خەلافەتی عەباسی لە قاھیرە

(لە خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرەەوە ڕەوانە کراوە)

خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە دامەزرا لە دوای ھەرەس ھێنانی دەوڵەتى عەبباسى لە بەغدا لەسەر دەستی مەغۆل و کوژرانی خەلیفە موستەعسیم بیلای دوایین خەلیفەی عەباسیەکان لە بەغدا, و دوای ئەوەی مەغۆل تێک شکان لە شەڕی عەین جاوت، سوڵتانی مەملوکی زاھیر بێبرس ویستی بنکەی خەلافەت بگوێزێتەوە بۆ قاھیرە تا دەسەڵاتێکی ئایینی بەدەست بھێنێت بۆ مەمالیکەکان و بڕیارەکانی دەردەچێت ئیمزای خەلیفەی عەباسی لەسەر بێت، بەڵام ئەم خەلافەتە تەنھا ڕەمزی بوو و بەم شێوەیە مایەوە تا سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی میسری خستە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر دوا سوڵتانی مەمالیکەکاندا و خەلیفە متوەکیلی سێیەمی دوایین خەلیفەی عەبباسی لە قاھیرە بردەوە لەگەڵ خۆیدا بۆ پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی و بەمەش خەلافەتی عەبباسی کۆتایی پێھات و خەلافەت گواسترایەوە بۆ دەستی عوسمانیەکان.

ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی

خەلافەت


خەلافەتی ڕاشدین

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

<دەوڵەتی ئەمەوی

موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم

دەوڵەتی عەبباسی

ئەلسەفاح · ھارون ڕەشید ··· موستەعسیم بیللا

دەوڵەتی عوسمانی
دەوڵەتی فاتیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختی خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانی خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

نەژادیاندەستکاری

نەژادی عەباسییەکان ئەگەڕێتەوە بۆ عەباسی کوڕی عەبدول موتەڵیب (کوڕی مامی پێغەمبەری ئیسلام)، بە یارمەتی لایەنگرانی بانگەوازی عەلەوی (شیعە)، ئەبو عەباس سەفاح بەڕێگەیەکی توند دەستی گرت بەسەر ئەمەوییەکاندا, ھەروەک خۆی و ئەبو جەعفەری برای ڕێگەی زۆر توندیان گرتە بەر بۆ بەھێزکردنی دەسەڵاتی عەباسیەکان، لە ساڵی ٧٦٢ شاری بەغدایان بنیاتنا و دەوڵەتەکە گەیشتە لوتکەی ھێز و زانستەکان گەشەیان سەند تیایدا لە سەردەمی ھارون ڕەشید پاشان لە سەردەمی مەئمونی کوڕیدا, کە بەغدای کردە ناوەندێک بۆ زانست و زانیاری.

لە ساڵی ٨٠٠ز وە چەند ناوچەیەک سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند لە دەوڵەتى عەبباسى و بوو بە چەند میرنشین و مەمالیکێک کە بنەماڵەی جیاواز حوکمیان ئەکردن, لە دوای کوژرانی متوەکیل لە ساڵی ٨٦١ز ھێزی دەوڵەتەگە گەڕایەوە بۆ دواوە تا لە کۆتاییدا عەباسیەکان کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو بنەماڵانەی شێوەیەکی سەربازیان ھەبوو، وەک بوەیھیەکان و سەلجوقیەکان و شاکانی خواڕزم، و دەسەڵاتی خەلیفەکان تەنھا ڕەمزی بوو لەگەڵ لایەنە ئاینیەکەیدا بە تەنھا, دوایین خەلیفەی عەباسیەکان لە بەغدا موستەعسیم بیلا بووە قوربانی ھێرشەکانی مەغۆل, دوای ئەوە بە شێوەیەکی ڕەمزی خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە دامەزرایەوە لە ساڵان ١٢٦٠ تا ١٥١٧ز لەژێر چاودێری مەمالیکەکان.

دامەزرادندەستکاری

خەلافەتی عەباسی لە قاھیرە سوڵتان زاھیر بێبرس دایمەزراندەوە لە میسر وەک جێگرتنەوەیەک بۆ خەلافەتی عەبباسی کە لە بەغدا کۆتایی پێھات دوای ڕوخانی بەغدا لەسەر دەستی مەغۆل, دوای ئەوەی مەمالیکەکان لە شەری عەین جالوتدا ڕووبەڕوی مەغۆل بوونەوە و تێکیان شکاندن، بێبرس کە سیاسیەکی زیرەک بوو ئامانجی لە مانەوەی خەلافەت لە میسر ئەوەبوو کە دەسەڵاتێکی ئایینی بدات بە حوکمی مەمالیکەکان کە لە ساڵی ١٢٥٠ دامەزرا لەسەر پاشماوەی دەوڵەتی ئەیوبی و لەبەر ئەوەی بارودۆخەکە ناجێگیر بوو و پێویستی بەوە بوو شەرعیەتێک وەربگرێت.

ژمارەی خەلیفەکانی قاھیرە ١٧ بوون لە ٢٢ ماوەی حوکمدا و ناودارترینیان موستەعین بیلا بوو ، وخەلافەت بەردەوام بوو لە قاھیرە تا سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی دەستی گرت بەسەر مەمالیکەکان لە ساڵی ١٥١٧ز ودوایین خەلیفەی عەبباسی متوەکیلی سێیەمی لەگەڵ خۆی بردەوە بۆ پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی و بەمەش خەلافەتی عەباسی لە قاھیرە کۆتایی پێھات.

لیستی ناوی خەلیفە عەباسیەکان لە قاھیرەدەستکاری

  # فەرمانڕەوا ماوەی دەسەڵاتی
١موستەنسیر بیلا ئەبو قاسم ئەحمەد ١٢٦١–١٢٦٢  
٢حاکم بیئەمرلا ئەحمەد   ١٢٦٢–١٣٠٢ 
٣ موستەکفی بیلا سولەیمان   ١٣٠٢–١٣٤٠  
٤واسیق بیلا ئیبراھیم   ١٣٤٠–١٣٤١ 
٥حاکم بیئەمرلا ئەحمەد کوڕی موستەکفی   ١٣٤١–١٣٥٢ 
٦موعتەزید بیلا ئەبوبەکر   ١٣٥٢–١٣٦٢ 
٧متوەکیل عەلاڵا ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد   ١٣٦٢–١٣٧٧ 
٨موستەعسیم بیلای دووەم   ١٣٧٧–١٣٧٧ 
٩متوەکیل عەلاڵا ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد   ١٣٧٧–١٣٨٣ 
١٠واسیق بیلا عومەر   ١٣٨٣–١٣٨٦ 
١١موستەعسیم بیلا زەکەریا   ١٣٨٦–١٣٨٩ 
١٢متوەکیل عەلاڵا ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد   ١٣٨٩–١٤٠٦ 
١٣ موستەعین بیلا عەباس   ١٤٠٦–١٤١٤ 
١٤موعتەزید بیلا ئەبو فەتح داود   ١٤١٤–١٤٤١ 
١٥موستەکفی بیلا ئەبوڕەبیع سولەیمان   ١٤٤١–١٤٥١ 
١٦قائیم بیئەمرلا ئەبوبەقا حەمزە   ١٤٥١–١٤٥٥ 
١٧موستەنجید بیلا   ١٤٥٥–١٤٧٩ 
١٨متوەکیل عەلاڵا ئەبوعیزعەبدول عەزیز   ١٤٧٩–١٤٩٧ 
١٩موستەمسیک بیلا ئەبوسەبڕ یەعقوب   ١٤٩٧–١٥٠٨ 
٢٠متوەکیل عەلاڵا ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد   ١٥٠٨–١٥١٦ 
٢١موستەمسیک بیلا یەعقوب   ١٥١٦–١٥١٧ 
٢٢متوەکیل عەلاڵای سێیەم   ١٥١٧–١٥١٧ 

سەیری ئەم بابەتەش بکەدەستکاری

دەوڵەتى عەبباسى

سەرچاوەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب