دەروازە:مۆسیقای کوردی

دەروازەی مۆسیقای کوردی


2512.svg
2512.svg
بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقای کوردی!
ھەنووکە ٣٣٥ وتار لە دەروازەی مۆسیقای کوردیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کوردی، خەڵکی مەھابادە. ماملێ لە ساڵی ١٩٢٥ز بەرامبەر بە ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەھاباد بە ناوی (خڕێ) لەدایکبووە.ماملێ ناوی محەممەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە. نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی ھاتووە بۆ نووسینی لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناھێنن ئیتر خەڵک لەوە بەولاوە ھەر دەڵێن ماملێ. محەممەد ماملێ پیاوێکی لەسەرخۆ و ھێمن و لێبووردە بووە و زۆر بە وەفا بووە بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی. ماملێ سێ ژنی ھێناوە. دوا ھاوسەری کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ناوی ئامینە خانە. ھەروەھا حەوت کوڕ و دوو کچی ھەیە. ئەمەش ناوی ھەندێکیانە (عەزیز کە بە خانە ناسراوە، خەسرەو، چالاک، وریا، نەجات، شەونم، خوبی) ماملێ خۆی دەڵێت کە ئەوەندە ئاشنای گۆرانییەکانی ڕەفیق چالاک بووم بە خۆشی ئەوەوە کوڕێکم ناونا چالاک. ماملێ چوار برای ھەیە ناویان (حەسەن، حوسەین، موتتەلیب و جەعفەر)ە وە خوشکێکی ھەیە ناوی تووبایە.بنەماڵەی ماملێ ھەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھەبووە. ھەر ئەم بۆمانەوەشە بۆتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی ھونەری کوردی. یەکەم گۆرانی کە دەرگای ھونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی بەجێی ھێشتم)ە. ھەروەھا سەعید ماملێی باوکیشی ھەر دەنگی خۆش بووە. ڕەحمانی براشی واتە مامی محەممەد ماملێ ئەوەندە دەنگی خۆش بووە دانیشتوانی قەڵادزێ ئەوەی ھاوسێی بوون و لە دووریش دەھاتن شەویان لەلای ڕۆژ کردووەتەوە. محەممەد ماملێ لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا چەند جارێک بەند و دەست بەسەر کراوە و دوور خراوەتەوە.


زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

کەھنیا سترانان (بە کوردیی باکووری: Kehniya Sitranan) ناوی ئەلبومێکی گۆرانی ھۆزان دیار و خەلیل خەمگینە کە سالی ٢٠٠٥ بڵاو کراوەتەوە و لە ١٠ ستران پێکھاتووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دەنگی ھەڵبژێردراو

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

شارام نازری گۆرانیبێژی ناوداری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش ژیانی لە وڵاتی ئێران بەسەر دەبات. زۆربەی کارەکانی شارام نازری لە بەشی فارسیدا لە سەر شێعرەکانی مەولانای ڕۆمی و حافزە، ئەو ھەروەھا لە سەر شێعری نوێی فارسیش کاری کردوە. ھەروەھا مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کارەکانی شارام نازرییە و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا کاری کوردیشی ھەیە. شارام نازری لە ساڵی ٢٠١٤دا داھاتی یەک ساڵی کاری خۆی بەخشی بە کچە قوربانییەکانی ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ.

شارام نازری لە کۆڵانی یەخچاڵیی لە گەڕەکی بەرزەدەماخ لە شاری کرماشان، لە بنەماڵەیێکی کورد و ناسیاوی شیعر و مۆسیقا لەدایک بوو. شارام دەنگە دڵڕفێنەکەی لە دایک و باوکیەوە بۆ ماوەتەوە و ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە ھۆی دایکیەوە لە گەڵ شیعر و گۆرانی ئاشنا بوو.باوکیشی دەنگێکی نەرمی بوو و لەگەڵ شارەزایی لە گوشە و ڕەدیفی میلۆدیە ئێرانیەکان، سێتاریشی دەژەنی. باوکی کەڵکی لە شێوازی پێشینان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە بە تایبەت " شێخ داوودی" گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەو سەردەمە وەرگرتووە و ئەوەی لە ھونەر بوویەتی ناویەتت بەردەست کوڕەکەی.

زیاتر...

ئامێری مۆسیقا

تەموورە
تەموورە

تەموورە (ھەروەھا : تەنبوور یان تەموور یان تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەمبوور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

زیاتر...

گرووپە مۆسیقییە کوردییەکان

بانگەواز گرووپێکی مۆسیقا بوو کە لە بڕێک لە پێشمەرگە ھونەرمەندەکانی کۆمەڵە پێکھاتبوو. زۆربەی سروودە شۆڕشگێڕانەکانی کۆمەڵە، لە لایەن گرووپی بانگەواز خوێندراوەتەوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب