دەروازە:ماتماتیک

بەخێربێن بۆ دەروازەی  
ماتماتیک!
دەروازە:شیکاریی ماتماتیکیدەروازە:ئەندازەدەروازە:جەبردەروازە:ئاماردەروازە:تیۆریی ژمارەکان

ماتماتیک چییە؟

بیرکاری یان ماتماتیک خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری.بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

وتاری ھەڵبژێردراو

بێکۆتایی (بەم ھێمایە نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری «بێ سنووری» - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و خواناسیدا دێنە کایەوە.لە بیرکاریدا، «بێکۆتایی یان بێپایان» زۆرتر لەو پێکھاتانە بەکاردەھێنرێت کە وا بۆی دەچن گوایە ژمارەیەکە (بۆ نموونە: لە ژماردن یان پێواندنی شتەکاندا) بەڵام ژمارە نییە و جیاوازە لەگەڵ ژمارە ڕاستیەکان. چەمکی بێکۆتایی گرێدراوە بە زۆر چەمکی دیکەی بیرکارییەوە: ڕادە، ژمارە ئەلفەکان، کلاسەکان لە بیرۆکەی کۆمەڵدا، کۆمەڵە بێکۆتاییەکانی دەیدەکیند.لە ئیشا ئوپانیشادی یاجورڤێدادا (سەدەی چوارەم تا سێھەمی پێش زایین) ھاتووە: «ئەگەر ئێوە بەشێک لە بێکۆتا بسڕنەوە یان بەشێک بە بێکۆتایی زیاد بکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان ھەر بێکۆتایە». دەستپێکی بەکارھێنانی نیشانەی بێکۆتایبوون، ، ناڕوونە. بەڵام زیاتر جان واڵس وەکوو یەکەم کەس ناوی لێ دەبرێت کە ساڵی ١٦٥٥ نیشای بۆ چەمکی بێکۆتایبوون داناوە.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

زانای ھەڵبژێردراو

گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا.ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو.

زیاتر...

مێژووی ماتماتیک

پلمیپتۆن ٣٢٢
پلمیپتۆن ٣٢٢

پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.

زیاتر...

ئەندازە

ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە. ئیقلیدس نووسەری نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە بە ناوی توخمەکان کە کۆنترین نووسراوەیەکە بەشێوەی ڕێکخراو باسی ئەندازەی کردبێت. ئەو میتۆدەی ئیقلیدس بەکاری ھێناوە بریتییە لە قەبووڵکردنی کۆمەڵەیەکی بچووک لە بەڵگەنەویستەکان و پاشان ھەڵھێنجان و دەرکێشانی گەلەک ڕاستیی دیکە (پیان دەوترێ سەلمێنراو) لەوانە. ئەگەرچی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئیقلیدس لەلایەن بیرکارانی پێشووتریشەوە وترابوون، بەڵام ئیقلیدس یەکەم کەس بوو کە خستیانیە ناو سیستەمێکی گشتگری ئەنجامگرانە و ژیرانەوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب