جنۆکە

جنۆکە یان جن (بە عەرەبی: الجِنّ‎، بە واتە فراوانەکەی بریتییە لە ڕۆحەکان یان دیوەکان)[١] بەپێی ئاین و ئەفسانە کۆنەکانی عەرەب، جنۆکە بوونەوەریکی سەروسروشتییە کە لە ھەمان ھەسارەی ئێمە دەژیت کە مێشک و تێگەیشتنیان ھەیە بەڵام ناتوانرێت ببینرێت، ھەروەھا ئەتوانێن ھەستیان پێبکەین و ھەستەکانمان لێی بەئاگابن، ھەر بۆیە پێی دەگوترێت جنۆکە چونکە خۆی دەشارێتەوە و نابینرێت، زۆر کەس پێیانوایە کە بوونی ھەیە و لە شێوەدا جیاوازیان ھەیە، ھەروەھا توانایان ھەیە بۆ ئەنجامدانی کاری قورسەکان

زولقەرناین بە یارمەتی ھەندێک جنۆکە، دیوارەکەی ئاسنین دروستدەکەن بۆ دوورخستنەوەی یەجوج ومەجوج (لە بچووککراوەی فارسییەکانی سەدەی ١٦)

جنۆکە لە ئیسلامدەستکاری

ھەموو موسڵمانانی جیھان لەسەر ئەوە ھاوتان کە جنۆکە بوونی ھەیە و لە قورئاندا باسکراوە: وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ  (ڕەحمان:١٥) و لە قورئاندا سوورەتێکی تەواو ھەیە لەسەر جنۆکە بەناوی سوورەتی جن. موسڵمانانەکان باوەڕیان وایە کە جنۆکە توانای جەستەیی نائاسایی ھەیە، کە دەتوانی خەڵک ببینێت ھەروەھا دەتوانێ شێوەیەی خۆیان بگۆڕن بەو جۆری کە دەیانەوێت، و ھەندێک لە پسپۆڕانی قورئان، قورئان لەسەر ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە جنۆکە دەستیان لێداوە یان چووتە لاشیان بۆ ئەوەی دەریان بکەن و ھەندێکی تریش دەتوانن لەگەڵ جنۆکەکان قسە دەکەن و مشتومڕیان لەگەڵ بکەن لە ڕوانگەی ئەوان، ھەروەھا لە قورئاندا ٢٩ جار باسی جنۆکە کراوە. کە لە ڕوانگەی قورئاندا محەممەد وەک پێغەمبەرێک بۆ ھەردوو کۆمەڵگای مرۆڤ و جنۆکە نێردراوە[٢]

جنۆکە لە ڕوانگەی قورئاندەستکاری

قورئان دادەنێن بەبوونی جنۆکە کە سیفەتەکانی بە کورتیدەستکاری

  1. بوونەوەریکەکەن کە لە ئاگر دروستکراون[٣]
  2. دەرککردن لەنێوان ڕاستی و ھەڵە، و ھێزی تێگەیشتن[٤]
  3. ئەرک و بەرپرسیارییەتیان ھەیە[٥]
  4. ھەندێک باوەڕدارن و ھەندێکی بێ باوەڕن[٥]
  5. توانایان ھەیە ھەندێک کار ئەنجامبدەن کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی[٦]
  6. پێش مرۆڤ لەسەر زەوی ژیاون[٧]

شێوەکانی جنۆکەدەستکاری

شێوەکانی جنۆکە دەکرێت دابەشبکرێت بۆ سێ پۆلی سەرەکی

لەسەر شێوەی ئاژەڵدەستکاری

جنۆکە دەتوانێت لە شێوەی ئاژەڵی جیاواز دەربکەوێت وەک دووپشک یان پشیلە یان کوندەپەپوو یان کەر، ھەروەھا سەگەکان ئاژەڵێکی ترن کە زۆرجار لەگەڵ جنۆکە ھەژمار دەکرێت، بەتایبەتی سەگی ڕەش و ھەروەھا شێوەی مارەکان پەیوەندارترین ئاژەڵن بۆ جنۆکەکان لە ڕوانگەی ئیسلامدا. کەچی بە پێچەوانی ئاژەلاکانی تر جنۆکە ناتوانێت لە شێوەی گورگدا دەربکەوێت، کە وا بڕوادەکرێت گورگەکە جنۆکەکان ڕاودەکەن[٨][٩]

لەسەر شێوەی زریان و سێبەردادەستکاری

ھەروەھا جنۆکەکان بە تەم و زریانی پەیوەستکراوە کە لەوانەیە لە تەم یان زریانی لماویدا دەربکەوێت.

