یارمەتی:پەڕەی وتووێژ

(لە ویکیپیدیا:پەڕەی لێدوانەوە ڕەوانە کراوە)

پەڕەی وتووێژ یان لێدوان لە پەڕە تایبەتەکانی سیستەمی ویکیپیدیایە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە بەکاردێت کە پەڕەی لێدوانەکەی لەخۆگرتووە، ھەموو وتارێک یان بابەتێک لە زانیارینامەکەدا پەڕەی لێدوانی تایبەت بە خۆی ھەیە. دەتوانرێ لە پەڕەی لێدوان بنووسرێ بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی لێدوان (گەر پێشتر دروست نەکرابێت؛ لێدوان) یان وتووێژ (گەر پێشتر دروست نەکرابێ؛ وتووێژ) کە لەسەرەوەی ھەموو وتارێک یان پەڕەیەک جگە لە پەڕە تایبەتەکان نەبێت ھەیە، دوای ئەوە دەتوانی تێبینییەکانت، پرسیارەکانت و تێڕوانینەکانت لە پەڕەی دەستکاریدا بنووسیت، پاشان کرتە لەسەر پاشەکەوتکردنی پەڕە بکە لە خوارووی پەڕە.

بەکارھێنانەکانیدەستکاری

پەڕەی لێدوان ناوەندێکە بۆ پێشخستن وچاککردنی وتارەکان، بەڵام لە بیرت بێت کە پەڕەی لێدوان تەنھا بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر وتارەکە (بابەتە نووسراوەکە نەک ھیچی تر) نەک لە سەر بابەتەکە بە گشتی.پێشنیارەکان، ڕاکان، پرسیارەکان و بەرەنگاربوونەوەی زانیارییەکانی وتارەکە لە پەڕەی لێدوان دەبێت. ھەروەھا پەڕەی لێدوان یەکەم ھەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێ و ناکۆکی دەربارەی وتاری مەبەست.

قسەی بەکارھێنەردەستکاری

ھەموو بەکارھێنەرێک پەڕەیەکی لێدوانی تایبەت بە خۆی ھەیە. ئەم پەڕەیەش خەسڵەتی تایبەتی ھەیە، بۆ نموونە: بەستەرێک ھەیە کە لە تەنیشتی ناوی بەکارھێنەرەکە دەردەچێت کە ڕاستەوخۆ دەتگوێزێتەوە بۆ پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرەکە ئەگەر ھەژماری دروست کردبێت ھەروەھا دەقی پەیامی نوێت ھەیە بەم شێوەیە:  پەیامی نوێت ھەیە لە سەرووی پەڕەوە دەردەچێت ئەگەر کەسێک پەیامێکی بۆت بەجێھێشتبێت لە پەڕەی لێدوانەکەت، ئەم پەڕەیە دەگونجێت بۆ گفتوگۆ لە نێوان بەکارھێنەراندا بەکاربھێنرێت، بەڵام لە بیرت بێت کە ئەم پەڕەیە پەڕەیەکی گشتییە، لەبەرئەوە باشتر وایە سوود لە پۆستی ئەلەکترۆنی وەربگری گەر ویستت لەگەڵ بەکارھێنەرەکەدا بە شێوەیەکی تایبەت قسە بکەی.

رێککردندەستکاری

بۆ ڕێککردنی پەڕەی لێدوان پڕۆگرامی میدیاویکی بەکاردەھێنرێت. دوو خاڵی سەروو «:» بەکاردەھێنرێت لە سەرەتای ڕستەکەوە بۆ زیادکردنی لێدوانێک.

نموونە:

ڕاتان چییە بە وتاری ھەڵبژێردراو؟----~~~~
:زۆر چاکە! --~~~~
::خراپ نییە. --~~~~
وتووێژەکە ئەگوێزمەوە بۆ [[وتووێژی ویکیپیدیا:وتاری هەڵبژێردراو]].. --~~~~
{{سھ|:::}} زۆر باشە.--~~~~

ئەنجام:

ڕاتان چییە بە وتاری ھەڵبژێردراو؟--فڵان

زۆر چاکە! --فڵان
خراپ نییە. --فڵان
وتووێژەکە ئەگوێزمەوە بۆ وتووێژی ویکیپیدیا:وتاری هەڵبژێردراو. --فڵان

┐─────────└
زۆر باشە.--فڵان

وتەگێڕانەوەدەستکاری

بۆ گێڕانەوەی قسەی بەکارھێنەرێکی تر، دەتوانیت داڕێژەی {{گێڕانەوەی لێدوان}} بەکار ببەیت، بەم شێوەیە:

{{گێڕانەوەی لێدوان|دەقی گێڕدراوە|ناوی بەکارھێنەر}}

کە دەبێتە:

دەقی گێڕدراوە
— بەکارھێنەر:ناوی بەکارھێنەر


نیشانەکانی پەڕەی لێدواندەستکاری

کۆدئەنجام
{{کرا}}  کرا
{{نەکرا}} نەکرا
{{لەگەڵ}} لەگەڵ
{{دژ}} دژ
{{بێلایەن}} بێلایەن
{{لێدوان}}  لێدوان:
{{ڕاگیراوە ھەتا}} ڕاگیراوە ھەتا
{{چارەسەرکرا}}
چارەسەر کرا
{{کێشەکە زانراوە}}
کێشەکە زانراوە
{{تێنەگەیشتم}}  تێنەگەیشتم
{{سوپاس}}  سوپاس
{{پرسیار}}  پرسیار:
{{زۆر سوپاس}}  زۆر سوپاس!
{{سڕینەوەی ھەڵکشان}}، {{سەری دێڕ}}، {{سھ}}┐─────────────────────────────────└

ئەمانەش ببینەدەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب