خالید ئێرتوغروڵ

نووسەرێکی تورک

خالید ئێرتوغرۆڵ (تورکی: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.

ژیانی

خالید ئێرتوغرۆل لە شاری ئادیامان ھاتۆتە دنیاوە لە تورکیا، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، دواتر پەیمانگەی زانستی نێغەدە و کۆلێژی زانستە پەروەردەیەکانی تەواوکردووە، و دواتر ماستەری بە دەستھێناوە و تا دواجار پلەی دوکتۆرای وەرگرتووە لە زانکۆی ساکاریا لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان.[ژێدەر پێویستە]

چەندین ساڵ وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە خوێندنگەکاندا ئیشی کردووە و ھەروەھا لە چەند زانکۆیەکی تورکیادا دەرسی وتۆتەوە و بەشداری چەندین چالاکی کردووە لە ناو تورکیا و دەرەوەیدا.[ژێدەر پێویستە]

نوسینەکانی

بەرھەمەکانی خالید ئێرتوغرۆل زۆربەی لە شێوەی ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا داڕێژراون و ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە ڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، بە شێوازێکی کاریگەر و زمانێکی ئاسان داڕێژراون بە شێوەیەک کە خوێنەر کەمەندکێش دەکەن بۆ ئەو دیمەنانەی نووسەر دەیخاتە ڕوو و ھەستی خوێنەر ئەجوڵێنن.

زیاتری نوسینەکانی پەروەردەیین و مەبەست لێیان چارەسەرکردنی کێشە دەروونی و ڕۆحیەکانی گەنجان و لاوانە.

دانراوەکانی

خالید ئرتۆغرۆل خاوەنی چەندین بەرھەمە و خزمەتێکی دیاری ھەیە لە بورای فێرکردن و ڕۆشنبیرییدا و نزیکەی پەنجا کتێبی بە تورکی بە چاپ گەیشتووە و زۆربەی ئەم بەرھەمانە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدراون، ھاوکات چەندین خەڵاتی ڕێز لێنانی وەرگرتووە.

کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی کە چەندین جار چاپ دەکرێنەوە و خوێنەرێکی باشیان ھەیە، لەو کتێبانەش:

#کتێبوەڕگێڕنووسەرناوەندی چاپ
١ئایسڵگۆنا غەریبخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٢محەمەد دوزجەییگۆنا غەریب ناجیخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٣ژینی پڕ ئەسرینئەحمەد تاھیرخالید ئێرتوغرۆلنوسینگەی تەفسیر
٤ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێتشەیدا عەلیخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥بەھار ھاتە ژیانمەوەتارا محەمەدخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥محەمەد (د. خ) مامۆستای ھەمووانتارا محەمەدخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٦کچی خۆرھەڵاتشەیدا عەلیخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٧گەڕانەوە لە ھەڵدێرھێمن عوسمانخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٨دوایین ھەناسە لە سوجدەداتارا محەمەدخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٩جانانسروشت ڕەووفخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٠ئەو ئافرەتەی خۆی دۆزییەوەتارا محەمەدخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١١ئەو ئافرەتەی لەدووی خۆی دەگەڕێتمحەمەد خالیدخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٢سەلیم و خەندەخالید ئێرتوغرۆلناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

سەرچاوەکان


خالید ئێرتوغروڵ: نووسەرێکی تورک

خالید ئێرتوغرۆڵ (تورکی: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.