دەرمانی شۆپنھاوەر

دەرمانی شۆپنھاوەر (بە ئینگلیزی: The Schopenhauer Cure) یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە.[١]کتێبەکە لەبارەی دەروونپزیشکێدایە کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە. دوای ماوەیەک پشوودان، گرووپە دەرمانییەکانی دەست پێ دەکاتەوە، تا ترسی مردن لە خۆی دوور بکاتەوە. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا، تیۆریی و بۆچوونەکانی فەیلەسووفی گەورە شۆپنھاوەر، دەخرێتە ڕوو.[٢]

دەرمانی شۆپنھاوەر
چاپی یەکەم
نووسەرئیرڤین دی. یالۆم
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٥

کورتەدەستکاری

جۆلیوس دەروونپزیشکێکە دوای ئەوەی ئاگادار دەبێتەوە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە، و زۆرتر لە ساڵێکی تر ناژیت، بیر لە خۆی و ژیانی دەکاتەوە و بڕیار دەدات پێداچوونەوەیەکی ھەبێت بەسەر کارەکان و ژیانیدا، ھەر بۆیە پەیوەندیی دەگرێت بە یەکێک لە نەخۆشەکانی پێشووی بە ناوی فیلیپ، کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر چووەتە لای و جۆلیوس دوای سێ ساڵ دەرمانی بەردەوام گۆڕانکارییەکی تێدا بەدی نەکردووە. جۆلیوس دەیھەوێت بزانیت فیلیپ لەگەڵ نەخۆشییەکەی چی کردووە. فیلیپ کە کەسایەتییەکی کۆپیی شۆپنھاورە، ئیدعا دەکات ڕێنمایییەکانی جۆلیوس کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەری نەبووە و بە خوێندنەوەی بەرھەمەکانی شۆپەنھاور دەرمان بووە.فیلیپ ئاواتی ئەوەیە، بە بەکارھێنانی ئەندیشەکانی شۆپەنھاور، ببێتە ڕاوێژکارێکی فەلسەفی و داوا لە جۆلیوس دەکات ببێتە سەرپەرستی. بەڵام جۆلیوس دەڵێ، بە مەرجێک یارمەتیت دەدەم کە بۆ ماوەی شەش مانگ لە گرووپێکی دەرمانیدا بەشداری بکەیت. جۆلیوس دەیھەوێت بە یارمەتی گرووپە دەرمانییەکانی، فیلیپ (شۆپەنھاوەر) قایل بکات کە ئەو شتەی واتا دەدات بە ژیان، پەیوەندییە مرۆڤییەکانە، ئەو کارەی کە ھیچ کەس بۆ شۆپەنھاوری فەیلەسووف نەیکرد.[٢]

چەند ڕستەیەک لە کتێبەکەدەستکاری

  • ئەگەر ئارتەر شۆپنھاوەر زیندوو بوایە، ئایا پێویستی بە ڕەواندەرمانی دەبوو؟ بە دڵنیایییەوە، ئەو ھەموو نیشانەکانی نەخۆشی ھەبوو.
  • «ھەرگیز دارتاشێک نایەتە لام و ناڵێت گوێ بدە بە من! بەجێی ئەم کارە، گرێبەستێک دەبەستێت و خانووەکە چاک دەکات...ئێوەش ھەر ئەو کارە بکەن: وەکوو بنیادەم بخۆن، وەکوو بنیادەم بنۆشن....ژیانی ھاوسەریی پێکبێنن، منداڵتان بێت، فێر بن چۆن لە بەرامبەر بە ئیھانەی خەڵکی خۆڕاگر بن.»

پەم ڕووی کردە فیلیپ و وتی بە ڕای تۆ ئەمە نووسراوەی کێیە؟ھی مامۆستاکەتە، ئیپیکتتوس، بۆیەش لێرە باسم کرد چونکە دەمزانی ڕێز بۆ وتەکانی ئەو دادەنێیت...

سەرچاوەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب