دەستپێک
شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) بریتییە لە زنجیرەیەکی تاوان و درامای بەریتانی و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.
ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بۆ بوون بۆ شاری کاردیف تا بۆ زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە برتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسیەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لەکاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.
زنجیرەکە ھۆڵمز وا دەنەخشێنێت کە «لێکۆڵەرێکی ڕاوێژکارە» و یارمەتی پۆلیسی میتروبوڵیتان و بە تایبەتی لێکۆڵەری پشکنەر گرێگ لستراد (ڕوپەرت گرەیڤز) لە شیکارکردنی تاوانەکان دەدات، ھۆڵمز لەلایەن ھاوماڵەکەی دکتۆر جۆن واتسنەوە یارمەتی دەدرێت کە لە خزمەتی سەربازی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە تاوانی جیاواز پیشان دەدات، بە بەردەوامی شەڕی نێوان ھۆڵمز و دوژمنە گەورەکەی جێم مۆریاتی (ئاندرو سکۆت) پیشان دەدات. ماوە ماوە، زانای نەخۆشییەکان مۆڵی ھۆپەر (لویز بریلی) یارمەتی شێرلۆک دەدات لە شیکارکردنی دۆسیەکاندا. ھەروەھا چەند ڕۆڵگێڕێکی تری وەک ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھدسن و مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز برا گەورەی ھۆڵمز شایەنی سەرنجن.
- ١٩ی کانوونی دووەم – هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانییەتی کەنداو ٢٥ی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
- ٦ی کانوونی دووەم – ئاھەنگی کردنەوەی جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە، عێراق دەستی پێکرد.
- ٣١ی کانوونی یەکەم – پاپای پێشووی ڤاتیکان، بێنێدیکتی شازدەیەم (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی کانوونی یەکەم – پێلێ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی کانوونی یەکەم – ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامی جیھانیی فیفای بەدەستھێنا، دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
- ١٩٢٦ – ئەندازیار و داھێنەری ئینگلیز جۆن بێرد، تەلەفزیۆنی داھێنا.
- ١٧٥٦ – موزیسیانی بەناوبانگی نەمسا و جیھان مۆزارت لەدایک بووە، کە خاوەنی چەندین شاکاری جیھانییە.
- ئەمڕۆ بەڕۆژی جیھانیی کۆمەڵکوژیی جولەکەکان واتە ھۆلۆکۆست ناسراوە، کە لەسەر دەستی نازییەکانی ئەڵمانیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا، بەتایبەت لەمیانی جەنگی دووەمی جیھانیدا کۆمەڵکوژی کران و بەشێکی زۆریان لەناوبران و سوتێنران، کە بەسەدان ھەزار ئەژمار دەکرێت، ھەر ئەمڕۆش لە پۆڵۆنیا یادی قوربانیانی دەستی نازییەت دەکرێتەوە، لە سربیاش بە جەژنی سافا ناسراوە، کە پیاوێکی ئایینی بووە و ساڵانە لەمڕۆژەدا یادی دەکرێتەوە.