وریا غەفووری

وریا غەفووری (له فارسی وریا غفوری)(لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان) یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێرانە.[١]

وریا غەفووری
Esteghlal FC vs Sanat Naft Abadan FC, 5 November 2019 - 116.jpg
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٩-٢٠) ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوونسنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
باڵا١٧٨ سانتیمەتر

ئەم جۆرەی کە وریا بۆ خۆی لە وتووێژێکی تەلەڤێزیۆنی لەگەڵ بەرنامەی ٩٠ ی کاناڵی ٣ دەنگ و ڕەنگی ئێران ئاماژەی پێ کرد، وریا بە ڕەچەڵەک خەڵکی نگڵی بەشی کەڵاتەرزانی سنەیە.

یانەکان و ژیانی وەرزشی

وریا غەفووری یاری پرۆفشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەسپێکرد و تا ساڵی ٢٠١٠، ٨١ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داو، ٥ گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەم ئامارە بە نیسبەت پۆستەکەی، کە ھافبەک و بەرگریکارە زۆر باشە.

پاش یاری لە یانەی پاسی ھەمەدان، لە ساڵی٢٠١٠ ئەچێتە ناو ڕیزی یاریزانانی یانەی شارەداری تەورێز و تا ساڵی ٢٠١٢، ٥٠یاری بۆ ئەو یانە ئەنجام ئەدات و ٣ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

بە ھاتنی وەرزی نوێ خولی نایابەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ ئەچێتە ناو ڕیزی یانەی نەفتی تاران و دەورانی زێڕینی ئەو بەم جۆرە دەسپێ ئەکات و تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٤ لەم یانە ٤٩ یاری ئەنجام ئەدات و ٢ گۆڵیش تۆمار ئەکات.

لە کاتی یاری کردن لە یانەی نەفتی تاران، لە لایان کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی ئێران بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگ ھێشت کرا.

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەمووی یاریەکاندا بەشدار بوو.پێشتر لە ئیستقلال تاران یاری دەکرد.[١]

دەستگیرکردن

وریا غەفووری لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە فەرمانی دادگا بە هۆی کاردانەوەی تیژ و ئیستفزازی و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی هاوڕێی، سووکایەتیکردن و لەناوبردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.[٢][٣]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٤ی ئابی ٢٠٢٠. Retrieved ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "خبرگزاری فارس - وریا غفوری بازداشت شد". خبرگزاری فارس. 2022-11-24. Retrieved 2022-11-24.
  3. ^ "وریا غفوری بازداشت شد". خبرگزاری برنا (بە فارسی). Retrieved 2022-11-24.

وریا غەفووری

وریا غەفووری (له فارسی وریا غفوری)(لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان) یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێرانە.[١]