دەروازە:یۆنان

بەخێربێن

یۆنان یان ئێلادا (بە یۆنانی: Ελλάδα یان Ελλάς) به فه‌رمی: كۆماری یۆنان (كۆماری ئێلینیک) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورۆپا. پایتەختیشی شاری ئەسینایە ، هاونیشتیمانانی یۆنان بەڕێژەی ٩٩% بە زمانی یۆنانی دەدوێن لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانیەکان لەزمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئاڵمانی دەگەن و ئەم سێزمانەش لە خوێندنگاکان دەخوێنن ، یۆنان لەساڵی ١٩٨١ بوو بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وە یۆنان لە ئێستادا لەڕووی ڕامیاری و ئابوورییەوە هاوشێوەی ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵاتێکی سەرمایەداریە . دراوی ووڵاتی یۆنان یۆرۆیە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی یۆنان ١١,١٢٨,٤٠٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٣.٢ ساڵە. ھەروەھا ٦٢ لەسەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین. پەنابەران و ئاوارەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژانە لە زۆربوونە، پەنابەرانی ئەرمەنی سەد هەزار کەس دەبن و پەنابەرانی هەنگاری سی هەزار کەس دەبن کە زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی یۆنان نیشتەجێن بەڵام پەنابەری تورکی زۆرترین ڕێژەن کەخۆی لە سەد و پەنجا هەزار پەنابەر دەدات.


ھەنووکە ٨٩ وتار لە دەروازەی یۆناندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ئەتینا (بە یۆنانی: Αθήνα، بە ئینگلیزی: Athens) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی یۆنانە. ئەم شارە یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە پێی ئەو مێژووەی نووسراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣،٤٠٠ ساڵ. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ دانیشتووانی ئەم شارە بریتیە لە ٧٤٥،٥١٤ کەس. شاری ئەتینا وەک یەکێک لە شارە کۆن و مێژوویەکان لە زۆربەی یارییە ڤیدیۆییەکان و کارە درووستکراوە خەیاڵییەکان بەکارهاتووە. ئەم شارە بە مێژوویی و بە ڕووداوەکانی دەناسرێتەوە و ناوی دەرکردووە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنێکی سرووست لەنزیک گوندێک، لە وڵاتی یۆنان

وتاری پەیوەندیدار

زۆربای یۆنانی (بە یۆنانی: Βίος και Πολιτεία του Αλέξη Ζορμπά) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نووسراوەتەوە، ڕۆمانەکە باس لە کەسایەتی پیاوێکی ڕۆشنبیر دەکات بەناوی باسێل کە نوقمی جیھانی خوێندنەوە بووە، لە گەشتەکەیدا چاوی بە پیاوێکی نەخوێندەوار دەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوە بریتییە لە ژیان و ئەزمونەکانی، زوو دەبن بە ھاوڕێی یەکتر و باسێل زۆر شت لەم پیاوە فێردەبێت کە پێشتر لە پەرتووکەکانیشی نەیخوێندبونەوە، بەو ھۆیەوە بڕیار دەدەن پڕۆژەیەک پێکەوە ئەنجام بدەن بەو پارەیەی کە باسێل لە باوکییەوە بۆی بەجێماوە، ئەم پیاوە نەخوێندەوارە ناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیود فیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بەرھەم ھێناوە بەھەمان ناونیشان زۆربای یۆنانی کە ئەکتەری بەناوبانگ ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە.

زیاتر...

پۆلەکان

پانۆراما

پانۆرامایەک لە یۆنانەوە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب