جابانی کوردی

جابانی کوردی (بە عەرەبی: جابان الكردي‎) یەکێک لە یارانی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام بووە.[١] جابان بە ڕچەڵەک کورد بووە و بە جابانی کوردی ناسراوە. ھەروەھا لەبەر ئەوەی کە کوڕەکەی ناوی مەیموون بووە، کونیەکەی بووە بە ئەبوومەیموون. ناوی جابان لە کتێبە بەناوبانگەکانی سەحابەناسیدا وەک ئەسەدولغابە و ئەلئیصابە ھاتووە.[١] ئەبوونەعیمی ئەسفەھانی ناوی کوڕەکەی جابانی بە مەیموونی کوردی تۆمار کردووە.[٢]، لە نێوان ساڵانی 121ی کۆچی (واتە ساڵی 738) و ساڵی 130ی کۆچی (واتە ساڵی 747) کۆچی دوایی کردووە، لە ئورفە(رحا)ی باکوری کوردستان لەدایکبووە.[٣]

JabanAlKurdi.png

باوکی مەیمون

ئیبن ئەسیر (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێت لە "اسد الغابه" : (304/6):

" باوکی مەیمون ، دەڵێن ناوی جابانە، زیاتر لە جارێک گوێی لە پێغەمبەر بوو، باسی فەرموودەکەی کرد ئەبوو خالید، لەسەر مەیمونی بن جابان ، لەسەر باوکی" تەواو بوو .

و لە (345/6):

" میمون الکردي لەسەر باوکی: گوتراوە: ناوی جابانە، گوێی لە پێغەمبەر بوو(د.خ) فەرموویەتی ..." دوای باسی فەرموودەیەکی کرد .

و ابو نعيم (خوا لێی ڕازی بێت) گوتی: لە " معرفه الصحابە" (3073/6):

"میمون الكردي، لەسەر باوکی و گوترا : ناوی جابانە" تەواو بوو.[٣]

پەراوێز

  1. ^ ئ ا ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  2. ^ "ماڵپەڕی فەتاوای سوننەت و جەماعەت (فارسی)". Archived from the original on ٦ی ئازاری ٢٠١٦. Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا "هل من الصحابة أكراد ؟ - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-01.

سەرچاوەکان

  • ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  • سایت جامع اھل سنت و جماعت