ئاسیا

کیشوەر

ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨٬٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩٬٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

ئاسیا
Asia
ئاسیا
ڕووبەر٤٤٬٥٧٩٬٠٠٠ کم² (١٧٬٢١٢٬٠٠٠ میل)[١]
چڕی دانیشتووان٨٧/کم²
وڵاتەکان٤٨
زمانەکانزمانەکانی ئاسیا
کاتی ناوچەییUTC+2 بۆ UTC+12

[م ١]سیفەتە گشتییەکانی کیشوەری ئاسیا ==

  1. کیشوەری ئاسیا لە گشت کیشوەرەکانی تر گەورەترە ھەمووشی دەکەوێتە بەشی باکووری ھێڵی یەکسانییەوە، بەڵام دوورگەکانی باشوور وەک (بورلینوم – سلیبس – سۆمەترە) ھێڵی یەکسانی بە ناوەڕاستیان دا تێپەڕ دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە دوورگەکانی وەکو (جاوە، تیموور، فلۆراس) دەکەونە باشووری ھێڵی یەکسانەوە.
  2. لە ھەموو لایەکەوە دەگات بە ناوچەکانی جیھان لە ڕێگای ئۆقیانووس و دەیاکانەوە جگە لە لای ڕۆژاوای نەبێت کە بە ڕێگای چیاکانی ئۆراڵ بە ئەورووپا دەگات کە زۆربەی جوگرافیاناسان بە بەربەستی سروشتی دانانێن.
  3. لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆر گەورە ھەیە لە چڕی دانیشتووان دا کە چڕی دانیشتووانی لە ھەموو ناوچەکانی تری زەوی زیاترە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دۆڵی ڕووبارەکان دا و لە باشووری ڕۆژھەڵاتی و ئەو ناوچانەی کە ئاوێکی زۆرو خاکێکی بەپیتیان ھەیە.
  4. بە کیشوەری ئاسیا دەڵێن کیشوەری پێچەوانەکان لە ڕووی بارودۆخی سروشتی و ئادەمی یەوە. بەرزترین لوتکە چیای جیھان لەسەر زنجیرە چیاکانی ھیمالایەیە کە لوتکەی (ئەڤەرێست) ە و تەخترین ناوچەی کیشوەرەکەش وەک چاڵایییەکانی ئوردن. لە بارەی ئاووھەواشەوە ساردترین ناوچەکانی جیھان کەوتووەتە باکووری کیشوەرەکە لەگەڵ دەرکەوتنی ناوچەیەکی گەرم و باراناوی بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ وەکو ناوچەکانی ھێڵی یەکسانی، ھەروەھا لە ڕووی ڕوەکی سروشتییەوە لە دارستانە چڕوپڕەکان بۆ ناوچەی وشک و بێ ڕوەک.

٥- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆری شارستانییەتی مرۆڤایەتی بەدی دەکرێت. زیاتر لە ھەموو کیشوەرەکانی تری جیھان ئەمەش چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانی بێت یان لە بارەی سروشتی دا وەکو خاک یان لە بارەی بەرزو نزمی ڕووی ھەواوە بێت. لە باشووری ڕۆژئاوای دا نەتەوەکانی وەکو (کورد، عەرەب، تورک، فارس) بەربڵاون لەگەڵ کەمایەتییەکانی تری وەکو (ئەرمەن، ئەزەری) ھەروەھا لە ھیندستان و پاکستان دا کۆمەڵە مرۆڤێکی تری جیاواز لە ڕووی ڕوخسارەوە وەکو (بەنجانی، سیخ، بەنفالی، مەغۆلی) ھەن و لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا بڵاون، ھەروەھا لە ڕووی ئایینشەوە جیاوازییەکی بەچاو ھەیە وەکو (ئایینی پیرۆزی ئیسلام) کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە نیشتە‌جێن، کە (٢٠٪) ژمارەی دانیشتووانی ئاسیا پێک دەھێنن ھەروەھا لە پاکستان و ئیندۆنیزیا. و ئایینی مووسییەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەرەکە بڵاوە، ھەر یەک لە (بۆرما، تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باکوور و کۆریای باشوور) ھەروەھا ئایینی مسیحییەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باشووری کیشوەرەکە بڵاون.

بنەمای وشەی ئاسیادەستکاری

بەپێ کتێبی (دایرەالمعارف اسلامی حرف آ.چاپ.تهران)وشەی ئاسیا هەوەڵ جار لەلای یونانیەکانەوە برایە کار وئەوانیش گوایە لە فینیقیەکانە وەریان گرتبوو.کە لە وشەی ئاسوا وەرگیراوە بەمانای خۆرهەڵات.یان ئەوجێگایە کە خۆری لێ هەڵدێت.جا وشەی ئاشور یان ئاسوریش هەر لە وشەی ئاسوا گیراوە.ئێستایش هر لە زمانی کوردی وشەی ئاسۆ هەر بەمانای سەرەتای رووناکی ودەرچونی خۆرە.

ڕوالەتەکانی بەرزونزمیدەستکاری

ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک و مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، و بەرزایییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەیییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا).

زنجیرە چیاکاندەستکاری

چەند زنجیرە چیایەکی چەماوە کیشوەری ئاسیا لە گرێی چیاکان جیادەکەنەوەو بانەچەماوەیییەکان چەماوەی نوێ دەکەنە نێوان خۆیانەوە، گرێی ئەرمینیا لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا و زنجیرە چیای (بۆنتسی) لێ جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە بە درێژایی دەریای ڕەش لە باکووری تورکیا، و زنجیرە چیاکانی (گورۆس) بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبنەوە لە باشووری تورکیا چیاکانی عێراق و شامی لێ جیا دەبنەوە.

بانی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو زنجیرەکەوە، زنجیرەی چیاکانی (یۆرزش) لێی جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی (ھیندکۆش) لە گرێی ئەرمینا جیادەبێتەوە.

و زنجیرە چیاکانی (قەوقاز) لە باکووری ھاوتەریبێتی، بەڵام زنجیرە چیاکانی (زاگرۆس، کوردستان) لە ڕۆژئاواو لە باشوور دادرێژدەبنەوە و بانی ئێران دەکەوێتە نێوانیان و ئەم زنجیرە چیایانە بە گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای و باشووری دا بەیەک دەگەن.

گرێی (بامیر) زۆر جار پێی دەگوترێت (ێقف العالم) کە بەرزایییەکەی (١٢٬٠٠٠ پێیە) لە ڕۆژھەڵاتی گرێکە (١٤) زنجیرە چیای سەرەکی لێ جیادەبێتەوە وەکو (ھیمالایە، کراکۆرم، کۆنلی، تاین، … ھتد) لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە و سنووری دەرەوەی بانی) تبت (ی بەناوبانگ پێک دەھێنێت.

لە ڕۆژھەڵاتی بانی (تبت) گرێی چیای سێیەم دەردەکەوێت لەو شوێنەوە کە چیاکانی (ھیمالایە و کۆنلن) لێ نزیک دەبێتەوە، و چەند بەشێک لە چیاکانی (ھیمالایە) بەرەو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە لە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵات دا دەبینرێت و بەشێکی تری بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە و بەشێکی تری لە باشووری ێین دەبینرێت، و بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە.

زانیاریی کیشوەری ئاسیادەستکاری

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەرمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
  • ڕووبەر: نزیکەی ٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ کم²
  • درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
  • ژمارەی دانیشتووان: ٤ ملیار (٤٬١٥٠٬٠٠٠٬٠٠٠) کەس
  • بەرزترین لووتکە: لوتکەی ئەڤەرێست (نیپال، تبت) ٨٨٤٨م.
  • درێژترین ڕووبار: یانگتسی۶۳۸۰م لە چین.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ڕووسیا
  • گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوورگە:بۆرنئو (۷۴۵،۵۶۱کم² لە وڵاتی ئیندۆنیزیا)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: برنج، گەنم، زەیتون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی و وشکانییەکان: نەوت، ئاڵتون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، ئەلەمنیۆم، ئاسن، مەنگەنیز.

بەشەکانی ئاسیادەستکاری

بەشەکانی ئاسیا بە پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاسیا لە شەش بەش پێکدێت:

  1. ئاسیای باکوور (شین)
  2. ناوەڕاستی ئاسیا (پەمەیی)
  3. ئاسیای خۆراوا (سەوز)
  4. ئاسیای خۆرھەڵات (زەرد)
  5. ئاسیای باشوور (سوور)
  6. خۆرھەڵاتی باشووری ئاسیا (پڕتەقاڵی)

(بڕوانە وێنەکھ)

وڵاتان و ڕێژەی دانیشتوواندەستکاری

ناوی وڵات و ئاڵاڕووبەر
(کم²)
دانیشتووان
(ھەتا ١ جولای ٢٠٠٨)
چڕیی دانیشتووان
(لە ھەر کم² دا)
پایتەخت
ناوەڕاستی ئاسیا:
 کازاخستان٢٬٧٢٤٬٩٢٧١٥٬٦٦٦٬٥٣٣٥٫٧ئاستانا
 قرغیزستان١٩٨٬٥٠٠٥٬٣٥٦٬٨٦٩٢٤٫٣بیشکێک
 تاجیکستان١٤٣٬١٠٠٧٬٢١١٬٨٨٤٤٧٫٠دوشەنبە
 تورکمانستان٤٨٨٬١٠٠٥٬١٧٩٬٥٧٣٩٫٦عەشقاباد
 ئۆزبەکستان٤٤٧٬٤٠٠٢٨٬٢٦٨٬٤٤١٥٧٫١تاشکەنت
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:
 چین[٢]٩٬٦٤٠٬٨٢١١٬٣٢٢٬٠٤٤٬٦٠٥١٣٤٫٠پێکەن
 ھۆنگ کۆنگ١٬٠٩٢٧٬٠٠٨٬٣٠٠٦٬٤١٧٫٩
 ماکاو[٣]٢٥٤٦٠٬٨٢٣١٨٬٤٧٣٫٣
 ژاپۆن٣٧٧٬٨٣٥١٢٧٬٢٨٨٬٦٢٨٣٣٦٫١تۆکیۆ
 کۆریای باکوور١٢٠٬٥٤٠٢٣٬٤٧٩٬٠٩٥١٨٤٫٤پیۆنگیانگ
 کۆریای باشوور٩٨٬٤٨٠٤٩٬٢٣٢٬٨٤٤٤٩٠٫٧سێئول
 مەنگۆلیا١٬٥٦٥٬٠٠٠٢٬٩٩٦٬٠٨٢١٫٧ئولانباتۆر
 تایوان٣٥٬٩٨٠٢٢٬٩٢٠٬٩٤٦٦٢٦٫٧تایپێ
باکووری ئاسیا:
 ڕووسیا[٤]١٧٬٠٧٥٬٤٠٠١٤٢٬٢٠٠٬٠٠٠٢٦٫٨مۆسکۆ
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:[٥]
 بروونای٥٬٧٧٠٣٨١٬٣٧١٦٦٫١بەندەر سێری بێگاوان
 میانمار٦٧٦٬٥٧٨٤٧٬٧٥٨٬٢٢٤٧٠٫٣نایپیداو
 کەمبۆدیا١٨١٬٠٣٥١٣٬٣٨٨٬٩١٠٧٤پنۆم پێن
 تیمۆری ڕۆژھەڵات١٥٬٠٠٧١٬١٠٨٬٧٧٧٧٣٫٨دیلی
 ئیندۆنیزیا١٬٩١٩٬٤٤٠٢٣٠٬٥١٢٬٠٠٠١٢٠٫١جاکارتا
 لاوس٢٣٦٬٨٠٠٦٬٦٧٧٬٥٣٤٢٨٫٢ڤیێنتیان
 مالیزیا٣٢٩٬٨٤٧٢٧٬٧٨٠٬٠٠٠٨٤٫٢کوالالومپور
 فلیپین٣٠٠٬٠٠٠٩٢٬٦٨١٬٤٥٣٣٠٨٫٩مانیلا
 سینگاپوور٧٠٤٤٬٦٠٨٬١٦٧٦٬٥٤٥٫٧سینگاپور
 تایلەند٥١٤٬٠٠٠٦٥٬٤٩٣٬٢٩٨١٢٧٫٤بانکۆک
 ڤیێتنام٣٣١٬٦٩٠٨٦٬١١٦٬٥٥٩٢٥٩٫٦ھانۆی
باشووری ئاسیا:
 ئەفغانستان٦٤٧٬٥٠٠٣٢٬٧٣٨٬٧٧٥٤٢٫٩کابول
 بەنگلادێش١٤٧٬٥٧٠١٥٣٬٥٤٦٬٩٠١١٠٤٠٫٥داکا
 بووتان٣٨٬٣٩٤٦٨٢٬٣٢١١٧٫٨تیمفوو
 ھیندستان٣٬٢٨٧٬٢٦٣١٬١٤٧٬٩٩٥٬٢٢٦٣٤٩٫٢نیوودێلھی
 ماڵدیڤ٣٠٠٣٧٩٬١٧٤١٬٢٦٣٫٣مالێ
 نیپال١٤٧٬١٨١٢٩٬٥١٩٬١١٤٢٠٠٫٥کاتماندوو
 پاکستان٨٠٣٬٩٤٠١٦٧٬٧٦٢٬٠٤٩٢٠٨٫٧ئیسلاماباد
 سریلانکا٦٥٬٦١٠٢١٬١٢٨٬٧٧٣٣٢٢٫٠سری جایاواردێناپورا کۆتێ
باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا:
 ئەرمەنستانیەریڤان
 ئازەربایجان٨٦٬٦٦٠٨٬٨٤٥٬١٢٧١٠٢٫٧٣٦باکوو
 بەحرەین٦٦٥٧١٨٬٣٠٦٩٨٧٫١مەنامە
 قوبرس٩٬٢٥٠٧٩٢٬٦٠٤٨٣٫٩نیکۆسیا
 گورجستان٦٤٫٠٦تبلیس
 عێراق٤٣٧٬٠٧٢٢٨٬٢٢١٬١٨١٥٤٫٩بەغدا
 ئێران١٬٦٤٨٬١٩٥٧٠٬٤٧٢٬٨٤٦٤٢٫٨تاران
 ئیسرائیل٢٠٬٧٧٠٧٬١١٢٬٣٥٩٢٩٠٫٣ئورشەلیم
 ئوردن٩٢٬٣٠٠٦٬١٩٨٬٦٧٧٥٧٫٥عەممان
 کووەیت١٧٬٨٢٠٢٬٥٩٦٬٥٦١١١٨٫٥شاری کووەیت
 لوبنان١٠٬٤٥٢٣٬٩٧١٬٩٤١٣٥٣٫٦بەیرووت
 عومان٢١٢٬٤٦٠٣٬٣١١٬٦٤٠١٢٫٨مەسقەت
 فەلەستین٦٬٢٥٧٤٬٢٧٧٬٠٠٠٦٨٣٫٥ڕامەڵا
 قەتەر١١٬٤٣٧٩٢٨٬٦٣٥٦٩٫٤دەوحە
 عەرەبستانی سعوودی١٬٩٦٠٬٥٨٢٢٣٬٥١٣٬٣٣٠١٢٫٠ڕیاز
 سووریا١٨٥٬١٨٠١٩٬٧٤٧٬٥٨٦٩٢٫٦دیمەشق
 تورکیا[٦]ئەنقەرە
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٨٢٬٨٨٠٤٬٦٢١٬٣٩٩٢٩٫٥ئەبووزەبی
 یەمەن٥٢٧٬٩٧٠٢٣٬٠١٣٬٣٧٦٣٥٫٤سەنعا
سەرجەم٤٣٬٨١٠٬٥٨٢٤٬١٦٢٬٩٦٦٬٠٨٦٨٩٫٠٧
بیرەوەر: بەشیک لە میسر، لە ڕوژھەڵاتی ئاسیاوە ھەڵکەوتووە.

تێبینیەکاندەستکاری

ئاسیا گەورەترین کیشەوەرە

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ National Geographic Family Reference Atlas of the World/page 264
  2. ^   The Sovereign state "People's Republic of China" is commonly known as simply "China", which is subsumed by the China. Figures given are for mainland China only, and do not include Hong Kong, Macau and Taiwan.
  3. ^   Macau is a Special Administrative Region (SAR) of the People's Republic of China.
  4. ^   Russia is considered a transcontinental country in Eastern Europe and Northern Asia; population and area figures are for the entire state.
  5. ^ Excludes Christmas Island and Cocos (Keeling) Islands (States and territories of Australia in the Indian Ocean southwest of Indonesia).
  6. ^   Turkey is generally considered a transcontinental country in Western Asia and Southern Europe; population and area figures are for Asian portion only, excluding all of Istanbul Province.
  • دایرەالمعارف اسلامی حرف آ


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "م", but no corresponding <references group="م"/> tag was found

🔥 Top keywords: دەستپێکڤیگنیزمتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤئیسلامشەڕی بەدرتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقازی محەممەدکۆمپیوتەرپیرەمێردمۆدیوول:Argumentsلیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیدادپەروەریکوردستانناوکەیەکگرتنمێژووی کوردئەدۆڵف ھیتلەرمحەممەدقورئانچێکاشاڵاوی ئەنفالڕۆژژمێری کوردیھەولێرنەورۆزئاڵای کوردستانعومەر کوڕی خەتتابڕاپەڕینی ١٩٩١ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)نالیئادیابینقوزھەرێمی کوردستانسلێمانیپەندی پێشینانئازادیی دەربڕینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبجەنگی جیھانیی یەکەممەلا مستەفا بارزانیمەحویئامێدیزستانپەردەی کچێنیپۆستەرئەفغانستاننزار قەبانیشازادە دایاناتۆپی پێنەتەوە یەکگرتووەکانمادکەرکووکزمانی کوردیبالەمۆدیوول:Namespace detect/dataڕێزمانی کوردیویکیپیدیا:سەبارەتئاشتیشەوی قەدرئەحمەدی خانیعێراقدیموکراسیوەرزششێخ سەعیدتۆپی دەستڕەمەزانئەبووبەکری سدیقکیمیابارانی ھەڵەبجەئایەتەلکورسیزانستکیبۆردی کۆمپیوتەرزەکاتکۆماری کوردستاننوێژی تەراویحڕۆژژمێری کۆچیپارتی دیموکراتی کوردستانئاسیابەڕازیلجلی کوردیتۆپی سەبەتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایارمەتی:ناوەرۆکعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمووسالەیلا قاسمکەروێشکئازادیدڵدارئیندۆنیزیائیسماعیلی دووەمئەورووپابەھارویکیپیدیا:پەیوەندیسێکسزمانی عەرەبیکوردبافڵ تاڵەبانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونیووسف لە ئیسلامداحەپسەخانی نەقیب