لەسەر شێوەی مرۆڤدەستکاری

زۆرجاران جنۆکە لەسەر شێوەی مرۆڤ دەردەکەون.

پەیوەندی نێوان جنۆکە و شەیتاندەستکاری

ھەردوو لێکۆڵینەوەی ئیسلامی و نائیسلامی بەگشتی جیاوازی لەنێوان فریشتە و جنۆکە و شەیتان دەکەن وەکوو سێ جۆری جیاوازی قەوارەی ڕۆحی لە ڕوانگەی ئیسلامیدا،[١٠][١١] زۆرجاران جیاوازەکانی نێوان جنۆکە و شەیتان ڕوون نییە، جنۆکەکان چەندین تایبەتمەندییان ھەیە کە لەگەڵ شەیتانەکان ھاوبەشیدەکەن، کە ھەردووکیان بەرپرسن لە نەخۆشییە دەروونییەکان و خاوەندارێتیکردنی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تایبەتمەندییانە لە فەرموودەی قورئان و پێغەمبەردا دەرناکەون. کە قورئان جەخت لەسەر بەراوردکاری نێوان مرۆڤ و جنۆکە دەکاتەوە کە وەکوو بەرپرس و ئازادن لە کردەوەکانیان،[١٢][١٣] جنۆکە چەندین تایبەتمەندی لەگەڵ مرۆڤ ھاوبەشدەکات، کە شەیتانەکان نیانە.[١٤]

جنۆکە لە زانستی ھاوچەرخدادەستکاری

ھیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر بوونی جنۆکە لە زانستی ھاوچەرخدا، کە چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە، کە لێکۆڵینەو و توێژینەوەکان نەگەشتونەتە ئەنجامی ئەرێنی، ھەروەھا ھێچ بەڵگەنامە یان وێنەیەکی دانپێدراو لە گۆڤارە زانستییەکاندا بڵاونەکراونەتەوە، ھەروەھا لە بواری پزیشکی پشتڕاست نەکرایەوە، و ھۆکارەکانی نەخۆشی بۆ نەخۆشیاکانی شیزۆفرینیا یان شیزۆفرینیایە دەگەڕێننەوە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Tobias Nünlist Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & ٢٠١٥ ISBN 978-3-110-33168-4 لا. ٢٢ (ئەڵمانی)
  2. ^ قورئانی پیرۆز، سوورەتی ئەنعام، ئایەت ١٩
  3. ^ قورئانی پیرۆز، سوورەتی ڕەحمان، ئایەت ١٥
  4. ^ قورئانی پیرۆز، سوورەتی جن
  5. ^ ئ ا ئایەتەکانی سوورەتی جن و سوورەتی ڕەحمان
  6. ^ سباء، 12 - 13
  7. ^ حجر، 27
  8. ^ name="ReferenceA98">Robert Lebling, Legends of the Fire Spirits: Jinn and Genies from Arabia to Zanzibar, 2010 ISBN 978-0-857-73063-3 page 98
  9. ^ Tobias Nünlist Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & Co KG, 2015 ISBN 978-3-110-33168-4 p. 43 (German)
  10. ^ Amira El-Zein Islam, Arabs, and Intelligent World of the Jinn Syracuse University Press 2009 ISBN 9780815650706 page 21
  11. ^ Tobias Nünlist Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & Co KG, 2015 ISBN 978-3-110-33168-4 p. 47 (German)
  12. ^ Eichler, Paul Arno, 1889 Die Dschinn, Teufel und Engel in Koran [microform] p. 60 (German)
  13. ^ Tobias Nünlist Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & Co KG, 2015 ISBN 978-3-110-33168-4 p. 47 (German)
  14. ^ Egdunas Racius ISLAMIC EXEGESIS ON THE JINN: THEIR ORIGIN, KINDS AND SUBSTANCE AND THEIR RELATION TO OTHER BEINGS p. 132

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب