سوورێژە

(لە سورێژەەوە ڕەوانە کراوە)

سورێژە (بە ئینگلیزی: Measles) یەکێکە لە دیارترین نەخۆشیە ڤایرۆسیە گوازراوەکان کە بەھۆی ڤایرۆسی سورێژە (Measles virus) دەگوازرێتەوەو تووش ئەبێت. ئەگەری تووشبوونی ھەیە لەھەر تەمەنێکدا، بەڵام لە تەمەنی منداڵی تایبەت لە نێوان ٩ مانگ بۆ ٥ ساڵی باوترە وەک لە تەمەنەکانیتر. ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملێون کەس تووشی ڤایرۆسی سورێژە ئەبێت بەتایبەتی لە ووڵاتەکانی کیشوەری ئاسیاو ئەفریقیا.نیشانەکان:نیشانەکان بۆماوەی ١٠–١٢ ڕۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەرئەکەون و بۆماوەی ٧–١٠ ڕۆژ ئەمێننەوە. نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (ڕەنگە بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە)، کۆکە، پەسیو، ھەوکردن و سووربوونەوەی چاو، دەرکەوتنی برینی بچووکی سپی کە پێی ئەوترێت(koplik spots) لە ناو دەم، پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست دوای نزیکەی ٣–٥ ڕۆژ لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان دەرئەکەوێت سەرەتا لە دوم و چاوو و پشت گوێ کان دەست پێ ئەکات ئینجا بەشی خوارەوەی لەش ئەگرێتەوە.چارەسەرکردن:چارەسەری ڤایرۆسی سورێژە بریتیە لە: چارەسەری نیشانە سەرەتاییەکان وەک تا، کۆکە.. ، لەگەڵ پێدانی ڤیتامین A بەتایبەت لە ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لەگەڵ چارەسەرکردنی ھەوکردنی سیەکان و گوێ و پەردەی مێشک لەکاتی ڕوودانی أن کە ڕەنگە لە ھەندێ تووشبوو ڕووبدەن.خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سورێژە:باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سوورێژە لە ڕێگەی کوتان (vaccination) ەوەیە، کە بەشێوەیەکی بەرچاوو دراماتیکی ڕێژەی تووشبووانی بە بڕی ٨٠٪ کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکاندەستکاری



🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب