خانزادی سۆران

خانزادی سۆران یان میر خانزاد یەکێک بووە لە فەرمەنڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لە ماوەی کۆتایییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە. خانزاد خوشکی میر محەممەدە، کە ئەویش میری سۆران بووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دەورووبەری ساڵی ١٦٢٠.

قەڵای خانزاد لە نزیک گوندی میراوە، باکووری ھەولێر

خانزاد بووەتە میری میرنشینی سۆران لەدوای ژەھرخواردکردنی براکەی لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردووەتەوە بە داواکردنی خوازبێنی بۆ کچێک بۆ لەشکری. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە شنگالەوە گەیشتوونەوە سۆران، خانزاد ئەوانی کوشتووە.[١][٢]

خانزاد لە قەڵای خانزاد فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. ئەم قەڵایە ماوەتەوە و ٢٢ کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Women of Non-State Kurds: From Khanzad Sultan to Rojava Female Fighters". The Kurdistan Tribune. 2014-12-19. Archived from the original on ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 2019-03-28. Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ نامەکەی خانزاد میری سۆران کە بۆ لەشکریی نارد, یوتیووب.
  3. ^ "Mujeres". Asociación Amistad con Kurdistán (بە ئیسپانی). Archived from the original on ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved 2019-03-28. Check date values in: |archive-date= (help) ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.