لە فیزیکی تەنۆکەکاندا، فێرمیۆن تەنۆکەیەکە کە شوێنی ئاماری فێرمی–دیراک دەکەوێت. بەگشتی، سپینی نیوەتەواوی ھەیە: سپینی ١/٢ سپینی ٣/٢ و ھتد. ئەم تەنۆکانە پەیڕەویی بنەمای وەدەرنانی پاولی دەکەن.[١][٢] فێرمیۆنەکان ھەموو کوارکەکان و لێپتۆنەکان و ھەموو تەنۆکە پێکھێنراوەکان کە لە ژمارەیەکی تاک لەمانە دروست بوون، وەکوو ھەموو باریۆنەکان و گەلێک گەردیلە و ناوک، دەگرێتەوە. فێرمیۆنەکان لە بۆزۆنەکان جیاوازن. بۆزۆنەکان پەیڕەویی ئاماری بۆز-ئاینشتاین دەکەن.

بۆزۆنەکان، ھادرۆنەکان و فێرمیۆنەکان

بڕێک لە فێرمیۆنەکان تەنۆکەی سەرەتایین (وەکوو ئەلێکترۆنەکان)، بڕێکیشیان تەنۆکەی پێکھێنراون (وەکوو پرۆتۆنەکان). بۆ وێنە، بەگوێرەی تیۆرمی سپین–ئامار لە تیۆریی بواری کوانتۆمیی ڕێژەییدا، ئەو تەنۆکەیەی کە سپینی تەواوی ھەیە، بۆزۆنە. بەڵام، ئەو تەنۆکەیەی کە سپینی نیوەتەواوی ھەیە، فێرمیۆنە.

فێرمیۆنە پێکھێنراوەکان، وەکوو پرۆتۆنەکان و نیوترۆنەکان، ماکەی ئاسایی پێک دەھێنن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Particle Adventure | What holds it together? | Fermions and bosons". tid.uio.no. Retrieved 2024-02-19.
  2. ^ Morii, T.; Lim, C. S.; Mukherjee, Shankar N.; Mukherjee, Soumyendra Nath (2004). The physics of the standard model and beyond. River Edge, N. J.: World Scientific. ISBN 978-981-02-4571-9.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری