پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[١] خولی چوارەمی پەرلەمان لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای ڕێواز فایەقە.

پەرلەمانی کوردستان-عێراق
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق
جۆر
جۆرتاک ئەنجومەن
مێژوو
دامەزراندن١٩٩٢
سەرکردایەتی
سەرۆکی پەرلەمانڕێواز فایەق، (یەنەکە)
لەدوای ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
جێگری سەرۆکی پەرلەمانھێمن ھەورامی، (پەدەکە)
پێکھاتە
کورسییەکان١١١
[[پەڕگە:|120px|alt=]]
گرووپە سیاسییەکانیحیزبە نوێنەرەکان لە پەرلەمان
شوێنی کۆبوونەوە
تەلاری پەرلەمانی کوردستان
ماڵپەر
ماڵپەری فەرمیی پەرلەمان

ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن. لانی کەم دەبێ ٢٥٪ -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن.دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم.

مێژوودەستکاری

خولی یەکەم (١٩٩٢–١٩٩٤)دەستکاری

دوای شکستھێنانی گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و ڕژێمی سەدام، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ حکوومەتی ئێراق دەستی کرد بە کێشانەوەی دامودەزگا ئیدارییەکان لە ناوچەکانی کوردستان. بەرەی کوردستانی کە لە حەوت حیزب پێک ھاتبوو وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ناوچەکە بیری لە دامەزراندنی سیستمێکی پەرلەمانی کردەوە لەڕێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆی ئازاد و دیموکراتییەوە.بۆ ئەمەش لێژنەیەکی تایبەتی لە ١٥ کەس لە سیاسەتوانەکانی ناو بەرەی کوردستانی پێک ھێنرا بەم ئەندامانەوە:ڕەشید عەبدولقادر، مەعرووف ڕەئووف، نازم حەوێزی، حاکم ئەمیر، شەمسەددین موفتی، مەحموود بابان، سەعدی بەرزنجی، خورشید شەوکەت، مستەفا عەسکەری، فەرسەت ئەحمەد، قەیس دیوالی، حەسەن عەبدولکەریم، بەختیار حەیدەری، قادر جەباری و، فەرەنسۆ ھەریری.

ئەم لیژنەیە دوای ئەوەی چەند دانیشتنێکی لە نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ تاوەکو ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ئەنجام دا، پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی کرد و لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٩٢ لەلایەن بەرەوە بڕیاری لەسەردرا و بە ناوی یاسای ژمارە ١ بۆ ساڵی ١٩٩٢ یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنیی نیشتمانیی کوردستان – عێراق پەسەند کرا.ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ڕێگای دەنگدانی گشتی و نھێنی و ڕاستەوخۆ لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بە بەشداریی ٩٦٧٢٢٩ دەنگدەر ئەنجام درا. کە بەھاوکاری و پشتیوانیی چاودێرانی بیانی بەڕێوە چوو. بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ھەر حزبێک دەبوایە ٧٪ -ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات.[٢]ئەم لیستانە لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوون:

ناوی لیستژمارەی دەنگەکانڕێژە لە سەد
پارتی دیموکراتی کوردستان٤٣٧٨٨٩٤٥٫٥
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان٤٢٣٨٣٣٤٣٫٦١
ئیسلامییەکان٤٩١٠٨٥٫٥
یەکگرتن (پارتی سۆشیالست و پارتی سەربەخۆییی کوردستان)٢٤٨٨٢٢٫٥٦
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی و بێلایەنەکان٢١١٢٣٢٫١٧
پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان٩٩٠٣١٫٠٢
لیستی سەربەخۆی دیموکراتەکان٥٠١٠٫٠٥

بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، کە لەلایەن دەستەی باڵای سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندرا، کە بە سیستمی نوێنەرایەتێی ڕێژەیی بەرێوە چوو، تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشان ھاتنە نێو پەرلەمان لە کۆی ١٠٥ کورسیی پەرلەمان ھەریەک لە یەکێتی و پارتی ٥٠٪ی کورسییەکانیان بەرکەوت. جەوھەر نامیق سالم لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

بەپێی بڕیارێکی سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی، ٥ کورسی بۆ مەسیحیەکانی کوردستان تەرخان کرا، کە ٤ ئەندامیان لە لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و ١ ئەندامیش بۆ لیستی یەکگرتووی مەسیحییەکانی کوردستان تەرخان کرا.

خولی گواستنەوە (٢٠٠٢–٢٠٠٥)دەستکاری

بەھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ (شەڕی براکوژی)، لە ٢ی مایسی ١٩٩٤ نەتوانرا ھەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام بدرێ. پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکی دیکۆمێنتیدا کە لە ١٩ خاڵ پێک ھاتبوو دژی ئەم شەڕە ھەڵویستی دەرکرد و چەندین لێژنەی مەیدانیشی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاگربەست و بڕیاردانی ئاشتی لە بەرەکانی شەڕدا پێک ھێنا، ھەروەھا ٥٩ ئەندام بۆ ماوەی ١٠١ ڕۆژ لە ھۆڵێکی نێو پەرلەمان دژی شەڕی ناوخۆ پەناگیریی خۆیان ڕاگەیاند. بەڵام پەرلەمانیش بووە قوربانیی شەڕی ناوخۆ.

بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ساڵی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی واژوو کرا، پەرلەمانی کوردستان یەکی گرتەوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ یەکەم کۆبوونەوەی یەکگرتنەوەی کرد و ھەفتەیەکیش دوای ئەوە کۆبوونەوەی دووەمی یەکگرتنەوەی لە سلێمانی گرێ دا. ٢٣ نوێنەری یەکێتی گۆڕدران و نوێنەرێکی دیکەش بۆ پارتی زۆرکرا. ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا. بەڵام بەگشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سالی ١٩٩٢ بوو.[٣]

خولی دووەم (٢٠٠٥–٢٠٠٩)دەستکاری

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام درا.لە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، ١٣ لیستی جیاواز بەشداریان کرد کە بە سیستمی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی بەڕێوە چوو. تێیدا ١٧٥٣٩١٩ کەس لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ١٠٥ ئەندام بۆ ١١١ ئەندام بەرزکرایەوە. لە ئەنجامدا تەنھا ٣ لیست لەکۆی ١٣ لیستەکە، توانیان بگەنە پەرلەمان، ئەوانیش لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان کە ١٠٤ کورسی و لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عیراق ٦ کورسی و لیستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەربەخۆکان ١ یەک کورسییان بەدەست ھێنا. عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمان و فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا سکرتێری پەرلەمان لە خولی دووەم بوون.ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان:[٤]

ناوی لیستژمارەی دەنگەکانڕێژە لە سەدکورسییەکان
لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان١٥٧٠٦٦٣٨٩٫٥٥١٠٤
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق٨٥٢٣٧٤٫٨٦٦
لیستی زەحمەتکێشان و سەربەخۆکان٢٠٥٨٥١٫١٧١
پارتی کاری دیموکراتی کوردستان١١٧٤٨٠٫٦٧٠
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان١٠٩٥٢٠٫٦٢٠
لیستی بێلایەنەکان١٠٢٦٢٠٫٥٩٠
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان٩٠٨١٠٫٥٢٠
تەجەموعی کۆماری عێراق٩٤٩٩٠٫٥٤٠
بەرەی نیشتمانیی وەحدەی عێراق٨٢٥٥٠٫٤٧٠
بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان٦٦٩٠٠٫٣٨٠
پارتی پارێزگارانی کوردستان٥٥٠٦٠٫٣١٠
حزبی ئەخای وەتەنی عێراقی٣٤٢٢٠٫٢٠٠
ڕەوتی نیشتمانیی کوردستان٢٠١٨٠٫١٢٠

خولی سێیەم (٢٠٠٩–٢٠١٣)دەستکاری

ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ خولی سێیەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو کە ٢٤ لیست بەشداریی ھەڵبژاردنیان کرد، بۆ کێبرکێ لەسەر ١١١ کورسی و تێیدا ١١ لیست توانیان ڕێژەی یاسایی بەدەست بێنن و بێنە ناو پەرلەمان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی کرد. ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردن لە نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٩ ھاتووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:[٥]

ناوی لیستژمارەی دەنگەکانڕێژە لە سەدکورسییەکان
لیستی کوردستانی١٠٧٦٣٧٠٥٧٫٣٧٥٩
گۆڕان٤٤٥٠٢٤٢٣٫٧٢٢٥
لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی٢٤٠٨٤٢١٢٫٨٤١٤
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق٢٧١٤٧١٫٤٥٢
بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان١٨٤٦٤٠٫٩٨٣
ئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری١٠٥٩٥٠٫٥٦٣
ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی١٥٠٢٨٠٫٨٠١
لیستی چاکسازیی تورکمانی٧٠٧٧٠٫٣٨١
لیستی ڕافیدەین٥٦٩٠٠٫٣٠٢
ئارام شاھین داود باکۆیان (ئەرمەنی)٤١٩٨٠٫٢٢١
لیستی تورکمانیی ھەولێر٣٩٠٦٠٫٢١١

خولی چوارەم(٢٠١٣–٢٠١٨)دەستکاری

خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢١ ئەیلوول ٢٠١٣ لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی نیمچە کراوە بەڕێوە چوو ٣١ لیست بەشداریان لەم ھەڵبژاردنە کرد بەڵام تەنھا ١٧ لیست توانیان ببنە خاوەن کورسییەکانی پەرلەمان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی بەم شێوەیە ڕاگەیەند:[٦]

ژمارەیی لیستناوی لیستژمارەی دەنگەکانکورسییەکان
١١٠لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان٧٤٣٩٨٤٣٨
١١٧لیستی گۆڕان٤٧٦٧٣٦٢٤
١٠٢لیستی یە‌کێتی نیشتمانی کوردستان٣٥٠٥٠٠١٨
١٠٥لیستی یەکگرتووی ئیسلامی١٨٦٧٤١١٠
١٠٤لیستی کۆمە‌ڵی ئیسلامی١١٨٥٧٤٦
١٠١لیستی بزووتنە‌وی ئیسلامی کوردستان٢١٨٣٤١
١١١لیستی سۆسیالیست١٢٥٠١١
١٠٧لیستی ئازادی١٢٣٩٢١
١١٥لیستی ئاراستەی سێیەم٨٦٨١١
١٢٦لیستی ڕافدین (قائمە الرافدین)٦١٤٥٢
١٢٧ئە‌نجومە‌نی گە‌لی کلدانی سریانی و ئاشووری٥٧٣٠٢
١٢٤لیستی پێشکەوتنی تورکمان٥٢٥٩٢
١٢١لیستی ھە‌ولێری تورکمانی١٩٥١١
١٢٠لیستی گۆڕان و نوێبوونە‌وی تورکمانی١٩٢٦١
١٢٢لیستی جبھە‌ی تورکمانی عێراقی١٧٥٣١
١٢٥لیستی ابناو النھرین١٠٩٣١
١٣١لیستی ئەرمەن٥٣١١

ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی کوردستاندەستکاری

پەرلەمانی کوردستان ئەم ئەرک و دەستەڵاتانەی خوارەوەی ھەیە:

  • دەرچوواندنی یاسا
  • بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتننامەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەی چارەنووسیی گەلی کوردستان و دەسنیشانکردنی پەیوەندیی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی مەڵبەندی
  • ناولێنانی سەرۆکی وەزیرانی ھەرێم و متمانەدان بە ئەنجومەنی وەزیران و کێشانەوەی متمانە لێیان
  • پەسندکردنی بودجەی گشتیی و نەخشەکێشانی گەشەپێکردن و بڕیار لە سەردانیان
  • چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن

پشتیوانەی یاساییی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستاندەستکاری

ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانەی یاساییان ھەیە، کە پاراستنی یاسایی پێویستیان بۆ دابین دەکات تاکو بە ئازادی ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن و، ئەندام لەسەر دەربڕینی بیروڕاری لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی لە ئەنجومەندا لی پرسینەوەی لەسەر نەبێت و نابی ڕاوەدوو بنرێـت، یا بگیرێت لە کاتی خولەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەندا بەبی ڕەزامەندیی ڕاوەدوو پەرلەمان، تەنیا لە بارەی ئەوە نەبی، کە لە تاوانێکدا گیرا بی، ھەروەھا نابی ئەندام ڕاوەدوو بنرێتیان بگیرێت لە دەرەوی کاتی خولی بەستنی ئەنجومەن بەھۆی تاوانێک بە بی وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆی پەرلەمانی کوردستان تەنیا لەو بارەدا نەبێت کە لە تاوانێکدا گیرا بێت.

لیژنەکاندەستکاری

لیژنە ھەمیشەیییەکاندەستکاری

بەپێی ماددەی ٣٧ی پەیڕەوی ناوخۆی پەلەمانی کوردستان

لیژنە ھەمیشەیییەکانی ئەنجومەن لەیەکەم خولیدا کەدوای ھەڵبژاردندەبەسترێت پێکدەھێنرێن ولەپێکھێنانیاندا، ئارەزووی ئەندامان وپسپۆرییان ڕەچاودەکرێت. بەپێی ماددەی دووەمی بریاری ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٩ بڕگەی ٣ لەماددەی ٣٩یەمی ھەموارکراو، ھەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێنرێتەوە: لیژنەی ھەمیشەیییەکان لەژمارەیەک ئەندام پێکدێن کە لە پێنج ئەندام کەمتر نەبن و لەیازدە ئەندامیش زیاتر نەبن و ھەر لیژنەیەش لەناو ئەندامانیدا سەرۆکێک و جێگرێکی سەرۆک و بڕیاردەرێک بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت.

لیژنە ھەمیشەیییەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە لەخولی سێیەمدا دیاریکراون ئەمانەن:

  • لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری
  • لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیییەکان
  • لیژنەی پەروەردە و فێرکردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
  • لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری
  • لیژنەی یاسایی
  • لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و منداڵ و خێزان
  • لیژنەی بەرگری لەمافی ژن
  • لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە
  • لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار
  • لیژنەی پاراستنی مافی بەکاربەر
  • لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن و شوێنەوارەکان
  • لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان
  • لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەھیدان و قوربانیانی جینۆساید
  • لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ھاوچەرخکردنی لادێ
  • لیژنەی وەرزش و لاوان
  • لیژنەی مافی مرۆڤ
  • لیژنەی دەسپاکی (نەزاھەت)
  • لیژنەی کاروباری کۆمەڵەی مەدەنی
  • لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی[٧]

پێشانگادەستکاری

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ماددەی ٤ی دەستووری ھەرێمی کوردستان-عێراق http://www.perleman.org/files/sitecontents/100809083313.pdf ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Marchی 2011. Retrieved 24ی Marchی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٧ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.perleman.org/default.aspx?page=sitecontents&c=Parliament-History1992# ٥ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Aprilی 2014. Retrieved 24ی Marchی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Marchی 2016. Retrieved 24ی Marchی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "مێژووی ھە‌ڵبژاردن خولی چوارەم ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستان". parliament. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Juneی 2017. Retrieved 22ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری


🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب