بنەواشە

بنەواشە یا پرەنسیپ [١] بە چەمک یا بایەخێ ئەوترێ کە ڕێنوێن بێ بۆ ھەڵسوکەوت و جووڵانەوە یا بۆ نرخاندنی شتەکان.[٢]

وەک یاسادەستکاری

وەک یاسای ئەخلاقیدەستکاری

سوقرات لە نێوان کوژران و پشتکردن لە بنەواشە ئەخلاقییەکانی، کوژرانی ھەڵبژارد.[٣]

لێرەدا بنەواشە نوێنەری بایەخگەلی زاڵ بەسەر جووڵانەوەی تاکەکان لە کۆمەڵگایەکی تایبەتدایە. ئەوەی کە پەسەند و ناپەسەند لە چاو تاک و کۆمەڵدا چییە دیاری ئەکا.[٤] جووڵانەوە بە پێی بنەواشە بە مانای جووڵانەوە بە گوێرەی ئایدیالە ئەخلاقییەکانە. بنەواشەگەلی لەم چەشنە لە مناڵیدا و لە پرۆسەی socialization-دا (واتە ڕێوشوێنی کۆمەڵگا گرتنەبەر) تێکەڵ بە زەینی ئینسان ئەبن. بۆ نموونە ڕێسای زێڕین کە ئەڵێ «وا لەگەڵ خەڵکا بجووڵەرەوە کە پێت خۆشە وات لەگەڵ بجووڵنەوە» بنەواشەیەکی ئەخلاقییە.[٥]

وەک یاسای دادوەریدەستکاری

لێرەدا بنەواشە نوێنەری کۆمەڵێ بایەخی سەرۆدەری دابودەستوور و ڕێساگەلی نووسراوە کە مەبەستیان ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵایەتییە و ئەرکی جێبەجێکردنیان ڕادەستی دەسەڵات (زیاتر دەوڵەت) کراوە. بەو ڕێسا و دابودەستوورانە ئەوترێ یاسا. واتە بنەواشە ئەو بایەخانەیە کە پێش ئەوەی دەست بە نووسینی یاسا بکرێ بە دروست و عادڵانە و بەجێ دائەنرێن.[٦]یەکێ لە سەرەتاییترین بنەواشەکانی بواری یاسادانان بنەواشەی ھاوڕێژەییی سزا و تاوانە (Proportionality) کە ھەڵگری ئەو بیرۆکەیەیە کە «سزای دیاریکراو بۆ تاوانبار ئەبێ لەگەڵ تاوانەکەی بگونجێ، واتە ھاوڕێژەی بێ».[٧] نموونەیەکی تر، بنەواشەی بێتاوانییە (Presumption of innocence) کە ئەڵێ «ھەر کەس تا کاتێ تاوانێکی لەسەر نەسەلمێنرابێ بە بێتاوان دێتە ئەژمار».[٨]

وەک یاسای زانستیدەستکاری

لە ھەموو بوارەکانی زانستدا بنەواشەکان بەدی ئەکرێن. بنەواشەی ئارکمیدز نموونەیەک لە کۆنترین یاساکانی دنیای زانستە کە ئەڵێ «کاتێ تەواو یا بەشێ لە تەنێکی فیزیکی لە ڕژۆکێکدا (fluid) نوقم بێ، ھێزێک لەو تەنە ئەنەوێت و بۆ سەرەوە ڕای ئەکێشێت کە گەورەیییەکەی بەرامبەرە لەگەڵ کێشی ئەو بڕە ڕژۆکەی بە ھۆی تێکەوتنی تەنەکەوە وەلا دراوە».

وەک بەڵگەنەویست یا بنچینەیەکی لۆژیکیدەستکاری

ئەمانە چەن نموونەیەکن لە بنەواشە وەکوو ئاکسیۆم یا بەڵگەنەویستی لۆژیکی:

  • بنەواشەی ھۆی سەربەزیا (Principle of sufficient reason) کە ئەڵێ «ھەر ڕووداوێ ڕاڤەیەکی ڕوونکەرەوەی ئەقڵپەسەندی ھەیە.»[٩]
  • بنەواشەی نەبوونی ناتەبایی (Principle of non-contradiction): ئەرەستوو ئەڵێ «مەحاڵە شتێ لە بارێکەوە بە شتێکی ترەوە ھاوکات ھەم بەسرابێ و ھەم نەبەسرابێ.»[١٠] بۆ نموونە ناکرێ قسەیەک لە یەک کاتدا ھەم ڕاست بێ و ھەم درۆ. یا مەحاڵە ڕێک لە یەک جێگە و لە یەک ساتدا ھەم باران ببارێ و ھەمیش نەبارێ.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ سەجادی، بەختیار. مەحموودی، محەمەد. فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. ٢٠٠٢. لاپەڕەی ٢٨.
  2. ^ Principle ویکیپیدیای ئینگلیزی
  3. ^ "The Ethics of Socrates." ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Philosophy. 25 October 2017.
  4. ^ moral principle ٢ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. thefreedictionary.com
  5. ^ The Golden Rule ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Internet Encyclopedia of Philosophy
  6. ^ "Legal Principles, Legal Values and Legal Norms: are they the same or different" (PDF). Archived from the original (PDF) on 12ی Julyی 2018. Retrieved 8ی Juneی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ principle of proportionality ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. European Law Blog
  8. ^ اصل برائت ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - دانشنامه‌ی اسلامی
  9. ^ "Principle of Sufficient Reason." ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Stanford Encyclopedia of Philosophy.
  10. ^ "Aristotle on Non-contradiction." ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Stanford Encyclopedia of Philosophy.
🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب