شێخ ڕەزای تاڵەبانی

شێخ رەزای‌ تاڵەبانی (١٨٣٧–١٩١٠) ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنەیە کوڕی یووسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایکبووە، لە تەمەنی حەفت ساڵیدا لەلای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵییەوە خۆی‌ بە خوێندنی‌ وێژەی‌ عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووەتە ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە کەرکوک، دوای‌ مردنی‌ باوکی‌ دەچێتە کن‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ پتر لە شەش مانگ دەمێنێتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ دەبێت بەڵام مامی‌ ڕازی‌ نابێت و دەڕواتە کەرکوک، ساڵی‌ ١٨٦٦دا بۆ جاری‌ دووەم دەچێتەوە ئەستەمبوڵ، لەرێگەی‌ میسرەوە دەچێتە حەج، ساڵی‌ ١٨٨٤ دەگەڕێتەوە کەرکووک و زۆر جار ھات و چۆی‌ وەسمان پاشاو مەحمود پاشای‌ جاف و پیاوە گەورەکانی‌ ئەو نێوچەیەی‌ کردووە، خێزانی‌ وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری‌ بۆ داناوە و یارمەتی‌ بۆ ناردووە، ساڵی‌ ١٨٩٨ دەچێتە بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دادەنیشێت، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیبدا ھەبووە. زۆربەی‌ ھۆنراوەکانی‌ لە بابەتی‌ داشۆرین بووە. شێخ رەزای‌ تاڵەبانی‌ ساڵی‌ ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و ھەر لەوێش بە خاک سپێردراوەتەوە.

شێخ ڕەزای تاڵەبانی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٣٥
کەرکووک، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩١٠(١٩١٠-٠١-٠١) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ناوی خوازراوRiza Talabani
زمانەکانی ئاخاوتنکوردی، تورکی، فارسی، عەرەبی
پیشەنووسەر
ئایینئیسلام

ھۆنراوەی ھەجودەستکاری

زۆرینەی ھۆنراوەکانی شێخ ڕەزا بابەتی ھەجو و داشۆرین بوون بەتایبەتی بەرامبەر سدقی زەھاوی کە لە وێنەی ھۆنەرانی عەرەب بووە وەک: فەرزدەق و ئەختەڵ ھتد.،.

لە تەرەف کێرەوە بەریدی سەبابۆ مودیری قزڵجە نامە دەبا
بۆ جەنابی موقەڕڕەبولخاقانمیرعەلی‌بەگ، لە ئەنجەبی نوجەبا
میرم! ئایا چلۆنە عیللەتەکەت؟باز بە خارشتە بن گونت؟ عەجەبا!
ئیحتیاجت بنووسە، عەیبی چییە؟مەحرەمی ڕازی تۆم بە عەھدی سەبا
سەد تڕت دا بە کوودەکی لە گونمئەی تڕت ڕەعد و وەی تست ڕەشەبا
دوودمانتان چرووکە بونیادی(بو قباحت بنم دگل ھەبەبا)
عەبدڕڕەحمان بەگی برات فەرموویئابڕووی خانەدان عەلی دەیبا
لە ئەبانت ئیبا مەکە، میرم!(ھذِەِ إرْثُکُمْ اَخَاً وَ اَبا)
خاڵە کوێرەش بە سەراحەت ئەیگوتکە عەلی‌بەگ بووە بە دێڵەبەبا
گەر بە داری قزڵجە تێر ناخۆیوەرە با «شێخ ڕەزا» بە ڕەشتا با

نموونەی ھۆنراوەی دڵداریدەستکاری

ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کاجارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا
حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی منلوقمانی ویساڵت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کردسەرما بە ھەتیو با بە دەواری شڕی ناکا
دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلیوەک شاھی سکەندەر تەڵەبی ئاوی بەقا کا
تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی ھیجری وەکوو شێتنەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا
لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمەپاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا
ڕۆح و دڵ و دین ھەر سێ ئەکەم بەزل و نیساریکامی دڵی من، گەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا
سەر دانێ لە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشقبۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا

نموونەی نشتیمان پەروەریدەستکاری

پەیکەری شێخ ڕەزا لە چەمچەماڵ.

لەم دێڕەی خوارەوە ئەو پەڕی نشتیمان پەروەری ھۆنەڕ دەنوێنێت لەکاتی ڕووخانی میرنشینی بابان و داگیرکاری عوسمانەکان و سەفەویەکان نووسیویەتی

لە بیرم دێ سولەیمانی کە دارولمولکی بابان بوونە مەحکوومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاھیدمەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو
لە بەر تابووری عەسکەر ڕێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشاسەدای مۆزیقە و نەققارە تا ئەیوانی کەیوان بوو
درێخ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو ڕۆژەکە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکان بوو
بە زەربی حەملەیێ بەغدای تەسخیر کرد و تێی ھەڵداسولەیمانی زەمان، ڕاستت دەوێ، باوکی سولەیمان بوو
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم ئەفزەلن ئەمماسەلاحەددین کە دنیای گرت لە زومرەی کوردی بابان بوو
عوموومی شەھریاران و سەلاتینی فەرەنگستانلە ڕوعبی سەتوەتی ئەو شێرەدا گشتی ھەراسان بوو
قوبووری پڕ لە نووری ئالی بابان پڕ لە ڕەحمەت بێکە بارانی کەفی ئیحسانیان وەک ھەوری نیسان بوو
کە عەبدوڵڵاھ پاشا لەشکری والیی سنەی شڕ کردڕەزا ئەو وەختە عومری پێنج و شەش تیفلی دەبستان بوو

ڕێزلێناندەستکاری

پەیکەری ڕێزلێنان لە کەسایەتی شێخ ڕەزا لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و باخی گشتی لە شاری سلێمانی دانراوە.


سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب