دەروازە:کۆمپیوتەر

کۆمپیوتەر چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی کۆمپیوتەر!

کۆمپیوتەر یان پێژمێر یان بژمێر ئامێرێکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت، دەکرێت پرۆگرام بکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان ژیربێژی (بیرکاری) ئەنجام بدات. بەکارھێنەر دەتوانێت لە ڕێگای مشک (ماوس) و تەختەکلیلەوە داواکاریەکانی خۆی ئاڕاستەی کۆمپیوتەر بکات وە کارەکان لەڕێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێ.کۆمپیوتەر بە گشتی دەکرێتە دوو بەش: سەختامێر و نەرمامێر.

زیاتر...


ھەنووکە ٣١١ وتار لە دەروازەی کۆمپیوتەردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

مەکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

چەند ساڵێک دوای ئەوە کۆمپانیای ئەپڵ بە نموونەی جۆراوجۆر ھێنرایە بەردەستی کڕیاران لەلایەن ئای ماک لە ساڵی ١٩٩٨ لە پێشدا پارچەکان جیاواز و جوودا بوون بەڵام پێشکەوتنیان بەسەر ھێنا بە کۆکردنەوەیان بۆ ئامێرێک. ئەم بەرەو پێشچوونەش سەلمێنرا بە سەرکەوتنێکی تری ماکینتۆش.ئەم نموونە بەرچاوانە رووبەڕووی ماڵان و ناوەندی فێرکردن و کەسە پرۆفیشناڵەکان کرایەوە. ماک ئاسانە بۆ بەکارھێنان و جوانە لە دیزایندا و بەھێزە و ستایلێکی جوانی ھەیە،ھەموو ماکە تازەکان زۆر دابەزێنران لەگەڵ "Mac OS X"ی سیستەمی کارپێکردن کە دیزاین و درووستکردنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ھاوکاری کراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

مادەربۆرد یان تەختەی سەرەکی یەکێکە لە گرینگترین بەشی کۆمپیوتەر

زانای ھەڵبژێردراو

ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (بە ئینگلیزی: Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک - ئەمریکا، زۆرتر بە کورتکراوەی ناوەکەی واتە RMS دەیناسن. کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیچارد ستۆڵمن بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی. شۆڕشی ستۆڵمەن بۆ نەرمەکالای ئازادە کە بەکارهێنەران بتوانن دەستی تێوەردەن، بیخوێنن و هاوبەشی بکەن. واتە هەر نەرمەکالایێک کە ئەم وەسفانەی تێدا بێ، پێی دەگوترێت نەرمەکالای ئازاد. ستۆڵمەن پرۆژەی گنوی درووستکرد، بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی ڕێکخست، کۆی وەرگێڕانەکەی گنوی نەرمەکالای (GNU Emacs) پەرە پێدا و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گشتی گنوی دروستکرد (GNU General Public License).

ستۆڵمە لە ساڵی ۱۹۸۳ پرۆژەی گنو (GNU) دەستپێکرد تا کو سیستەمێکی کارپێکردن وەک یونیکس کە بە جۆرێک تەواوی لە نەرمەکالای ئازاد درووستبووە، بڵاو بکاتەوە. بەم کارە ئەو شۆڕشی نەرمەکالای ئازادی وەگڕ خست.ستۆڵمەن خولقێنەر و ڕێخەری نەرمەکالای ئازاد و پرۆژەی گنو بووە.نەرمەکالاکانی کە زۆر سوودی لێوەرگیراوە بەم جۆرەن وەرگێری کۆی نەرمەکالاکان گنو(GNU Compiler Collection)، هەڵەچینی گنو ( GNU Debugger)، دەستکاریکەری ئیمەکس (GNU Emacs text editor) لە ساڵێ ۱۹۸۵ بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی بونیات نا. ریچارد ستۆڵمەن یەکەمین پێشرەوە لە خولقاندنی مانا یان وشەیکۆپی لێفت( copyleft) لە بەرامبەری کۆپی رایت بوو.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • کۆمپیوتەری ئینیاک ٢٧ تەن قورس و ١٦٧م دووجای داگیرکردبوو.


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب