دەروازە:کەنەدا


          
          پێنجشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤

پێشەکی

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
زیاتر دەربارەی...کەنەدا، مێژووەکەی و چاندەکەی

وتاری ھەڵبژێردراو

گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Indigenous peoples in Canada) بەتایبەت ئەو ھۆزانەی کەوتوونەتە سنووری ڕامیاری کەنەدای ئێستا وەک (مێتیس) و (ئینوت)، تا ئێستا نازناوی ھیندی و ئەسکیمۆیان ھەڵگرتووە لە بەڵگەنامە فەرمیەکان. کە ئەمە بۆتە مایەی ھەڕاسانیان.خاوەنی کەلتووری تایبەت بە خۆیانن، ھەربۆیە کۆمەڵگەی تایبەت بە خۆیان درووست کردووەو پێکەوە دەژین و پێکرا یادی بۆنە کەلتوری و ئایینیەکانیان دەکەنەوە. ھەر چەندە بەشێکی زۆریان تێکەڵ بە کۆمەڵگەی ئەورووپی بوون لە ڕێگای ژن و ژنخوازیەوە. بۆیە لە کۆمەڵگە شارنشینەکانیش دەبینرێن، وە بەشداری کارایان ھەیە لە کایە دەوڵەتیەکاندا ھەر بۆیە بەپێی یاسا خاوەنی ماف و تایبەتمەندی خۆیانن لە خزمەت کردنیان لە دامودەزگاکانی کەنەدا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

جۆرج ووودکاک ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد. بە زارۆکی بنەماڵەکەی دەچنە بەریتانیا و ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر هاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە کۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ووودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم هان دا(چونکە دژایەتی کردنی توندوتیژی، گەرەنتی دژایەتی زۆرکارەتی و چەوساندنەوەش هەیە). لەم نێوانەدا هەڤاڵەتیی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا هەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیسی زانکۆی واشنگتۆن و هەروەها مامۆستای زمانی ئینگلیسی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی هەڵگرت و هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ووودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاڤۆکەکانی لێدوانی(شرۆڤە) جەنگ و ئازادی و هەروەها سەرنووسەر و بنیاتنەری بڵاڤۆکێکی وێژەیی بە ناوی ناو(ئێستا) بوو. هەروەها سەرنووسەری بڵاڤۆکی ئدەبیاتی کەنەدا بوو.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
  • …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
  • …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
  • …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.

دەڤەر و شارەکانی کەنەدا

دەریاچەی ئەنتاریۆ یەکێکە لە پێنج دەریاچە گەورەکانی ئەمەریکای باکور، کەوتۆتە باشوور و باشووری خۆراوای ھەرێمی ئەنتاریۆ لە کەنەدا، ھەروەھا لە خاڵی ھەرە باشوور و خۆڕھەڵاتی کەنەدایە کە دەروانێتە سنوورەکانی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نیویۆرک، کە سنووری نێودەولەتیان کەوتۆتە ئاوەکانی ناوەڕاست دەریاچەکە، قەرەباڵغترین ھەرێمی کەنەدا بەناوی ئەم دەریاچەوە کراوە کە ھەرێمی ئەنتاریۆیە، شارە ھەرە گەورەکانی ئەنتاریۆ کەوتونەتە سەر دەریاچەکە وەک شارەکانی تۆرەنتۆ و ھاملتن، ناوی دەریاچەکە لە زمانی ھەرن خوازراوە کە بەواتای «دەریاچەی گەورە» دێت، ئاوی سەرەکی دەریاچەکە لە دەریاچەی ئێرییەوە دێت لە ڕێگای دەروازەی نەیاگرا فۆلس (تاڤگەکانی نەیاگرا) ەوە دێت ھەروەھا لە ڕێگای نۆکەندی سانت لۆرانسەوە ئاوەکەی دەڕژێتە زەریای ئەتلەسی، دەریاچەکە لە ڕێزبەندی دوایین پێنج دەریاچە گەورەکەی ئەمەریکای باکورە وە لەنێوان پێنج دەریاچەگەورەکان تاکە دەریاچەیە کە سنوری ھاوبەشی نییە لەگەڵ ولایەتی میشیگنی ئەمریکا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

فیستڤالی گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا

پۆلەکان

دەستەواژە کەنەدیەکان

  • دەبڵ دەبڵ: (double double)، قاوە ئەگەر داوابکرێت دوو شیر و دوو شەکری بۆ زیادبکرێت ،ئەم جۆرە قاوەیە زیاتر بەهۆی پروپاگەندەی تیم هۆرتنز هاتە سەرزاران .
  • پۆتین: (Poutine) پەتاتەی سورەوەکراو بە ئاوگی چەور و پەنیر.
  • ویکت: (wicked) نازدار ،نازدارحەیران،شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێش .

کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن.عـ

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی تۆرانتۆ سیتی ھاڵ

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب