Female.svg بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

قەدبڕ:
دو:ژ
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن.ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

وتاری ھەڵبژێردراو

Angelina Jolie by Gage Skidmore 3.jpg

ئەنجلینا جۆولی (بە ئینگلیزی: Angelina Jolie، گۆکردن: /ˈl/؛ پێشتر: جۆولی پیت، لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥) خانمەکتەر، فیلمساز و چاکەکارێکی ئەمریکییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێک وەک گرانترین ئەکتەر لە لوتکەی خانمەکتەرەکانی ھۆلیوود ناوی ھاتووە.ئەنجلینا لەیەکەم فیلمیدا بە منداڵی لەپاڵ باوکی دەرکەوت، کاتێک لەفیلمی لووکین تو گێت ئاوت (١٩٨٢)ی دەرھێنەر جۆن ڤۆیت (باوکی) بەشداربوو، بەڵام ژیانی کارکردنی لە فیلم دوای دە ساڵ لەو فیلمە دەستیپێکرد، ئەمەش کاتێک بەفیلمێکی تێچوو کەم بەناوی سایبورگ ٢ (١٩٩٣)، دواتر لەیەکەم ڕۆڵی سەرەکی خۆیدا بەفیلمی ھاکەرز (١٩٩٥) بەشداربوو. دواتر لەچەند فیلمێکی ژیاننامەیی بەشداربوو لەوانە؛ جۆرج والاس (١٩٩٧) و جیا (١٩٩٨)، کە بوونە جێگای بایەخی ڕەخنەگران، ھەروەھا بەھۆی بەشداریکردنی لەفیلمی گێرل، ئینتەرپتد (١٩٩٩) ئەوا خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین کچەئەکتەری پاڵپشت. دواتر بەشداربوو لە فیلمی لارا کرۆفت: تۆمب ڕایدەر (٢٠٠١) بە کارەکتەری یاری ڤیدیۆیی لارا کرۆفت، ئەمە وایکرد ناو و ناوبانگی بگاتە لووتکەی کچەئەکتەرەکانی ھۆلیوود. دواتر بەردەوامی بە فیلمە ئاکشنەکانی دا بەبەشداربوونی لەفیلمەکانی؛ مستەر & مسز سمیت (٢٠٠٥)، وانتد (٢٠٠٨) و ساڵت (٢٠١٠)، ھەروەھا پێشوازییەکی باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کاتێک لە دوو فیلمی درامی دەرکەوت بەناوەکانی؛ ئە مایتی ھارت (٢٠٠٧) و چێنجلین (٢٠٠٨)، کە ئەمەی دووەم، وایکرد جوولی ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانی ئەو، لە فیلمی مالیفیسنت (٢٠١٢) بوو. لە دەیەی ٢٠١٠، ئەنجلینا کارەکانی لەسینەما فراوانترکرد بۆ دەرھێنان، سیناریۆنووسین، بەرھەمھێنان لەفیلمەکانی ئن زە لاند ئۆف بلەد ئەند ھەنی (٢٠١١)، ئەنبرۆکن (٢٠١٤)، فێرست زەی کیلد مای فازەر (٢٠١٧).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Jin Jiyan Azadi by Btoy, Schwendergasse, Vienna.jpg
دیوارێک لە ڤییەننا نەخشێنراوە بە وێنەی کچێکی کورد و درووشمی ژن، ژیان، ئازادی.

ئایا زانیوتە؟


ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

2019-05-18 Fußball, Frauen, UEFA Women's Champions League, Olympique Lyonnais - FC Barcelona StP 0154 LR10 by Stepro.jpg

لوسی بڕۆنز (بە زمانی ئینگلیزی: Lucy Bronze؛ لە دایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١) خانمە یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزە. ئەو لە ئیستادا، یاری بۆ یانەی مانچستەر ستی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەڕا بۆ خانمان دەکات. لوسی لە هێڵی بەرگی باڵی ڕاست بەدرێسی ژمارە ٢٠ یاری دەکات. ئەو پێشتر یاری بۆ یانەکانی سەندەرلانند، ئێڤەرتۆن، لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئۆڵەمپیک لیۆنی فەڕەنسی کردووە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا، سێ جار بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆن و سێ جاریش لەگەڵ لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی خوولی سووپەری ئێف ئەی بۆ ژنانی بردۆتەوە.لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، برۆنز لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی بۆ ئەو ساڵە پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٩، وەک یەکەمین ژنە یاریزانی ئینگلیز بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژنی ئەورووپا (یووفا). لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠، لوسی لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک یاریزانی ساڵی تۆپی پێی ژنان دیاریی کراوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Emily Dickinson daguerreotype (Restored and retouched).png

ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت.جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

ژوورێک بۆ خۆت (بە ئینگلیزی: A Room of One's Own) یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینیا وولف (١٨٨٢–١٩٤١) کە لە ئەیلوولی ١٩٢٩ لە تەمەنی ٤٧ ساڵی ڤێرجینیادا بڵاو کرایەوە. کتێبەکە جگە لەوەی بە شێوازێکی تایبەت نووسراوە، تایبەتمەندییەکانی پەخشانی مۆدێرنیسمی تێکەڵی وتارنووسین کردووە و شێوازێکی نوێی دروست کردووە. سەرەڕای ئەمانە، ژوورێک بۆ خۆت، بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی فێمینیزم و تیۆریی فێمینیزم دادەنرێت.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی منلە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازەکە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من

شیعری ھێمن لەسەر قارەمانیی لەیلا قاسم

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

Women in red & Les sans pagEs drawing Fhala.K (05).svg

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان


دەروازە:ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women\'s Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن.ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.