عیسا

  ئەم وتارە سەبارەت بە یەسووع بەپێی ئیسلام نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە یەسووع.

لە ڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع، یەسووع بە عیسا (بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عیسی)، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا. ھاوکات بەپێی قورئان، عیسا ھەمان یەسووعە کە دامەزرێنەری ئایینی مەسیحییەتە و ناوەندەکەسایەتی ئەو ئایینەیە، بەڵام بە کۆمەڵێک سیفەتی دیکەوە، وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا عیسا لەمرۆڤێک زۆرتر نییە کە پێغەمبەری خودا بووە و خودا بۆ ئیسرائیلییەکانی ناردووە، ھاوکات عیسا بەپێی ئیسلام لە خاچ نەدراوە و ھێشتا نەمردووە و لای خودایە، لەکاتێکدا کە بەپێی ئینجیلەکان و بەپێی ئایینی مەسیحییەت، یەسووع (کەبەپێی بڕوای موسوڵمانەکان ناوی عیسا)یە، بە بروای مەسیحییەت خودا بووە و کوڕی خودا بووە و لەخاچ دەدرێت و دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان،[١] بۆیە ئەم وتارە دەربارەی ڕووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع.

بەسەرھاتی ژیانی یەسووع بەپێی قورئاندەستکاری

لەپێی قورئان، یەسووع بە عیسا ناودەبرێت و پێغەمبەری خودایە و لە شکۆمەندەکانە کە بە «اولی االعزم» ناویان براوە، دایکی ناوی مریەمی کچی عەمرانە کە خودا ھەڵیبژارد لە ناو گشت ژنانی جیھاندا و لەڕۆحی خۆی فوی پێدا کرد بەھۆی جوبرائیلەوە.[٢]عیسا لە (بەیتلەحم) لەدایکبووە، بەیت لەحم نزیکە لە قودسەوە. عیسای پێغەمبەر لەسەر لانکە قسەی لەگەڵ خەڵک کردووە لەبەر ئەوەی داوێن پاکیی دایکی بسەلمێنێت.[٢]عیسای پێغەمبەر لەقورئاندا ٢٥ جار ناوی ھاتووە و مریەمی دایکیشی ٣٤ ناوی ھاتووە.عیسا بەپێی قورئانیش بە مەسیح ناوی براوە لەبەر گەڕانی بەسەر زەویدا[ژێدەر پێویستە]، عیسا تاکوو خۆی بپارێزێت لە فیتنە و ئاژاوە گەڕاوە و لەشوێنێک دانەنیشتووە، لەو دەمەدا جوولەکە بەتوندی بەربەرەکانیان دەکرد و درۆیان بەدەمەوە دەکرد و قسەیان بۆ خۆی و دایکی ھەڵدەبەست.[٣]

پێغەمبەرایەتیدەستکاری

زنجیرەیەک وتار لەسەر

خودا عیسای ڕەوانەکرد بۆ بەنی ئیسرائیل لە دوای ئەوەی کە لە ڕێگای ڕاست لایان دا و سنووری خوایان شکاند وماڵی حەرامیان کۆکردەوە. کە بووە ھۆی حەرامبوونی شتە چاکەکانیان لەسەریان، ئینجا عیسای پێغەمبەر وەکو ڕوونکەرەوە و مامۆستایەک، و دوازدە یاریدەدەر شوێنی کەوتن کە بە «الحواریین» ناو دەبرێن.

بەپێی قورئان، عیسا ئینجیلی بۆ نێردراوە لەلایەن اللە و لەکاتێکدا کە تەمەنی لەسی ساڵیدا بوو و لەسەر گەیاندنی بەردەوام بوو تا خودا بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان لەکاتێکدا کەتەمەنی سی و سێ ساڵ بوو لە پاراستنی پەروەردگاردا وەکو بەدرۆ خستنەوەیەک بۆ جوولەکە و خاچ پەرستەکان کە بانگەواز بۆ ھەڵواسین و لە خاچ دانی دەکەن[ژێدەر پێویستە].

کارە پەرچووەکانیدەستکاری

  ئەم وتارە سەبارەت بە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی قورئان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی ئینجیل.

عیسای پێغەمبەر چەند پەرچوویەکی ھەبوە لەوانە:

  • لە قوڕ باڵندەیەکی دروست دەکرد ئینجا فوی پیا کردو بەیارمەتی خودا بوو بە باڵندەیەکی زیندوو[ژێدەر پێویستە]
  • دەستی بەسەر چاوی کوێری دەکردو چاک دەبویەوە و دەبووە بینەر[ژێدەر پێویستە]
  • دەستی بەسەر بەڵەکێکدا دەکرد و خودا شیفای دەدا و چاک دەبوویەوە[ژێدەر پێویستە]
  • مردووی زیندوو دەکردەوە بەیارمەتی خوای گەورە[ژێدەر پێویستە]
  • ھەواڵی بەخەڵکی دەدا لەوەی دەیخۆن و ھەڵی دەگرن و پاشەکەوتی دەکەن
  • بەرەکەت (زیاد)ی دەکرد ھەرشتێ بیویستابا لە ئاو و خواردن

نەخشەی جوولەکە بۆ لەناوبردنیدەستکاری

بەپێی قورئان، جوولەکە کەوتنە کار بۆ دروست کردنی فێڵێک بۆ توڕەبوونی ڕۆمانییەکان لەسەری و وتنی ئەوەی کە گوایە عیسای پێغەمبەر ھاتووە کە دەستەڵاتیان لێ بسێنێتەوە، ڕۆمانیش فەرمانی لەسێدارەدانی دەرکرد.

خودا پیاوێکی دووڕوی لە ھاوەڵەکانی عیسای کردە سەر شێوەی عیسا کە ناوی (یەھوودا) بوو و دار و دەستەکەی ڕۆمانییەکان گرتیان و لە خاچیان دا، عیساش خودا ڕزگاری کرد ھەروەک لەقورئاندا باس کراوە کە خودا دەڵێت: «نەکوشتیان و نەلەخاچیاندا بەڵکو لێیان تێک چوو و ھەروەھا دەڵێت بەڕاستی نەیان کوشت بەڵکو خودا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی».[٤]

گەڕانەوەی عیسا بۆ سەر زەویدەستکاری

بەپێی قورئان، لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا عیسای پێغەمبەر دادەبەزێتە سەر زەوی وەکو یەکێک لە نیشانە گەورەکانی ڕۆژی زیندووبوونەوە لە نێوان گەلی موسوڵماندا و بە یاسای اللە بڕیار دەدات واتە بە قورئان و سوننەت، زەوی پڕدەکات لە داد و دادپەروەری.[ژێدەر پێویستە]

عیسا و پێشگرەکانیدەستکاری

لەگەڵ ئەوەشدا کە عیسا لە بیست و پێنج شوێندا لە قورئاندا ناوی ھاتووە، بەڵام زۆر بە ڕێزەوە دوێنراوە لە کۆمەڵێک وتە و دەستەواژەی دیکەی قورئاندا وەک: «کوڕی مرییەم»، یان «مەسیح»، یان «بەندەی خوا»، یان «پێغەمبەری خودا».

ھەروەک قسەی لە سەرکراوە بەو ڕێزەی کە وشەی خوایە بەو واتایە کە بە پەرجۆ و سەراسیمە و بێ باوک لە دایک بووە، یان (ئایەت و نیشانەی خوایە)، و بە چەندەھا وەسفی جۆراوجۆر وەسفکراوە کە لە دووتوێی پازدە سوورەتی قورئانیدا خۆی دەبینێتەوە.

قورئان ڕێز لە عیسا وەکو پێغەمبەرێک دەگرێت و بە یەکێک لە پێغەمبەرانی خاوەن ھیممەت و ئازایەتی بەرز «اولو العزم» دای ناوە و فەرمانی داوە بەمحەممەد کە شوێن پێی ئەوان ھەڵبگرێت و وەک چۆن ئەوان بە ئارام بوون ئەمیش خۆڕاگر و بە ئارام بێ.[٥]بە ھیچ شێوەیەک لە ھەموو قورئاندا زەم و سەرزەنشتێکی تێدا نییە بۆ عیسا.

سوورەتی مریەمدەستکاری

سوورەتێک ھەیە لە قورئان بە ناوی سوورەتی مریەم کە سوورەتی نۆزدەیەمە لە قورئاندا، ناوی ئەم سوورەتەش ڕێزێکە بۆ مریەمی دایکی عیسا.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ جیاوازییەکانی نێوان عیسا و یەسووع
  2. ^ ئ ا قورئان سوورەتی مریەم
  3. ^ Simmons, Rabbi Shraga ھەر بەو پێیەش جوولەکە باوەڕیان بە عیسا نییە وەک ماشیح
  4. ^ { وَقَوۡلِهِمۡ إِنَّا قَتَلۡنَا ٱلۡمَسِیحَ عِیسَى ٱبۡنَ مَرۡیَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـٰكِن شُبِّهَ لَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِینَ ٱخۡتَلَفُوا۟ فِیهِ لَفِی شَكࣲّ مِّنۡهُۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ یَقِینَۢا }[سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٥٧]
  5. ^ فاصبر کما صبر أولوا العزم من الرسل.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب