بەکتریا

بەکتریا (بە ئینگلیزی: Bacteria، بە یۆنانیی کۆن: bakterion بە واتای "گۆپاڵی ورد") زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان و گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک زنجیرەیی یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت "گۆی زنجیرەیی" یان لە شێوەی ھێشوو کە پێیان دەوترێت "گۆی ھێشوویی". دوورییەکانی بەکتریا لەنێوان ٠٫٥ بۆ ٥ مایکرۆمەتردایە، و بەکتریا بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، میکرۆب یان بەکتریا لە زانستی بەکتریا (بەکتریۆلۆژی) خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کە بە بەشێک لە وردبینناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) دادەنرێت.

وێنەی بەکتریا لەژێر ئامێری مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی

مێژوودەستکاری

بۆ یەکەم جار وێنەی بەکتریا ساڵی ١٦٧٦ز بڵاوکرایەوە، زیندوەرێک کەناوکێکی سەرەتایی ھەیە (بێ بەرگی ناوەکیە و پێکھاتەکانی ناوک لەناو سایتۆپلازمدا پەرش و بڵاوبونەتەوە) لەشی تەنھا لەیەک خانە پێکھاتووە کە ھەموو زیندەچالاکییەکان ئەنجام دەدات، ھەروەھا بۆ دوو لق دابەش دەبێت:

  1. لقی بەکتریا.
  2. لقی بەکتریای سایانی (بەکتریا سەوزی مەیلەو شین).

سەر بە کۆمەڵەی مۆنیریا (بەئینگلیزی: moneria)یە لە ھەوای خاک و ڕیخۆڵەکانی مرۆڤ و دەم و سەر پێستی ھەیە. ھەروەھا لەگەدەی ئاژەڵە کاوێژکەرەکاندا ھەیە، ئەم بەکتریایە بەھۆی چالاکییە جیاوازەکانیانەوە ناسراون کەچەندەھا جۆری ھەیە بەم شێوەیە:

  1. خواردن و دروستکردنی (شیر).
  2. تێکدانی خۆراک (گەنین).
  3. بەپیتکردنی خاک (پەین).
  4. لەناوبردنی زەوی و زار (نەخۆشییەکان).
  • لەو زانایانەی ڕۆڵیان لەدۆزینەوەی بەکتریادا ھەبوو ئەمانەن:
  1. ڤان لیڤنھۆک.
  2. لوویس پاستێر
  3. ڕۆبێرت کوخ

ژینگەی بەکتریا و کاریگەرییەکەیدەستکاری

لەھەموو شوێنێک دەیبنین، لەژێر زەوی تاقوڵایی ٤٠٠ مەتر تا بەرزایییەکی سەرکەش لەھەوا، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز نزیکی دەمەگڕکانەکان، لەناوچە جەمسەرییەکان، وەلەناو لەشی گیانەوەراندا (لەناو دەزگای ھەرس و ھەناسە).

ژینگەی بەکتریا زۆر جۆرە. ئەم زیندەوەرە توانای ژیانی لەھەر شوێنک و ژینگەیەکی جیاوازدا ھەیە لەسەر زەوی تەنانەت خاک و ئاوی قووڵ و توێکڵی زەوی، بگرە ئەو ژینگانەی ڕێژەیەکی بەرزی پاشەرۆی ناوەکی و گۆگردی ترشی تێدایە، نزیکەی ١٠ ملیارد خانەی میکرۆبی لەیەک گرامی خاکدا دەژی و سەدان ھەزاری لەیەک مللیمەتر سێجا ئاوی دەەریادا دەژی. لەسووڕەکانی ژینگەدا، بەکتریا ڕۆڵێکی سەرەکی چالاک دەگێڕێت لەسووڕاندنی خۆراکە ژینگەیییەکان، زۆرێک لەقۆناغە گرنگەکانی سووڕی خۆراک (بەئینگلیزی: nutrient cycle) بەھۆی بەکتریاوە ئەنجام دەدرێت. گرنگترین ئەم قۆناغانەی جێگیرکردنی نایترۆجینە لە بەرگی ھەوا.

ھەروەک بەکتریا بەیەکێک لەپێکھێنەرە سروشتییەکانی لاشەی مرۆڤ دادەنرێت، ژمارەی بەکتریاکانی سەر لاشەی مرۆڤ زیاترە لەژمارەی خانەکانی لەشی، پێست و دەم و کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ تەندراوە بە میکرۆب، و بەو ئەندازەیەی ناوبانگی بەزیان بەخشی و نەخۆشخستن دەکردووە؛ بەو ئەندازەیە بەسوودە بۆ تەندروستیمان، ئەم وردە زیندەیە لە کۆئەندامی ھەرسکردندا یارمەتی ھەرس دەدات، بەڵام نەخۆشی مەترسیداری وەک کۆلێرا و سیل دروست دەکات. لەمێژوودا بەکتریا نەخۆشی بنبڕکراوی وەک تاعون و گەڕی (بەئینگلیزی: leprosy) دروست کردووە بەڵام دۆزینەوەی دژەزیندەکان زۆر لەمەترسی نەخۆشییە میکرۆبییەکانی کەم کردوەتەوە و ڕێژەی مردنی دابەزاندووە. ھەروەھا بەکتریا گرنگییەکی پیشەسازیشی ھەیە و لە پرۆسە زیندەیییەکانی سوود وەرگیراوە بۆ ئەو کارانەی ئەنجامدانیان پیشەسازیانە ئەستەمە وەک: خاوێن کردنەوەی ئاوی پیسبوو و لەدرووستکردنی دژەزیندەکان و ماددەی کیمیایی تر. لە دەستەواژە ڕۆژاواییەکاندا واژەی «بەکتریا» لەسەرەتادا بۆ ھەموو تاک خانەیەکی خاوەن ناوکێکی سەرەتایی بەکارھاتووە ھەرچەندە ئەم بەکارھێنانە تا ئەم سەردەمەش بەردەوامە بەڵام گەشەسەندنی زانستی وردبینناسی ھەندێک زانیاری نوێی ئاشکراکرد سەبارەت بە جیاکاری لەنێوان پاڵاوتە (ڤایرۆس) و بەکتریا و کەڕووەکان. لەمێژووی پەرەسەندنیدا بەکتریا دووجۆری لێکەوتووەتەوە:

  • میکرۆبی ڕاستەقینە یان بەکتریای ڕاستەقینە (بەئینگلیزی: Eubacteria).
  • بەکتریای ڕەسەن یان کۆن (بەئینگلیزی: Archaebacteria)

کەئێستا پێیان دەوترێت بەکتریا کەباسیان دەکەین و ئەرخیا Archaea.

پۆلێنکردنی بەکتریادەستکاری

دەتوانین بەکتریا بەپشت بەستن بەم تایبەتمەندیانە پۆڵێن بکەین:

  1. شێوەی دەرەوەی خانە و جۆری کۆبوونەوەکانی.
  2. وەڵامی بۆ ڕەنگی گرام (گرام پۆزەتیڤ) و (گرام نێگەتیڤ).
  3. شێوازی خواردنی (سەربەخۆ، بیناکاری یان مشەخۆری).
  4. ھەبوونی قامچی (بەئینگلیزی: flagella)یان نەبوونی.
  5. پێکھاتەی میکرۆب.

پێکھاتەی خانەی بەکتریادەستکاری

  • بەرگی خانە: پێکھاتووە لە:
  • فۆرمی خانە دیاری دەکات.
  • ڕەقی وپتەوی بەخانەی بەکتیری دەدات.
  • بەھێزی دەکات.
  • دەیپارێزێت.

پێکھاتەیی کیمیاییدەستکاری

دیواری خانەدەستکاری

لەڕووی کیمیاییەوە دیواری خانە لە گەردی گەورەی پێکھاتە ئاڵۆز دروست بووە، پێی دەوترێت "peptidoglycan"، ئەستووری ئەم دیوارە بەگوێرەی بنەچەی بەکتریایە کە ھەیە، بەڵام ئەو بەکتریایەی کە گرام نیگەتیڤە دیواری خانەکەی تەنکە ئەمەش پشت بەبڕی "peptidoglycan" دەبەستێت.

ھەندێک بەکتریا ھەیە کەپێی دەوترێت بەکتریای کەڕوویی (بەئینگلیزی: mycoplasm یان mycobacterium) کە دیواری خانەی نییە.

بەرگەکانی دەوروبەری خانەدەستکاری

بەرگی سایتۆپلازمی (Plasma Membrane)دەستکاری

بەرگێگی تەنکە چواردەوری پێکھاتەکانی خانەی بەکتریایی داوەو کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی ماددە بۆ سایتۆپلازم و لە سایتۆپلازمەوە دەکات، و زۆر ترشەڵۆک (ئەنزیم) بەبەرگی خانەوە نووساوە کەیارمەتی زۆر پرۆسەی زیندەکرداری دەدات کەلەم بەشەدا ڕوو دەدات، و لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنییەوە زانایان ھەندێک نوشتانەوەیان بۆ ناوەوەی خانە بینی کەوای بۆ دەچن کرداری ھەناسەدان لێ ڕووبدات.

بەرگی خانەدەستکاری

لەڕووی کیمیایییەوە لە پڕۆتین و چەوریە فۆسفۆڕ پێکھاتووە.

سایتۆپلازمدەستکاری

نیمچە شلەیە و پێکھاتووە لە ئاو و ترشەڵۆک (ئەنزیم) و ئۆکسجینی تواوە و پڕۆتین و کاربۆھایدرات و چەوری.

کرۆمۆسۆمدەستکاری

پێشی دەگووترێت تەنۆڵکە ڕەنگدارەکان. ئەم کرۆمۆسۆمانەی بەکتریا پێکھاتووە لە گەردێکی دی ئێن ئەی (DNA)ی درێژ و گۆیی کەزۆر بە دەوری خۆیدا لولی خواردووە ئەم کرۆمۆسۆمە وەک ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی ئەم کردارانە کاردەکات:

  • دابەش بوونی خانە.
  • چەند جارەبوونی خانە.
  • زۆر کاری تری خانە.

قامچیدەستکاری

لەپڕۆتین دروست بووە، ١٠ تا ٢٠ نانۆمەتر ئەستوورە، یارمەتی خانەی بەکتریا دەدات بۆ جووڵان.

سەرچاوەکاندەستکاری

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب