عەدنان موفتی

سیاسەتوان و سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان


عەدنان محەممەد ڕەشاد موفتی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە ھەولێر) ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.

عەدنان موفتی

لەدایکبوون١٩٤٩
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سالی ١٩٧١ لە ئەمنی عاممەی بەغدا زیندانی کراوەو چەندین جاریش لەسەر چالاکی سیاسی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ گیراوە. سالی ١٩٦٣ پەیوەندی کردووە بەریکخستنەکانی پارتی دیموکرای کوردستان و لەساڵانی ١٩٧١ – ١٩٧٤ لێپرسراوی قوتابیانی زانکۆی موستەنسریە بووە.‌ ساڵی ١٩٧٤ بەھۆی تیکچوونی پەیوەندی نێوان شۆرش و رژێمی بەعس پەیوەندی بەشۆڕش-و کردووە،‌ ھەر ئەو ساڵە بەشداری لەدامەزراندنی دەزگای دارایی شۆڕشی ئەیلوول کردووە. لەپاش ھەرەسھێنانی ‌ شۆرشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ راستەوخۆ پەیوەندی بە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد کە لە ١/٦/١٩٧٥ دامەزراو رۆلی بەرچاوی ھەبووە. ساڵی ١٩٧٥ - ١٩٧٧ چۆتە سووریا و خەریکی کاری سیاسی و رێکخستن بووە. ١٩٧٨ گەراوەتەوە کوردستان وەک پێشمەرگەیەک بەشداری لە شۆڕشی نوێی کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و لە ٨/٨/١٩٧٩ بووە بە ئەندامی سەرکرداییەتی حزبی سۆسیالیست و رۆڵی بەرچاوی لە ئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی ھەبووە. لە ١٩٧٩ – ١٩٩٢ رۆڵی بەرچاوی لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ھێزە سیاسی و عەربی و نێودەوڵەتییەکاندا ھەبووە. ساڵی ١٩٩٥ بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر.

لەزۆربەی کۆبوونەوەکانی بۆ چارەسەرکردنی شەری ناوخۆ بەشداربووە و رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە کۆبوونەوەکانی تاران و لەندەن و دیمەشق، رۆڵی بەرچاویشی لە ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی ئەنقەرە ھەبووە لە ساڵی ١٩٩٦. سێ ساڵ نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە لە قاھیرەی پایتەختی میسر و یەکێک بووە لە رێکخەرانی دیالۆگی کوردی و عەرەبی کە ساڵی ١٩٩٨ لە قاھیرە بەسترا. ساڵی ١٩٩٩ لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری شارەوانی وەرگرتووەو دواتریش بۆتە وەزیری دارایی و ئابووری و پاشان بۆتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان. لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-دا دووبارە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردراوە.

تا ئێستا ٣ جار لە مردن رزگاری بووە، ١٩٧٤ لە بۆردومانی شارۆچکەی چۆمان، لەرۆژی ٢٤/١١/١٩٨٧ لە ناوچەی مەرگە بە دەستی موخابەراتی رژێمی بەعس لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵەکانی بە ژەھری سالیۆم ژەھرخوارد کران،‌ تێیدا ٣ کەس لە ھەڤاڵانی شەھید بوون و ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردن گوێزرایەوە بۆ لەندەن، لە کارە تیرۆریستییەکەی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ لە شاری ھەولێر بە سەختی برینداربووە بۆ ماوەی ٤ مانگ لەژێر چاودێریی پزیشکی ماوەتەوە.

خاوەنی بروانامەی بکالۆریۆسە لە ژمێریاری.‌ دوو کتێبی بە ناوی «العلاقات العربیة الکوردیة» و «حوار العربی الکوردی» بڵاوکردۆتەوە. زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.

سەرچاوەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب