نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

  ئەم وتارە سەبارەت بە نێچیرڤان بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی کوردە کە دووەم و ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە.[٢] لەلایەن پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ھەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کوردستان.[٣] نێچیرڤان بارزانی لە ٢٠١٠وە وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە.[٤] ناوبراو پێشتر سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ەوە تا مانگی ئابی ٢٠٠٩ ھەروەھا مانگی ئازاری ٢٠١٢ بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٩، کە چەندان گەشەپێدانی ستراتیجی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە.[٥]

نێچیرڤان ئیدریس موستەفا بارزانی
نێچیرڤان بارزانی، ٢٠١٩
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرۆک وەزیرانمەسروور بارزانی
جێگری سەرۆکجەعفەر شێخ مستەفا
مستەفا سەید قادر[١]
پێشینەمەسعوود بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٧ی ئازاری ٢٠١٢ – ٣١ی ئایاری ٢٠١٩
سەرۆک کۆمارمەسعوود بارزانی
پێشینەبەرھەم ساڵح
پاشینەمەسروور بارزانی
لە پۆستدا بووە
١ی ئازاری ٢٠٠٦ – ٣١ی ئابی ٢٠٠٩
سەرۆک کۆمارمەسعوود بارزانی
پێشینەپۆستەکە دامەزرا
پاشینەبەرھەم ساڵح
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ – ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥
سەرۆک کۆمارمەسعوود بارزانی
پێشینەڕۆژ شاوەیس
پاشینەپۆستەکە ھەڵوەشایەوە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبووننێچیرڤان نۆڤان بارزانی
(١٩٦٦-٠٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
بارزان،  ھەرێمی کوردستان
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ھاوسەر(ەکان)نەبیلە بارزانی
منداڵ(ەکان)٥

ژیاننامەدەستکاری

نێچیرڤان لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لەگەڵ دلۆڤان بارزانی، برا دووانەکەی لە بارزان لەدایکبووە. کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥، عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێککەوتن و مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران، زانستە سیاسیەکانی خوێند. ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵییەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەکداری بکات. نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی درایێ، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی چوار). لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە.

سەرۆکی حکوومەتدەستکاری

نێچیرڤان بارزانی زۆرترین ماوە سەرۆک حکوومەت یان سەرۆک وەزیرانی حکوومەتەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەرەتادا لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئینجا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ سەرۆککوەزیرانی حکوومەتی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە، نێچیرڤان لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو کە بە حکوومەتی یەگرتنەوە دەناسرێت. لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک وەزیران دەدرێتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمە بەپێی ڕێکەوتنی پارتی و یەکیتیی بوو لە ئەنجامدا بەرھەم ساڵح دەبێتە سەرۆک وەزیران ئینجا لە شووباتی ٢٠١٢ پۆستە دووبارە دەدرێتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە نێچیرڤان بارزانی دەکرێتەوە سەرۆک وەزیران ئەمەش تاکوو ئەیلوولی ٢٠١٣ بەردەوام بوو. لە ھەڵبژاردەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژاردەکانی بردەو و نێچیرڤان بارزانیش بۆ جارێکی دی کرایەوە سەرۆک وەزیران.

ژیانی تایبەتیدەستکاری

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی ئیدریس، ڕانیە، چیاڤان و مایا. نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی باش دەزانێت، ھەروەھا عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.[ژێدەر پێویستە]

پەیوەندی لەگەڵ ڕووداودەستکاری

ھەندێک سەرچاوە تۆڕی میدیاییی ڕووداویان بە ئامرازی پرۆپاگەندەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنی نزیک بە ئەو لەنێوی پارتی دیموکراتی کوردستاندا زانیوە.[٦]

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ https://dckurd.org/2019/07/09/kurdistans-weekly-brief-july-9-2019/[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Iraqi Kurdistan region swears in new president". Arab News. June 11, 2019. Archived from the original on 17ی Augustی 2019. Retrieved 14ی Juneی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "Nechirvan Barzani takes presidency of Iraq's Kurdish region, vacant..." June 10, 2019 – via www.reuters.com.
  4. ^ "About Kurdistan Democratic Party". Archived from the original on 14ی Juneی 2020. Retrieved 23 September 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "Kurdistan Region President Nechirvan Barzani". Archived from the original on 23ی Aprilی 2020. Retrieved 23 September 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
Political offices
پێشوو
ڕۆژ نووری شاوەیس
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١٩٩٩–٢٠٠٥
لابراوی پلە
ئۆفیسی نوێسەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٠٠٦–٢٠٠٩
جێگر
بەرھەم ساڵح
پێشوو
بەرھەم ساڵح
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٠١٢–٢٠١٩
جێگر
مەسروور بارزانی
پێشوو
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠١٩–ئێستا
ئێستا

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب