لەوانە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٢٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا بۆ نمونە ناوچەی بەردە بەڵەک، کە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی چەمچەماڵ بەدووریی دوو کیلۆمەتر. کە چەندین ئامرازی ئارکیۆلۆژی لەلایەن تیمێکی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی تێدا دۆزراوەتەوە. کە بریتین لە پارچە بەردی ڕاو، ھەروەھا چەنیدن ئێسکی بەبەردبووی ئاژەڵی ئەو سەردەمەی وەک فیل و گا و مەڕ و بزن. کەمێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ ھەزار تا٦٠ ھەروەھا شوێنەواری مێژووی چاخی بەردینی کۆن لە ھەردوو ئەشکەوتی زەرزی لە چەمی رێزان سەر بە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان و ئەشکەوتی ھەزارمێرد لە چیای بەرانان لەبەرامبەر شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان دەگەرێتەوە بۆ ٦٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.لەھەردوو ئەو ئەشکەوتەدا چەندین ئێسکی مرۆڤی چاخی بەردینی کۆن دۆزراوەتەوە. ھەمان ئەم ئەشکەوتانە لە چینەکانی سەروتریاندا جێ پێی مرۆڤی چاخی بەردینی ناوەراست و نوێش دۆزراونەتەوە.

لەو قۆناخەنەدا مرۆڤەکان بە کۆمەڵی بچووک لە پێدەشت و ئەشکەوتەکان و نزیک ڕووبارەکاندا ژیاون فێری ڕاوەماسی و بەخێوکردنی ھەندێک ئاژەڵی ماڵی بوون، ئەم مرۆڤە کۆنانە کە لەچاخی بەردینی نوێدا ھەوڵی نیشتەجێ بوونیان داوە بۆ نمونە ناوچەکانی (کەریم شار) لە ناوچەی سلێمانی پێش ١٠ ھەزار ساڵ یەکەمین ھەوڵی نیشتەجێ بوون دەبینرێت. کە بەشێوەی کاتی و ھاوینان تیدا نیشتەجێ بوون و زستانان لەبەر بەفروباران گەراونەتەوە ئەشکەوتەکان.

بەپێی تازەترین لێکۆڵینەوەی شوێنەواری لە گوندی بێستانسووری ناوچەی شارەزوو ١٢ ھەزار ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ھەوڵی نیشتەجێ بوون لەوێ ڕوویداوە. بەڵام گوندی چەرمۆ لە چەمچەماڵ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٦٫٧٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین، رەنگە یەکەمین گوندی ھەمیشەی بێت لە ناوچەکەدا، کە ٢٥ خانوو پێکھاتووە و ھەر خانوویەکیان لە چەند ژوورێکی بچووک دروست کراون. ھەروەھا لەم گوندەدا بزن و سەگ ماڵی کراون و خەڵکی ئەم گوندە جگەلە بەخێوکردنی ئاژەڵ و راوکردنیان، کشتوکاڵیشیان زانیووە و دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و ھەروەھا پاقلەی بەخەڵوززبووی تێدا دۆزراوەتەوە. جگەلە دۆزینەوەی دەسکەوان بۆ کوتانی دانەوێڵە و بەئاردکردنی.

گوندی چەرمۆ بە کۆنترین گوند دادەنرێت کە مرۆڤی کۆنی تێدا نیشتەجێ بوو بێت و کشتوکاڵی کردبێت. لەو گوندەدا پیشەسازی دەفر و ئامانی لە قوڕ دروست کراو و کەلوپەلی کشتوکاڵی و راو پەرەی پێدراوە. جگەلە دروستکردنی خوداوەندی دایک کە چەند پەیکەرێکی بچوکی ژنە بۆ پەرەستنی ئاینی بەکارھێنراون. ئەو گاسنانەی تا ئەم دوایەش کە جوتیارانی کورد بەکاریان دەھێنا بۆ کێڵانی زەوی قەد شاخەکان سەرەتای دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی چەرمۆ.

لە ھەرێمی کوردستان بەرەسمی نزیکەی ٣٣٦٤ ناوچەی شوێنەواری تۆمارکراون و بەشێکی بەرچاوی ئەو شوێنەوارانە لە سلێمانی ھەڵکەوتوون، بەڵام ژمارەیەکی ئێجگار کەمیان کنەوپشکنیان بۆ کراوەو بەم ھۆیەش گەلێک نھێنی و رازی مێژووی کۆنی ئەم ناوچەیە ھێشتا لەژێر خاکدا. ناوچەی سلێمانی دائەنرێ بەیەکێک لە شووێنە کۆنەکانی نیشتەجێبوونی مرۆفی سەرەتایی بەپێی لێکۆڵەرەوە و زانکۆ و پشکنەر و پڕٶفیسۆرە جیھانیەکان، لە سەردەمی ( چاخی بەردینی ھەرە کۆن )ەوە مرۆڤ تیایدا ژیاوە لە ماوەی نزیکەی ١٢٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو دا کە ناوەندی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە لە مرۆڤی نیادەرتاڵ و ھاوشێوەکانی:

  • شووێنەواری بەردەبەڵەک: لە ڕۆژھەڵاتی چەمچەماڵ سەر بە چاخی بەردینی ھەرە کۆنە ٦٠٠ھەزار پێش زایین لە ساڵ ١٩٤٩ (دۆرش کاردۆ) پشکنینی تیاکردوە و ھەروەھا ژھاری ڕێیت و پڕۆس ھاوەر) سەردانی کردوە و پشکنینیان بۆ کردوە .
  • ئەشکەوتی ھەزار مێرد: لەباشوری رۆژئاوای سلێمانی سەر بە چاخی بەردینی کۆنی ناوەراست ٦٠٠ ھەزار بۆ ١٢٠ ھەزار پێش زایین.
  • ئەشکەوتی زەرزی: لە سورداشی سلێمانی، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی کۆن ٣٥ ھەزار ساڵ پێش زانین.
  • شوێنەواری کەریم شایەر: پێش ١٠ ھەزار ساڵ و لەچاخی بەردینی ناوەراستدا مرۆڤی تێدا ژیاوە.
  • گوندی چەرمۆ: کە مێژووەکەی ٧ ھەزار پێش زانینەو سەر بە چاخی بەردینی نوێیە.

جگەلەوەی بەپێی ئەو شوێنەوارانەی باسکران، سەرەتای کشتوکاڵ شارستانی و نیشتەجێ بوون لە ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ئەوەی ئەمرۆ پارێزگای سلێمانییە سەری ھەڵداوە، بگرە رەنگە سەرەتای نوسینیش بگەڕێتەوە بۆ ئەم ناوچەیە، لەبەرئەوەی ھەندێک لەمێژوونووسان جەخت دەکەنەوە کە سۆمەرییەکان کە داھێنەری نوسین بوون نوسینی وێنەییان داھێناوە لە بنەڕەتەوە لەھەمان ئەو خەڵکانەبوون کە پێشتر لەناوچە شاخاوییەکان ژیاون. (دکتۆر پاکیزە رەحیم حلمی) بروای وایە نوسینی سۆمەری بێ پێشینە نییە و مۆرەکانی شوێنەواری تەپە گەورە پلەیەکەم و ھەنگاوی یەکەمی خەتی وێنەی(ھیرۆگلیفی)ن. ھەروەک بەم دواییانە لە ناوچەی رۆژئاوای دەریاچەی دەربەندیخان و لەنزیک گوندی گوڵان لەپارێزگای سلێمانی شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە کە بەقەد بە شاخێکەوە وێنەی چەند ئاسکە کێویەک ھەڵکەندراوە، ھەرچەندە مێژووەکەی بەشێوەیەکی زانستی دیاری نەکراوە بەڵام بەرای ھەندێک شارەزا مێژوویان بۆ چاخی بەردینی ناوەراست دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئەمەش وابێت دەبێت ھەنگاوی سەرەتایی نوسینی ھێمای لە ناوچەی سلێمانییەوە دەستی پێکردبێت.[٣]

مەڵبەندەکانی فەرمانرەوای بابان پێش سلێمانیدەستکاری

بابانەکان پێش بونیادنانی سلێمانی مەڵبەندی حوکمرانیان لە چەند ناوچەیەک بووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • قەڵاچوالان: دەکەوێتە دامێنی شارۆچکەی چوارتا و سەر رووباری قەڵاچوالان, مێژووی زۆر کۆنە, لە ساڵی ١٦٦٩-١٧٨٤ بۆ ماوەی ١١٥ ساڵ مەڵبەندی فەرمانرەوای میرانی بابان بووە. شارێکی گەورە و گەشاوە و مەڵبەندی زانین و زانایانی ئەو سەردەمە بووە.[٤]

لیوای سلێمانی لەسەردەمی عوسمانیدا:(١٨٥١-١٩١٨)دەستکاری

ئەم پارێزگایە تا نیوەی سەدەی نۆزدەھەم خوودی میرنشینی بابان بوو لە سنووری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، ناوەندی ئەم میرنشینە سەرەتا لە قەڵاچوالان بوو. پاشان لە ساڵی (١١٩٩ک - ١٧٨٤ز)دا ئیبراھیم پاشای بابان فەرمانی دروستکردنی ناوەندێکی تازەی بۆ میرنشینەکەدا، پایتەختی گواستەوە بۆ شارە تازەکە و ناوینا سلێمانی، ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٨٥١ز دا کۆتایی پێھات و بچووککرایەوە بۆ لیوا و لکێندرا بە ئەیالەتی شارەزوورەوە.[٥]

قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دەستکاری

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە و لیوای سلێمانی (١٧)قەزای لە خۆدەگرت، ئەمەش لە ھەرسێ ساڵنامەی عوسمانی ژمارە(١١-١٢-١٣)دا دەردەکەوێت.[٦]

ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای سلێمانی لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)
ژناوی قەزایەکەی کارگێڕی
١سلێمانی، سەرچنار،
ھۆزی مندمی(مەنمی)
سەرچنار
٢قەرەداغ، زەردیاواقەرەداغ
٣مەحال دەھلۆ(دەلۆ)سەنگاو
٤مەحال(زەند،
زەنگەنە، شێخان، داودە)
قادرکەرەم و شێروانە
٥بازیان، چەمچەماڵ،
نورە، ھۆزی ھەمەوەند
چەمچەماڵ و بازیان
٦پیرحەیاتی، چیاسەوزئاغجەلەر
٧سەرچنار، گڵناغاج، قەسرۆک،
گردخەبەر
ئاغجەلەر
٨جبق قلعە، قەڵاسێوکە، سەیفەدین،
ئاغجەلەر، عەسکەر، ھۆزی سمایل عوزێری
ئاغجەلەر
٩سورداشسورداش
١٠مەرگەمەرگە
١١پشدەر، ھۆزی مەنگوڕ، مامش،
ڕەمەک
پشدەر و ناودەشت
١٢شینکی، گەڵاڵە، ماوەت،
سیوەیل
ماوەت، سیوەیل
١٣ئالان و سەراو و میراواسیوەیل
١٤شارباژێڕ، قەڵاچوالان، بەرکێوشارباژێڕ
١٥سرۆچک، قزڵجە، تەڕاتەوەن،
چەوتان، پێنجوێن
سرۆچک و پێنجوێن
١٦گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماواخورماڵ، وارماوا، پێباز
١٧شەمێران و شێخ مەیدان و ھۆزی چاقرھەڵەبجە

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دادەستکاری

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. لەوانە ناوی قەزای بازیان لە جیاتی قەزای(بازیان، چەمچەماڵ، نورە، عەشرەتی ھەمەوەند)، گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا)، قزڵجە لە جیاتی (قزڵجە، تەڕاتەوەن، چەوتان، پێنجوێن)، زەنگەنە لە بری(زەند، زەنگەنە، شێخان داودە)، شارباژێڕ لە بری(شارباژێڕ، قەڵاچوالان، بەرکێو) داندرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا، بۆ نموونە کۆکردنەوەی ھەر سێ قەزای(پیرحەیاتی، چیاسەوز)، (سەرچنار، گڵناغاج، قەسرۆک، گدخەبەر، جبق قلعە) و (قەڵاسێوکە، ئاغجەلەر، عەسکەر، عەشرەتی سمایل عوزێری) لە ناو قەزای قەڵاسێوکەدا. ھەردوو قەزای(گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا) و (شەمێران، شێخ مەیدان و عەشرەتی چاقر) لە ناو قەزای گوڵعەنبەردا.
  3. دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری قەزای(سرۆچک، قزڵجە، تەڕاتەوەن، چەوتان، پێنجوێن) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە سەر ھەردوو قەزای سرۆچک و قزڵجە.
  4. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای(سلێمانی، سەرچنار، عەشرەتی مندمی).
  5. گۆڕینی ناوی قەزای دەلۆ بۆ سەنگاو ھۆکارەکەشی لەوانەیە بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی ھۆزی دەلۆ بۆ ناوچەی کفری بێت.
  6. ڕێکخستنەوەی پێکھاتەی ھەردوو قەزای(شینکی، گەڵاڵە، ماوەت و سیوەیل) و (ئالان و سەراو و میراوا) لە ناو ھەردوو قەزای ماوەت و سیوەیل(وصال)دا.
  7. ھێنانەکایەی قەزای زڕگوێز بەدابڕاندنی ڕووبەرێک لە قەزای سلێمانی.
  8. ھێنانەکایەی قەزایەک بۆ ئێڵی غەوارەی کۆچەری کە ھیچ گوندێکی لەسەر نییە.
  9. ئاڵوگۆڕی نێوان ھەرسێ لیواکانی سلێمانی، کەرکووک و ڕەواندز. قەزای پشدەر لە لیوای سلێمانی دابڕێندراو خرایە سەر لیوای ڕەواندز و لەبری ئەو قەزای شوان لە لیوای کەرکووک دابڕێندراو خرایە سەر لیوای سلێمانی.

ئەم گۆڕانکاریانە لە ناوەڕۆکی ھەردوو ساڵنامەی دەوڵەتی عوسمانی ژمارە(٢٤) و (٢٧)ی ساڵانی (١٢٨٦ک-١٨٦ۆز) و (١٢٨٩ک-١٨٧٢ز)دا ھاتووە.[٧]

قەزاکانی لیوای سلێمانی لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢ز)
ژناوی قەزا لە ساڵنامەکانداناوی ڕاستەقینەژناوی قەزا لە ساڵنامەکانداناوی ڕاستەقینە
١قرەطاغقەرەداغ٩قزلجةقزڵجە
٢گلعنبرگوڵعەنبەر١٠شھربازاریشارباژێڕ
٣بارتانبازیان١١سنکانسەنگاو
٤سوریچکسرۆچک١٢وصالسیوەیل
٥زنیکةزەنگەنە١٣قوارغەوارە
٦شوانشوان١٤قلعة سوکةقەڵاسێوکە
٧سورطانسورداش١٥مساواتماوەت
٨ھرکیةمەرگە١٦زرگوززڕگوێز
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)

قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دادەستکاری

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی قەزای قەرەداغ و ناحیەی زەنگەنە، کە لەبری ناحیەی زەنگەنە ناحیەی گل ھاتووەتە کایەوە و خراوەتە سەر لیوای کەرکووک، بەمەش چەمی ئاوەسپی بووە سنووری نێوان ئەم ناحیەیە و ناوەندی قەزای صلاحیە(کفری).[٨]

یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی سلێمانی لە ساڵی(١٢٩٢ک-١٨٧٥ز)دا
ژقەزاناحیە
١قەزای سلێمانیناحیەی زڕگوێز
٢قەزای گوڵعەبەرناحیەی سرۆچک
ناحیەی قزڵجە
٣قەزای قەرەداغناحیەی سەنگاو
ناحیەی زەنگەنە
٤قەزای بازیانناحیەی قەڵاسێوکە
٥قەزای مەرگەناحیەی سورداش
ناحیەی پشدەر
٦قەزای شارباژێڕ
٧قەزای عەشایری جاف
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی سلێمانی لە ساڵی(١٨٩٠ - ١٨٩٤)دا[٩]
ساڵی ١٨٩٠ساڵی ١٨٩٢ساڵی ١٨٩٤
ژقەزاناحیەژقەزاناحیەژقەزاناحیە
١بازیان
(بازیان)
قەڵا سێوکە١ناوەندی قەزا
(سلێمانی)
ڕۆژھەڵات١ناوەندی قەزا
(سلێمانی)
سەرچناری ڕۆژھەڵات
سەنگاو
(سەنگاو)
ڕۆژاواسەرچناری ڕۆژاوا
قەرەداغ
(قەرەداغ)
قەرەداغ
(قەرەداغ)
غەوارەئێڵی غەوارە
٢مەرگە
(مەرگە)
سورداش
(سورداش)
٢بازیانقەڵاسێوکە٢بازیان
(چەمچەماڵ)
قەڵاسێوکە
پشدەر
(قەڵادزێ)
سەنگاو
(سەنگاو)
سەنگاو
(سەنگاو)
٣گوڵعەنبەر
(خورماڵ)
سرۆچک
(گێڵدەرە)
٣مەرگە
(مەرگە)
سورداش
(سورداش)
٣مەرگە
(مەرگە)
سورداش
(سورداش)
قزڵجە
(قزڵجە)
پشدەرپشدەر
٤شارباژێڕماوەت٤گوڵعەنبەر
(خورماڵ)
سرۆچک
(گێڵدەرە)
٤گوڵعەنبەر
(ھەڵەبجە)
سرۆچک
(گێڵدەرە)
قزلجەقزڵجە
٥٥شارباژێڕماوەت٥شارباژێڕ
(سیتەک)
ماوەت
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٤دا
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی سلێمانی لە ساڵی(١٩٠٧ - ١٩١١)دا[١٠]
ساڵی ١٩٠٧ساڵی ١٩١١
ژقەزاناوەندی قەزاناحیەژقەزاناوەندی قەزاناحیەژ.گوند
١ناوەندی
قەزا
سلێمانیسەرچناری ڕۆژھەڵات١ناوەندی
قەزا
سلێمانیسەرچناری ڕۆژھەڵات١٣٩
سەرچناری ڕۆژاواسەرچناری ڕۆژاوا
قەرەداغ
(قەرەداغ)
ئێڵی غەوارە(گەڕۆک)٠
ئێڵی غەوارە(گەڕۆک)قەرەداغ
(قەرەداغ)
١٧٣
سورداش
(سورداش)
٦٩
٢بازیانچەمچەماڵقەڵاسێوکە٢بازیانچەمچەماڵناوەندی قەزا٧٠
سەنگاو
(سەنگاو)
قەڵاسێوکە٥٣
سەنگاو
(سەنگاو)
٣٦
٣گوڵعەنبەرھەڵەبجەسرۆچک
(گێڵدەرە)
٣گوڵعەنبەرھەڵەبجەناوەندی قەزا١١٣
قزڵجە
(قزڵجە)
قزڵجە
(قزڵجە)
٩٠
سرۆچک
(گێڵدەرە)
١٠٦
٤مەعمورە ئەلحەمیدقەڵادزێپشدەر٤مەعمورە ئەلحەمیدقەڵادزێمەرگە
(مەرگە)
٤٥
مەرگە
(مەرگە)
پشدەر٦٣
٥شارباژێڕسیتەکماوەت
(ماوەت)
٥شارباژێڕسیتەکناوەندی قەزا٨٩
ماوەت
(ماوەت)
٣٦
کۆی گشتی١١ ناحیە١٠٨٢
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا

لیوای سلێمانی لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[١١] ئەم سەردەمەش دابەشی سێ قۆناغ دەکرێت.

قۆناغی یەکەم - لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دادەستکاری

لەم قۆناغەدا حکومەتی پاشایەتی ھەستا بە:-

  1. ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی(قەڵاسێوکە و سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[١٢]
  2. ھەڵوەشانەوەی قەزای مەعمورە و لکاندنی ھەردوو ناحیەی (پشدەری ١) و (پشدەری ٢) بە قەزای شارباژێڕەوە.

بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە سییەکاندا لە(٣)قەزا و (١١) ناحیە پێکھاتبوو.

یەکە کارگێڕییەکانی لیوای سلێمانی لە ساڵی(١٩٣٦)دا[١٣]
ژقەزاناحیەژقەزاناحیەژقەزاناحیە
١قەزای سلێمانیناحیەی تانجەرۆ
(عەربەت)
٢قەزای ھەڵەبجەناحیەی خورماڵ
(خورماڵ)
٣قەزای شارباژێڕناحیەی سرۆچک
(گێڵدەرە)
ناحیەی قەرەداغ
(قەرەداغ)
ناحیەی وارماوا
(زەڕایەن)
ناحیەی ماوەت
(ماوەت)
ناحیەی سورداش
(سورداش)
ناحیەی پێنجوێن
(پێنجوێن)
ناحیەی پشدەر١
(قەڵادزێ)
ناحیەی بازیان
(بازیان)
ناحیەی پشدەر ٢
(مەرگە)
کۆی گشتی٣ قەزا و ١١ ناحیە
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

قۆناغی دووەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دادەستکاری

حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ قەزای پشدەری ھێنایە کایەوە بە دابڕانی لە قەزای شارباژێڕ، بەم شێوەیە ئەم لیوایە لە (٤)قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو، لە پڕۆسەی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧دا زانیاری ورد و تایبەت بە ڕەوشی کارگێڕی لیواکانی عێراق تۆمارکرا، وەکو یەکە کارگێڕییەکان، ڕووبەر و دانیشتوانەکەی، ئەمە لەلایەک و لەلایەکیترەوە پێویستی یەکە کارگێڕییەکان لە دوای تەواو بوونی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکانی ھەریەک لەلایەن فەرمانگەکانی تەسوییەوە کێشرا.

سنووری ئەم لیوایە لە سەرەتای ئەنجامدانی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکاندا(تسویة) بە پێی بڕیاری (٢٩)ی ساڵی ١٩٣٨دا ″کە بەکردار لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی پێکرد و تا پەنجاکانیش بەردەوام بوو″.[١٤]

نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧دا

قۆناغی سێیەم - لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دەستکاری

لەدوای سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ و کۆتایی ئەم سەردەمە چەندین گۆڕانکاری کارگێڕی لە سنووری ئەم لیوایە ئەنجامدرا، گرنگترینیان فراوان بوونی سنووری ئەم لیوایەیە بە دابڕاندنی قەزای ڕانیە لە لیوای ئەربیل و لکاندنی بەم لیوایەوە.

  1. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی ناوەندی قەزای ھەڵەبجە لە شوێنی ئێستای بۆ گوندی سەید سادق و ناویش نرا بە ناحیەی شارەزوور بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٥دا.
  2. دابڕاندنی ناحیەی شارەزوور لە قەزای ھەڵەبجە و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی سیوەیل لە سنووری قەزای شارباژێڕ و ناوەندەکەشی لە گوندی مڕانە، بەپێی ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٨٥٧) لە ٥/١٠/١٩٥٥دا.
  4. دابڕاندنی قەزای ڕانیە بە ھەردوو ناحیەی چناران و ناودەشت لە لیوای ئەربیل و لکاندنی بە لیوای سلێمانییەوە بە پێی ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦١٠) لە ١٢/٧/١٩٥٦دا.
  5. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی سیوەیل لە گوندی مڕانەوە بۆ گوندی باسنێ بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٦دا.
  6. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٧دا ناوەندی ناحیەی چناران لە گوندی میرزا ڕۆستەمی گەورەوە بۆ گوندی دووکان گواسترایەوە و لەگەڵ دابڕانی گوندەکانی( دووکان، تۆپزاوا، جۆبڵاخ و قەشقۆڵی) لە ناحیەی سورداشی سەر بە قەزای سلێمانی و لکاندنی بە ناحیەی چنارانەوە لە قەزای ڕانیە.[١٥]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای سلێمانی لە ساڵی(١٩٥٨)دا[١٦]
ژقەزاناحیەناوەندژقەزاناحیەناوەند
١قەزای سلێمانیناوەندی قەزاسلێمانی٤قەزای شارباژێڕناوەندی قەزاچوارتا
ناحیەی تانجەرۆعەربەتناحیەی ماوەتماوەت
ناحیەی قەرەداغقەرەداغناحیەی سرۆچکبەرزنجە
ناحیەی سورداشسورداشناحیەی سیوەیلباسنێ
ناحیەی بازیانبازیان
ناحیەی شارەزوورسەید سادق
٢قەزای ھەڵەبجەناوەندی قەزاھەڵەبجە٥قەزای ڕانیەناوەندی قەزاڕانیە
ناحیەی خورماڵخورماڵناحیەی ناودەشتسەنگەسەر
ناحیەی وارماوادەربەندیخانناحیەی چناراندووکان
ناحیەی پێنجوێنپێنجوێن
٣قەزای پشدەرناوەندی قەزاقەڵادزێ
ناحیەی مەرگەبنگرد
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٨دا

پارێزگای سلێمانی لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دادەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٧]

قۆناغی یەکەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دەستکاری

  1. ھێنانە کایەی ناحیەی سەرچنار لە سنووری قەزای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٥) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.[١٨]
  2. ھێنانە کایەی قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٦) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.
  3. دابڕانی (٧) کەرت و گوندی ناحیەی سیوەیل و لکاندنی بە ناوەندی قەزای شارباژێڕەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٦٠دا.[١٩]
  4. ھێنانە کایەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە سنووری قەزای ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٥) لە ١٧/١١/١٩٦٠دا.[٢٠]
  5. ھێنانە کایەی ناحیەی گەرمک لە سنووری قەزای پێنجوێن، ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٩) لە ٤/١٢/١٩٦٠دا.
  6. گۆڕینی ناوی ناحیەی ھەڵەبجە بۆ ناحیەی سیروان و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ گوندی کێلەسپی بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٤٤٨) لە ٢٨/١١\١٩٦٠دا.
  7. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی پێنجوێن و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی ژمارە(٧٥٢) لە ١٥\٨\١٩٦٣دا.[٢١]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای سلێمانی لە ساڵی(١٩٦٥)دا[٢٢]
ژقەزاناحیەناوەندی ناحیەژمارەی کەرتژمارەی گوندەکان
١قەزای سلێمانی
(سلێمانی)
ناحیەی سەرچنارسەرچنار٦١٣٣٢
ناحیەی تانجەرۆعەربەت٥٨
ناحیەی قەرەداغقەرەداغ٦١
ناحیەی سورداشسورداش٥٩
ناحیەی بازیانتەیناڵ٤٢
ناحیەی شارەزوورسەید سادق٢٤
٢قەزای ھەڵەبجە
(ھەڵەبجە)
ناحیەی سیروانکێلەسپی٧١٢٥٢
ناحیەی خورماڵخورماڵ٣٩
ناحیەی دەربەندیخاندەربەندیخان٣٧
٣قەزای پێنجوێن
(پێنجوێن)
ناحیەی پێنجوێنپێنجوێن٥١١٠٢
ناحیەی گەرمکگەرمک٥٩
٤قەزای شارباژێڕ
(چوارتا)
ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕچوارتا٨٦٢٦٧
ناحیەی سیوەیلباسنێ٤٥
ناحیەی ماوەتماوەت٥٧
ناحیەی سرۆچکبەرزنجە٥٦
٥قەزای پشدەر
(قەڵادزێ)
ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەرقەڵادزێ٨٢١٣٨
ناحیەی مەرگەبنگرد٥٥
٦قەزای ڕانیە
(ڕانیە)
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیەچوارقوڕنە٩٥٢١٠
ناحیەی چناراندووکان٤٢
ناحیەی ناودەشتسەنگەسەر٧٥
کۆی گشتی١٨ ناحیە١١٥٥١٣٠١
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٥دا

قۆناغی دووەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دەستکاری

  1. دابڕاندنی ناحیەی شارەزوور لە قەزای سلێمانی و لکاندنی بە قەزای ھەڵەبجەوە.
  2. ھێنانەکایەی ناحیەی بیارە لە قەزای ھەڵەبجە بە دابڕاندنی (٢و)کەرت لە ناحیەی خورماڵ و ناوەندەکەشی گوندی بیارەیە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(١٤٤) لە ٦\٤\١٩٧١دا.
  3. ھێنانە کایەی قەزای دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دووکان، لە کەرتی (٤٧/تۆپزاوا) و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بەستران بەم قەزایەوە بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦\٦\١٩٧١دا.
  4. ھێنانە کایەی قەزای دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دەربەندیخانە، و ناحیەی دەربەندیخانی پێوە بەسترایەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١٩) لە ١١\١٠\١٩٧١دا.
  5. دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
  6. گۆڕینی ناوی ناحیەی قەڵادزێ بۆ ناحیەی ھێرۆ و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە شارۆچکەی قەڵادزێوە بۆ گوندی ھێرۆ و بەستنەوەی (٢٦) کەرت بەم ناحیەیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦) لە ٢٣\١\١٩٧٢دا.
  7. دابڕانی ھەردوو قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک و بەستنەوەیان بە پارێزگای سلێمانییەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا.
  8. دابڕانی (٦) کەرت لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لکاندنیان بە ناحیەی قەرەحەسەنی سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤\١\١٩٧٦دا.
  9. ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.
  10. دابڕانی کەرتی (١٤\گردەنازێ و مەستەکان) لە ناحیەی خورماڵی قەزای ھەڵەبجە و لکاندنیان بە ناحیەی شارەزوورەوە لە ھەمان قەزادا، بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٤٥٣١) لە ساڵی ١٩٧٧دا.[٢٣]
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٧دا.jpg

قۆناغی سێیەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دادەستکاری

  1. دابڕاندن (٢٠)کەرت لە ناحیەی سیروانی سەر بە قەزای ھەڵەبجە و لکاندنیان بە ناحیەی دەربەندیخانی سەر بە قەزای دەربەندیخانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢) لە ٢٦\١\١٩٧٨دا.
  2. دابڕاندنی ناحیەی مەرگە لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای دووکانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٦) لە ٢٨\١\١٩٧٨دا.
  3. دابڕاندنی (٤) کەرت لە ناحیەی سورداش و (٧) کەرت لە ناحیەی چناران و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دووکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٣٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا.
  4. دابڕاندنی کەرتێک لە قەزای چەمچەماڵ و لکاندنی بە ناحیەی قەرەھەنجیری سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٣) لە ٦\٥\١٩٧٩دا.
  5. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ھێرۆ و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناوەندی قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٣) لە ٣\١٠\١٩٧٩دا.
  6. (أ) گۆڕینی ناوی ناحیەی ماوەت بۆ ناحیەی کارێزە و گواستنەوەی ناوەندەکە لە گوندی ماوەتەوە بۆ گوندی کارێزە(موجەمەعی کارێزە) و لکاندنی (٦) کەرتی ناوەندی قەزای شارباژێڕ بە ناحیەی کارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومح مەحەللی ژمارە(٢٤٣٣٥)ی ساڵی ١٩٧٩، (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی سیوەیل بۆ ناحیەی کەناروێ و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی باسنێوە بۆ گوندی کەناروێ(موجەمەعی کەناروێ) و لکاندنی (١٢) کەرتی ناوەندی قەزای شارباژێڕ بە ناحیەی کەناروێوە بە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی (٢٤٣٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩. (ج) دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
  7. دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[٢٤]
  8. دابڕانی (٢) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی شارەزووری سەر بە قەزای ھەڵەبجەوە.
  9. دابڕانی (٣٤) کەرت لە ناحیەی دەربەندیخان و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دەربەندیخان و گۆڕینی ناوی ناحیەی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە شارۆچکەی دەربەندیخانەوە بۆ گوندی زەڕایەن و مانەوەی (٢٣) کەرت لە سنووری ئەم ناحیەیە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٧٣٦٨)ی ساڵی ١٩٧٩.
  10. دابڕانی (١١) کەرتی ناحیەی تانجەرۆی قەزای سلێمانی و لکاندنیان بە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای دەربەندیخانەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٥٨) لە ٢٠\١١\١٩٧٩دا.
  11. گواستەوەی ناوەندی ناحیەی سورداش لە گوندی سورداشەوە بۆ گوندی سوسێی سەیدان بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٤١٠٦)ی ساڵی ١٩٨١.
  12. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی سەرچنار لە سەرچنارەوە بۆ بەکرەجۆ بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(١٢٩٢٥) لە ساڵی ١٩٨٤دا.[٢٥]
  13. ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا.
  14. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی کارێزە لە جێکەوتی ئێستای بۆ ناوەندی قەزای شارباژێڕ بە پێی فەرمانی وەزارەتی حکومی مەحەلی ژمارە(٧٨١) لە ساڵی ١٩٨٦دا.[٢٦]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای سلێمانی لە ساڵی(١٩٨٦)دا[٢٧]
ژقەزاناحیەناوەندی ناحیەژمارەی کەرتتێبینی
١قەزای سلێمانی
(سلێمانی)
ناحیەی سەرچناربەکرەجۆ٦١
ناحیەی تانجەرۆعەربەت٤٧
ناحیەی قەرەداغقەرەداغ٦١
ناحیەی بازیانتەیناڵ٤٢
٢قەزای ھەڵەبجە
(ھەڵەبجە)
ناحیەی سیروانکێلەسپی٥١
ناحیەی خورماڵخورماڵ١٦
ناحیەی شارەزوورسەید سادق٢٧
ناحیەی بیارەبیارە٢٢
٣قەزای پێنجوێن
(پێنجوێن)
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنپێنجوێن٨٤
ناحیەی ناڵپارێزناڵپارێز٤٠
٤قەزای شارباژێڕ
(چوارتا)
ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕچوارتا٦٨
ناحیەی کارێزەکارێزە٦٣
ناحیەی کەناروێکەناروێ٥٧
ناحیەی سرۆچکبەرزنجە٤٠
٥قەزای پشدەر
(قەڵادزێ)
ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەرقەڵادزێ٨٢
ناحیەی ناودەشتسەنگەسەر٦٥(١٠) کەرتی ھەڵوەشێنراون
٦قەزای ڕانیە
(ڕانیە)
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیەچوارقوڕنە٤٣کەرتی (٨٧) لەگەڵ (٨٨) کراوەتە یەک
ناحیەی بێتواتەبێتواتە٢٠
ناحیەی سەرکەپکانسەرکەپکان٣١
٧قەزای دووکان
(دووکان)
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکاندووکان١١
ناحیەی چنارانخەلەکان٣١
ناحیەی سورداشسوسێی سەیدان٥٩
ناحیەی مەرگەبنگرد٥٥
٨قەزای دەربەندیخان
(دەربەندیخان)
ناحیەی دەربەندیخاندەربەندیخان٣٤
ناحیەی زەڕایەنزەڕایەن٣٤
٩قەزای چەمچەماڵ
(چەمچەماڵ)
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵچەمچەماڵ٥٩
ناحیەی ئاغجەلەرئاغجەلەر٦٠
ناحیەی سەنگاوسەنگاو٥٧
١٠قەزای کەلار
(کەلار)
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارکەلار٢١
ناحیەی تیلەکۆتیلەکۆی گەورە٦١
ناحیەی پێبازباوەنور٦٢
کۆی گشتی١٤٦٤
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٦دا

قۆناغی چوارەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٨٦ - ١٩٨٨)دادەستکاری

قۆناغی پێنجەم - لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دادەستکاری

  1. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای شارباژێڕ و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای سلێمانییەوە.
  2. ھێنانەکایەی (قەزای الاخوة) ناوەندەکەی لە موجەمەعی(الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو و ناحیەی تانجەرۆی لەسەر بوو.
  3. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای ھەڵەبجە و ھێنانەکایەی ناحیەی ھەڵەبجە ناوەندەکەشی ھەڵەبجەی تازە بوو بەسترایەوە بە (قەزای الاخوة)، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(١٠٤٧) لە ١٠\١٠\١٩٨٨دا.
  4. گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە بۆ (صدامیة حلبجة).
  5. گۆڕینی ناوی شارەدێی عەربەت بۆ (الاخوة).
  6. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).
  7. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.
  8. ھێنانەکایەی (ناحیەی صمود) لە سنووری قەزای کەلار و ناوەندەکەشی لە ڕزگاری(مجمع الصمود)بوو.
  9. (أ) گۆڕینی ناوی (قەزای الاخوة) بۆ (قەزای صدامیة حلبجة) و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ شارۆچکەی صدامیة حلبجة(ھەڵەبجەی تازە). (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ (ناحیەی الاخوة) و ناوەندەکەشی لە موجەمەعی(الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو. (ج) گۆڕینی ناوی ناحیەی زەڕایەن بۆ (ناحیەی شارەزوور) و دابڕانی لە قەزای دەربەندیخان و لکاندنی بە (قەزای صدامیة حلبجة)وە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢٨\٦\١٩٨٩دا.[٢٨]
  10. دابڕانی (ناحیەی الاخوة) لە (قەزای صدامیة حلبجة) و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.[٢٩]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای سلێمانی لە ساڵی(١٩٨٩)دا[٣٠]
ژقەزاناحیەناوەندی ناحیەژمارەی کەرت
١قەزای سلێمانی
(سلێمانی)
ناوەندی قەزاسلێمانی٣٥٠
ناحیەی الاخوةعەربەت٤٧
ناحیەی بازیانتەیناڵ٤٢
٢صدامیة حلبجة
(ھەڵەبجەی تازە)
ناوەندی قەزاھەڵەبجەی تازە١١٦
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنپێنجوێن١٢٤
ناحیەی شارەزوورزەڕایەن٣٤
٣قەزای پشدەر
(قەڵادزێ)
ناوەندی قەزاقەڵادزێ٨٢
ناحیەی ناودەشتسەنگەسەر٦٥
٤قەزای ڕانیە
(ڕانیە)
ناوەندی قەزاڕانیە٩٤
٥قەزای دووکان
(دووکان)
ناوەندی قەزادووکان١٥٦
٦قەزای دەربەندیخان
(دەربەندیخان)
ناوەندی قەزادەربەندیخان٣٤
٧قەزای چەمچەماڵ
(چەمچەماڵ)
ناوەندی قەزاچەمچەماڵ٢٥٧
٨قەزای کەلار
(کەلار)
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارکەلار١٤٤
ناحیەی صمودڕزگاری٠
کۆی گشتی٦ ناحیە١٥٤٥
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧ - ١٩٨٩)دادەستکاری

یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧ - ١٩٨٩)دا[٣١]
ژقەزاناحیەژمارەی کەرتەکان
ساڵی
١٩٤٧
ساڵی
١٩٦٥
ساڵی
١٩٧٧
ساڵی
١٩٨٦
ساڵی
١٩٨٧
ساڵی
١٩٨٩
تێبینی
١قەزای سلێمانی
(سلێمانی)
ناحیەی سەرچنار٦١٦١٦١٦١١٢٢٣٥٠
ناحیەی تانجەرۆ٥٨٥٨٥٨٤٧٤٧٤٧
ناحیەی قەرەداغ٦١٦١٦١٦١٠٠
ناحیەی بازیان٤٢٤٢٤٢٤٢٤٢٤٢
ناحیەی سورداش٦٣٥٩٠٠٠٠
ناحیەی شارەزوور٠٢٤٠٠٠٠
٢قەزای ھەڵەبجە
(ھەڵەبجە)
ناحیەی سیروان٧١٧١٧١٥١٨٩١١٦
ناحیەی خورماڵ٦٣٣٩١٦١٦٠٠
ناحیەی پێنجوێن١١٠٠٠٠٠٠
ناحیەی وارماوا٣٧٣٧٠٠٠٠
ناحیەی شارەزوور٠٠٢٥٢٧٢٧٠
ناحیەی بیارە٠٠٢٢٢٢٠٠
٣قەزای پێنجوێن
(پێنجوێن)
ناحیەی پێنجوێن٠٥١٥١٨٤١٢٤١٢٤
ناحیەی ناڵپارێز٠٠٠٤٠٠٠
ناحیەی گەرمک٠٥٩٥٩٠٠٠
٤قەزای شارباژێڕ
(چوارتا)
ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ١٣١٨٦٨٦٦٨١٢٥٠
ناحیەی ماوەت٥٧٥٧٥٧٦٣٦٣٠
ناحیەی سیوەیل٠٤٥٤٥٥٧٠٠
ناحیەی سرۆچک٥٦٥٦٥٦٤٠٤٠٠
٥قەزای پشدەر
(قەڵادزێ)
ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر٨٢٨٢٥٦٨٢٨٢٨٢
ناحیەی ناودەشت٠٠٧٥٦٥٦٥٦٥(١٠) کەرتی ھەڵوەشێنراون
ناحیەی مەرگە٥٥٥٥٠٠٠٠
ناحیەی ھێرۆ٠٠٢٦٠٠٠
٦قەزای ڕانیە
(ڕانیە)
ناحیەی ڕانیە٠٩٥٧٤٤٣٧٤٩٤کەرتی (٨٧) لەگەڵ (٨٨) کراوەتە یەک
ناحیەی ناودەشت٠٧٥٠٠٠٠
ناحیەی چناران٠٤٢٠٠٠٠
ناحیەی مەرگە٠٠٥٥٠٠٠
ناحیەی بێتواتە٠٠٢٠٢٠٢٠٠
ناحیەی سەرکەپکان٠٠٠٣١٠٠
٧قەزای دووکان
(دووکان)
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان٠٠٠١١١٥٦١٥٦
ناحیەی چناران٠٠٤٢٣١٠٠
ناحیەی سورداش٠٠٥٩٥٩٠٠
ناحیەی مەرگە٠٠٠٥٥٠٠
٨قەزای دەربەندیخان
(دەربەندیخان)
ناحیەی دەربەندیخان٠٠٣٧٣٤٣٤٣٤
ناحیەی زەڕایەن٠٠٠٣٤٣٤٣٤
٩قەزای چەمچەماڵ
(چەمچەماڵ)
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ٠٠٥٩٥٩٢٥٧٢٥٧(٨١)کەرتی ناحیەی قادرکەرەم خرایە سەر ناحیەی چەمچەماڵ
ناحیەی قادرکەرەم٠٠٠٠٠٠
ناحیەی ئاغجەلەر٠٠٦٠٦٠٠٠
ناحیەی سەنگاو٠٠٥٧٥٧٠٠
١٠قەزای کەلار
(کەلار)
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار٠٠٢١٢١١٤٤١٤٤
ناحیەی تیلەکۆ٠٠٦١٦١٠٠
ناحیەی پێباز٠٠٦٢٦٢٠٠
کۆی گشتی٩٤٧١١٥٥١٤٧٤١٤٦٤١٥٤٥١٥٤٥

پارێزگای سلێمانی لە دوای ڕاپەڕیندەستکاری

قۆناغی یەکەم ساڵی (١٩٩١ - ١٩٩٢)دادەستکاری

قۆناغی دووەم ساڵی (١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دادەستکاری

  • لەم قۆناغەدا یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی بە پێی ئاوەدانکردنەوە نوێ کرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان چوونەوە جێی خۆیان و ناوی کوردییان لێنرانەوە، ھەرچەندە شەڕی براکوژی کاریگەری خۆی لەسەر ئەم ئاواکردنەوەیەش دانا و ھەرێمی کوردستان بووە دوو حکومەتی جوودا و تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر پڕۆسەی حکومداری جێھێشتووە.

قۆناغی سێیەم (٢٠٠٣ ٢٠١٤)دادەستکاری

لەم قۆناغەدا چەند گۆڕانکارییەک لە یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدا کرا لەوانەم:

  1. لەساڵی ٢٠٠٧دا ھێنانە کایەی قەزای سەید سادق و دابڕاندنی ناحیەی سرۆچک لە قەزای شارباژێڕ و بەستنەوەی بە قەزای ناوبراوەوە.
  2. ھێنانە کایەی قەزای ماوەت لەساڵی ٢٠٠٧دا لە کەرتەکانی ناحیەی ماوەتی سەر بە قەزای شارباژێڕ و دابڕاندنی لە قەزای شارباژێڕ.
  3. ھێنانە کایەی قەزای قەرەداغ لەساڵی ٢٠٠٧دا لە کەرتەکانی ناحیەی قەرەداغ سەر بە قەزای سلێمانی و دابڕاندنی لە قەزای سلێمانی و دروستکردنی ناحیەی سێوسێنان و خستنە پاڵ قەزای قەرەداغ.
  4. ھێنانە کایەی ھەرسێ ناحیەی سیتەک و ناحیەی زەلان و ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ.
  5. ھێنانە کایەی ناحیەی شێخ تەویل لە قەزای کەلار.
  6. ھێنانە کایەی ناحیەی تەکێی جەباری لە قەزای چەمچەماڵ.
  7. ھێنانە کایەی ناحیەی باوەخۆشێن لە قەزای دەربەندیخان.
  8. لکاندنی ناحیەی قادرکەرەم بە قەزای چەمچەماڵەوە و جیاکردنەوەی لە قەزای دووز.
  9. ھێنانە کایەی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ.
  10. ھێنانە کایەی ناحیەی ئاوەسپی لە قەزای کفری.
  11. دروستکردنی ھەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا.
  12. دروستکردنی پارێزگای ھەڵەبجە لە قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە و دابڕاندنی لە پارێزگای سلێمانی لە ١٣ ئازار ٢٠١٤ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا.

پارێزگارەکانیدەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٧وە دوای دانانی مەتەسەریف، ژمارەیەکی زۆر موتەسەریف و پارێزگار سەرۆکی یەکەی ئیداری پارێزگای سلێمانی بوون لەم خشتەیەدا ئاماژەی پێکراوە:


پارێزگارەکانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی(١٩٢٥ تاوەکو ئێستا)[٣٢]
ژپارێزگار
(متصریف)
ماوەی دەسەڵاتژپارێزگار
(متصریف)
ماوەی دەسەڵات
سەردەمی پاشایەتی
١ئەحمەد تۆفیق ساڵەح سڵیمان بەگ(٧\٣\١٩٢٥ - ١٩\٤\١٩٢٧)٢ئەحمەد عوسمان ئەربیللی(٢٩\٤\١٩٢٧ - ١٠\٥\١٩٣٠)
٣تۆفیق وەھبی(١١\٥\١٩٣٠ - ٢٢\٨\١٩٣٠)٤ئەحمەد تۆفیق ساڵەح سڵیمان بەگ(٢٨\٩\١٩٣٠ - ٢٤\٤\١٩٣٥)
٥ساڵەح زەکی بەگی ساحێبقڕان(١\٥\١٩٣٥ - ١٢\٧\١٩٣٦)٦ناجی عەلی ھورمزی(٢٥\٧\١٩٣٦ - ٣٠\٩\١٩٣٧)
٧عبدالمجید العقوبی(١\١٠\١٩٣٧ - ١٧\٢\١٩٣٩)٨حاجی ڕەمەزان(١٣\٣\١٩٤٠ - ١\٧\١٩٤٠)
٩حمید عبدالمجید صرصر(٨\٧\١٩٤٠ - ٥\٥\١٩٤١)١٠حسێن فەوزی(٥\٥\١٩٤١ - ٢٧\٦\١٩٤١)
١١موستەفا مەحمود عەبدولڕحمان قەرەداغی(٢٨\٦\١٩٤١ - ٣٠\١٠\١٩٤٣)١٢وەفیق حەبیب(٣١\١٠\١٩٤٣ - ٥\٢\١٩٤٤)
١٣بھاءادین نوری(١٢\٢\١٩٤٤ - ٥\٨\١٩٤٤)١٤مەعروف جیاوک(٧\٨\١٩٤٤ - ٣\٤\١٩٤٦)
١٥موسی شاکر(١٨\٤\١٩٤٦ - ٢٧\٦\١٩٤٦)١٦حسن عبداللە شێخ رضا(١١\٨\١٩٤٦ - ١٧\١\١٩٤٨)
١٧سید علی الحجازی(١٩\١\١٩٤٨ - ١٣\٤\١٩٤٨)١٨جمیل رشید(١١\٥\١٩٤٨ - ١٢\٩\١٩٤٨)
١٩نجم الدین صائب(٥\١١\١٩٤٨ - ٢١\١١\١٩٥٠)٢٠جەلال خالید(٢\١٢\١٩٥٢ - ٢٠\٧\١٩٥٤)
٢١مزاحم ماھر(٢٠\٧\١٩٥٤ - ٢١\٧\١٩٥٤)٢٢شامل الیعقوبی(٢٢\٧\١٩٥٤ - ١٦\٩\١٩٥٤)
٢٣عومەر عەلی(٢٠\٩\١٩٥٤ - ١٥\٥\١٩٥٧)٢٣عبدالمطلب الامین(١٧\٥\١٩٥٧ - ٤\٩\١٩٥٨)
سەردەمی کۆماری
٢٤عادل جلال(٢١\١\١٩٥٩ - ١٣\٨\١٩٥٩)٢٥عبدالمطلب الامین(٢٠\٨\—١٩٥٩ - ٢\٥\١٩٦٠)
٢٦باقر الدجیلی(١١\٦\١٩٦٠ - ١٣\٥\١٩٦١)٢٧عبدالھادی صالح(١٠\٨\١٩٦١ - ١٣\٥\١٩٦٣)
٢٨بایز دزەیی(٢٥\٦\١٩٦٣ - ٥\٦\١٩٦٣)٢٩عبدالرزاق سید محمود(٦\٦\١٩٦٣ - ٧\١٢\١٩٦٤)
٣٠محمد رشاد المحامی(٧\٢\١٩٦٤ - ١١\١٠\١٩٦٥)٣١جمیل السعودی(٦\١١\١٩٦٥ - ٧\٤\١٩٦٦)
٣٢عامر الحسک(١٢\٥\١٩٦٦ - ٨\١٠\١٩٦٦)٣٣بایز دزەیی(١٥\١٠\١٩٦٦ - ١\٧\١٩٦٨)
٣٤کەریم حەسەن قەرەنی(٧\٧\١٩٦٨ - ٢٧\١٠\١٩٦٩)٣٥شوکری صەبری الحدیثی(٢٤\١\١٩٧٠ - ١٥\١\١٩٧١)
٣٦عەلی عبداللە امین(٣\٢\١٩٧١ - ١\٣\١٩٧٤)٣٧نوری رشید محمود(١\٤\١٩٧٤ - ٢٣\٤\١٩٧٤)
٣٨بابکر محمود پشدەری(٢٤\٤\١٩٧٤ - ١٠\١٠\١٩٧٤)٣٩حادی رسول محمد(١١\١٠\١٩٧٤ - ٣٠\٦\١٩٧٥)
٤٠محمدامین محمد ئەحمەد(١\٧\١٩٧٥ - ٢٠\٢\١٩٧٧)٤١محمد صالح عەنبەر(٢٢\٣\١٩٧٧ - ٢٧\٦\١٩٧٧)
٤٢ئەرشەد محمد احمد زێباری(٢٢\٨\١٩٧٧ - ٢٠\٨\١٩٨٠)٤٣جعفر عبدالکریم بەرزنجی(١٨\٢\١٩٨١ - ١\٩\١٩٨٩)
٤٤کاکل حمد مولود(١٥\٩\١٩٨٩ - ٨\٣\١٩٩١)٤٥نجم الدین النقشبندی(٢٥\٤\١٩٩١ - ١٦\١٠\١٩٩١)
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم(دوای ڕاپەڕین)
٤٦جمال عەبدول محمد(٥\٩\١٩٩٢ - ٥\٣\١٩٩٤)٤٧سالار عزیز محمد(٦\٣\١٩٩٤ - ٣١\١\١٩٩٧)
٤٨فەرەیدوون عەبدولقادر(١\٢\١٩٩٧ - ٢٧\٩\١٩٩٧)٤٩قادر حەمەجان عەزیز(٢٨\٩\١٩٩٧ - ٥\٥\٢٠٠١)
٥٠ئاسۆ شێخ نوری ڕەزا(٢٠٠١ - ٢٠٠٥)٥١دانا ئەحمەد مەجید(٤\٥\٢٠٠٥ - ٢٨\١٢\٢٠٠٩)
٥٢بەھرۆز حەمەساڵەح(٢٧\١\٢٠١٠ - ٢٧\١٢\٢٠١٤)٥٣ئاسۆ فەرەیدوون(٧\١\٢٠١٥ - ٢٥\٨\٢٠١٦)
٥٤ھەڤاڵ ئەبووبەکر(٤\١٢\٢٠١٧ - ئێستا)

قەزاکانی پارێزگای سلێمانیدەستکاری

قەزای سلێمانی، ، ، قەزای چەمچەماڵ، ، قەزای سەید سادق، قەزای دووکان، قەزای شارەزوور، قەزای بازیان، دەربەندیخان، قەزای پێنجوێن، قەزای شارباژێڕ، ، قەزای قەرەداغ و قەزای ماوەت

ڕیزبەندی
ژ. دانیشتووان
ناوی قەزاژمارەی دانیشتووانناحیەکانئیدارە
١قەزای سلێمانی٨٢٩٢٤٥ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، تانجەرۆ
٤قەزای چەمچەماڵ١٦٠٢٨٧
٦قەزای سەید سادق١٠٧٠٠٠سرۆچک
٧قەزای بازیان

دانیشتوواندەستکاری

ڕیزبەندی
ژ. دانیشتووان
ناوی قەزاژمارەی دانیشتووانناحیەکانئیدارە
١قەزای سلێمانی٨٢٩٢٤٥ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ
٤قەزای چەمچەماڵ١٦٠٢٨٧
٦قەزای سەید سادق١٠٧٠٠٠سرۆچک
٧قەزای دووکان٦٨٠٣١ناوەندی دووکان، سوورداش، پیرەمەگروون،خدران، بنگرد
٨قەزای شارەزوور٦٦٢٧٢زەڕایەن
١٠قەزای دەربەندیخان٤٧٥٣٩ناوەندی دەربەندیخان، باوەخۆشین
١١قەزای پێنجوێن٤٣٤٤٤پێنجوێن، گەرمک، ناڵپارێز
١٢قەزای شارباژێر٢٠٠٦٩چوارتا، سیوەیل، سیتەک، زەڵان، گاپیلۆن
١٤قەزای قەرەداغ١٠٢٥٤ناوەندی قەرەداغ، سیوسینان
١٥قەزای ماوەت٨٨٩١ماوەت

پێشانگادەستکاری

ئەمانە ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "Map of area of Kurdistan Region & its Governorates". www.krso.net.
  3. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=786&secID=45
  4. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=787&secID=48
  5. ^ محەممەد ئەمین زەکی بەگ. سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەمین زەکی بەگ(کورد). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  6. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  10. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  11. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  14. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ http://buratha.com/librory/books.php?books=11229
  16. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  17. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  18. ^ https://www.refworld.org/cgi-bin/texis/vtx/rwmain/opendocpdf.pdf?reldoc=y&docid=5c76654f4
  19. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/25.html
  20. ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508
  21. ^ https://www.irakipedia.org/wiki/3774/قاعدة-التشریعات-العراقیة
  22. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  23. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  24. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
  25. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4510.pdf
  26. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/6829.html
  27. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  28. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  29. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  30. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  31. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  32. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=557&secID=19


🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب